geshawe-caf

گه‌شاوه‌ جاف : لاسه‌نگی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ، نموونه‌ کوردسات .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تیوریه‌کانی میدیا ئاماژه‌یان به‌گرنگی و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی میدیاداوه‌ له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان به‌گشتی وهه‌ڵسوکه‌وتیان به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میدیا ڕاسته‌وخۆ کۆنترۆڵی مرۆڤه‌کان ده‌کات له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌کانیه‌وه‌ وه‌ له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ فکر و باوڕیان ته‌لقیح ده‌کات هه‌رجه‌ند مرۆڤه‌کان هه‌ست به‌کاریگه‌ریه‌که‌ی له‌ کاتێکی زوودا ناکه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وی میدیا ئامانجێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ که‌ ئاڕاسته‌ی بینه‌ره‌کانی ده‌کات کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان به‌بێ خواست و ئاگاداری خۆیان .
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ بواری میدیادا کارده‌که‌ن ده‌بێت بزانن که‌ چۆن بۆچی به‌رنامه‌کانیان ئاماده‌ ده‌که‌ن په‌یامیان چییه‌ بۆ بینه‌ره‌کانیان به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆن به‌تایبه‌تی ده‌بێت زۆر به‌ ئاگاییه‌وه‌ کاری تێدا بکرێت و بزانیت که‌ ئاراسته‌ی ج جینێکی کۆمه‌ڵگای ده‌که‌یت وه‌ پێش بینی بکرێت له‌لایه‌ن ئاماده‌کاری به‌رنامه‌کانه‌وه‌ خۆی وه‌ک بینه‌رێک پێش په‌خشکردنی به‌رنامه‌که‌ سه‌یری بکات و سه‌ره‌نجی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت که‌ په‌یامه‌که‌ی گه‌یاندوه‌ له‌ هه‌مووی گرنگتر هاوسه‌نگی به‌رنامه‌که‌یه‌ پێشوه‌خت له‌لایه‌ن کادرانی میدیاکاری که‌ناله‌که‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ بکه‌ن ئایا به‌رنامه‌که‌ هاوسه‌نگه‌ له‌ هه‌موو ڕویه‌که‌وه‌ ؟ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی لاسه‌نگ نه‌بێت ده‌بێت پیا چوونه‌وه‌ بکرێت به‌ ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌که‌دا به‌تایبه‌تی ، ئه‌و ووشانه‌ی که‌ پێشکه‌شکار به‌کاری ده‌هێنێت گوزارشت ده‌کات له‌ بۆچوونێک یان ئامانجێک ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ خوودی به‌رنامه‌که‌دا گه‌ر وجودی نه‌بوو که‌واته‌ به‌رنامه‌که‌ت لاسه‌نگه‌ ئه‌کرێت بڵێن که‌ زانیاری نادروست ده‌درێت به‌ بینه‌ره‌کان له‌ هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر که‌میش بێت بتوانیت ڕاستگۆیی ره‌نگ بداته‌وه‌ ووشه‌کان بته‌وه‌ێت و نه‌ته‌وێت بینه‌ر گوێ بیستی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت ڕێز له‌ بینه‌ره‌کانت بگریت کرداریان هاوشانی ووشه‌کانت پی نیشان بده‌یت،ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌کانمانه‌وه‌ بینه‌ر بۆ که‌ناڵه‌ زیاد بکه‌ین .
له‌به‌ر هه‌م هێنانی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی یان راپۆرت یان دۆکیومه‌نته‌ری ئه‌بێت ئه‌وانه‌ی کاری تێدا ده‌که‌ن زۆر به‌ئاگابن له‌ هاوسه‌نگی به‌رنامه‌که‌ له‌لایه‌نی چه‌ندێتی و چۆنێتی و ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌که‌ هه‌روه‌ها ئاڕاسته‌ی چ چۆره‌ بینه‌رێکی ده‌کات مه‌به‌ست له‌ هاوسه‌نگی یه‌تی له‌ هه‌موو لایه‌نیکه‌وه‌ هه‌تا دانیشتنی بێژه‌ران و میوانه‌کان ده‌بێت به‌هاوسه‌نگی رابگیرێت بۆیه‌ چاوی بینه‌ره‌کان به‌هاوسه‌نگی دیمه‌نه‌کان ببینن . هه‌روه‌ها لاسه‌نگی به‌رنامه‌ ده‌کرێت روونه‌دات له‌ کاتێکدا که‌ پلانێکی ته‌واو دانرابێت پێش وه‌خت هه‌موو لایه‌نه‌کانی په‌یڕه‌وو و پرۆگرامه‌که‌ لێکدرابێته‌وه‌ به‌گشتی حساب کردن بۆ بینه‌ره‌کانت وه‌ گه‌ر هه‌ست کرا بۆ نموونه‌ ووتاره‌که‌ت ده‌بێته‌ هۆی ئه‌و ڵاسه‌نگی یه‌ ئه‌کرێت ئاماده‌کار و پیشکه‌شکاره‌کان ده‌رهێنه‌ری لێ ئاگادار بکه‌ و ه‌ هه‌وڵبدریت که‌ پێشه‌کیه‌که‌ بگۆڕدرێت به‌تایبه‌تی ئه‌م کاره‌ بۆ به‌رنامه‌ی ریکۆرد کراو ئاسان تره‌ وه‌ک له‌ به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆ هۆکاری ئه‌م گۆڕانکاریه‌ وه‌ها ده‌کات به‌های به‌رنامه‌که‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌یت هه‌روه‌ها بینه‌ره‌کانت تووشی گومان نه‌که‌یت چونکه‌ ئه‌گه‌ر گومانیان په‌یداکرد که‌واته‌ به‌رنامه‌که‌ت په‌یامه‌که‌ی نه‌گه‌یاند و هه‌روه‌ها ده‌روونی بینه‌ره‌کانت شێواندوه‌ چونکه‌ خه‌ڵکان که‌ سه‌یری به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیده‌که‌ن هه‌ریه‌که‌ له‌به‌ر هۆکارێکه‌ بۆ نموونه‌ هه‌یه‌ بۆ بیرچوونه‌وه‌ی قورسیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی یان بۆ گوزه‌راندنی کاتێکی خۆشه‌ ،هه‌ندێک بۆ فێربوونی شتی نوێ سه‌یر ده‌که‌ن بینه‌ره‌کان زۆرن هه‌ریه‌ک به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌وه‌ کاته‌کانی خۆی بۆ سه‌یر کردنی به‌رنامه‌کان سه‌رف ده‌کات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینه‌ره‌کان کاتی خۆیانت پێ ئه‌ده‌ن ئه‌بێت ناوڕۆک و هاوسه‌نگی به‌رنامه‌که‌ت له‌ئستی داواکاریه‌کانی ئه‌واندا بێت چونه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که‌ به‌ بێ بینه‌ر ئاستی باشی و خراپی به‌رنامه‌کان ده‌رناکه‌ون .
ئه‌گه‌ر لێره‌دا باسی ئه‌و بینه‌رانه‌ بکه‌ین که‌ ده‌یانه‌وێت له ‌ڕیگه‌ی به‌رنامه‌کانه‌وه‌ فێری شتی نوی بن ،هه‌رده‌م چاوه‌روانن که‌ داهێنانی تازه‌ له‌ که‌ناڵه‌کانه‌وه‌ ببینن و ئه‌و که‌ناڵانه‌ بکه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری نوێ و دروست بۆیه‌ ئه‌م چینه‌ له‌ بینه‌ر کاری به‌رهه‌م هێنه‌ران و ئاماده‌کارانی به‌رنامه‌کان قورستر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕوایان پێویستیان به‌کاری زیاتر گه‌ران به‌دوای سه‌رچاوه‌و بابه‌تی نوێ دا تا بتوانن بینه‌ره‌کان ڕازی بکه‌ن به‌و ئامانجانه‌ی که‌ به‌رنامه‌که‌ هه‌یه‌تی په‌یامه‌که‌ی ده‌بێت له‌ ئاست داواکاریه‌کانی ئه‌م که‌سه‌کاندا بێت .هه‌روه‌ک ده‌زانین بۆ به‌دست هێنانی بروای بینه‌ر پێویستمان به‌ زۆر لایه‌ن هه‌یه‌ که‌ کاری تێدا بکه‌ین به‌تایبه‌تی له‌ به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ نموونه‌ ده‌ستپێکی کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتوو وه‌ها ده‌کات که‌ مرۆڤه‌کان ئیدامه‌ بده‌ن به‌ سه‌یرکردن و هه‌روه‌ها چێژ وه‌ر بگرن له‌ به‌سه‌ر بردنی کاته‌که‌یان ،هه‌روه‌ها ستۆدیۆکه‌ ده‌بێت به‌شیوه‌یه‌ک بێت که‌ چاوی بینه‌ره‌کانی ڕاکێشێت بۆ لای خۆی دوور بێت له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ مه‌به‌ستم لێره‌دا بۆ هه‌ر به‌نامه‌یه‌ک ده‌کرێت سێتێکی جیاوازت هه بێت جونکه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی سێته‌که‌ بینه‌ره‌کان تووشی مه‌له‌ل ده‌کات هه‌ر جه‌ند به‌رنامه‌که‌ جیاواز بێت بیرو هزری بینه‌ر له‌لای ناوه‌ڕۆک نامێنێت ئه‌وه‌نده‌ی مێشکی مه‌شغوڵ ده‌بێت به‌ به‌رنامه‌کانی که‌ له‌و شوێن و سێته‌دا پێشکه‌شکراون بۆیه‌ گه‌ر شوێنه‌که‌ش هه‌مان ستودیۆبێت ده‌کرێت گۆڕانکاری له‌ شیوازی دیزانیه‌که‌یدا بکرێت هه‌روه‌ها شوێنی دانیشتنه‌که‌ش ده‌بێت جیاوازتر له‌ دیزاینی به‌رنامه‌کانی پێشووتربێت ، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر به‌رنامه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن بینه‌ره‌کانیه‌وه‌ بناسرێته‌وه‌ مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌ویه‌ که‌ بۆ نموونه‌ گه‌ر به‌نامه‌ی ( ئه‌لف) له‌م شوێنه‌دا به‌رهه‌م هات و له‌ میشکی بینه‌ره‌کانیدا چه‌سپا ده‌بێت له‌ بینه‌ری نه‌شێوێنی بۆ به‌نامه‌ی ( بێ) هه‌ر هه‌مان شیوه‌ دابنێت شوێن گۆڕکی کردن به‌دیزاینه‌که‌یه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ که‌بۆ بینه‌ران زیاتر سه‌ره‌نج ڕاکێش بێت ، جونکه‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ی سێته‌که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌لایه‌نی ئابووری سوود به‌ که‌ناڵه‌که‌ بگه‌یه‌نێت به‌لام له‌لایه‌نی بینه‌ره‌وه‌ خه‌ساره‌تی لێده‌که‌وێت و ده‌بێته‌ هۆی تۆرانی بینه‌ر له‌ به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه‌که .
جموجوڵی کامێراکان لیره‌دا زۆر ساده‌ دبنه‌وه‌ چاوی بینه‌ر ڕاهاتوه‌ به‌ کاره‌کانیان جونکه‌ هه‌مان شوێن و زاویه‌ به‌کار ده‌هێنن که‌ سه‌ره‌نج ڕاکێش نابێت ، چونکه‌ کامێراکان له‌بری چاوی بینه‌ر کار ناکه‌ن بگره‌ به‌پی شوێنی جوڵه‌ی خۆیان کارده‌که‌ن هیج شیویه‌ک له‌ کاری هونه‌ی به‌کار کامێراکانه‌وه‌ دیارنابێت لێره‌دا توانای که‌سانی کامێرا کانیش له‌ قاڵب ده‌درێت ده‌که‌ونه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ی بینه‌ره‌کان جونکه‌ به‌هۆی جوڵه‌ی کامێراوه‌یه‌ ده‌توانیت سه‌ره‌نجی بینه‌ر ڕابکێشیت بۆ خۆت ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ڕووناکی و موزیک و کاری ده‌نگ که‌ هه‌ر یه‌ک له‌مانه‌ش تایبه‌د مه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ گاریگه‌ریان له‌ سه‌ر که‌وتنی به‌رنامه‌یه‌کدا به‌ ئاشکرا دیاره‌ جونکه‌ هه‌ریه‌که‌یان ته‌واوکه‌ری به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوون .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسه‌که‌م زیاتر له‌سه‌ر هاوسه‌نگی به‌رنامه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ زۆر به‌ قوڵی ناچمه‌ ئه‌و به‌شانه‌ی تر بۆ نموونه‌ کامێرا رووناکی موزیک وکاری ده‌نگ ، ستۆدیۆ شیوازی دانیشتن که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێداون به‌کورتی .
زۆربه‌مان له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا به‌رنامه‌ی ساڵیادی دوانزه‌ شاله‌ی که‌ناڵی کوردساتمان بینی ، وێڕای هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ یان به‌رنامه‌که‌ بووه‌ هه‌وێنی ئه‌م بابه‌ته‌م وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک و ده‌رچووی به‌شی میدیا ، ئەم سه‌ره‌نجانه‌م له‌لا دروست بوو که‌ ده‌کرا دوای دوانزه‌ساڵ له‌ ئه‌زموون ئه‌کرا ئاماده‌کاران و ده‌رهێنه‌ران هه‌وڵ و کۆششی زیاتریان بکردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیشانمان بده‌ن که‌ که‌ناڵی کوردسات ده‌نگ و ڕه‌نگی هه‌مووانه‌ به‌تایبه‌تی که‌ زۆر جه‌خیتان له‌سه‌ر ده‌کرده‌وه‌ له‌ کاتی پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌که‌دا له‌ که‌ناڵی چوار پارچه‌ی کوردستانه‌ به‌لام له‌دوای بانگه‌وازکردنی میوانان گوومان له‌لای بینه‌ر دروست بوو وه‌ به‌تایبه‌تی که‌ هه‌ستت ده‌کرد ئه‌وی که‌ بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن به‌س خۆی له‌ دوو پارچه‌ی کوردستان دا ده‌بینیه‌وه‌ له‌ باشووریش به‌س له‌ چوارچێوه‌ی سلیمانی نه‌ترازابوو چونکه‌ میوانه‌کان هه‌ر هه‌موو له‌ سلیمانی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن بێجگه‌ له (‌ کانی و کمال محمد و نجه‌ی غوڵامی ) لیره‌دا لاسه‌نگی به‌رنامه‌که‌ به‌روونی دیاره‌ که‌ به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت بیر له‌ پارچه‌کانی تری کوردستان نه‌کرا بویه‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ کوردستانی باکوور هه‌روه‌ها کوردستانی ڕۆژئاوا ، هه‌رچه‌ند هه‌وڵ درابوو له‌لایه‌ن بێژه‌ره‌ بادینیه‌که‌ و یه‌ک گۆڕانی بادینیه‌وه‌ هاوسه‌نگی ڕابگیرێت به‌لام ئه‌و شێوه‌ تاکتیکه‌ سه‌ر که‌وتوونابێت بۆ به‌رنامه‌یه‌ک که‌ یادی دامه‌زراندنیه‌تی له‌ توانایدا نه‌بێت دوو هۆنه‌رمه‌ندی باشه‌کانیتر بانگێشت بکات متمانه‌ی بینه‌ره‌کانی ئه‌و به‌شانه‌ی له‌ده‌ست بدات له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌و ووشانه‌ بوو که‌ بێژه‌ر سروه‌ی خۆشپه‌یام به‌کار هێنا له‌ کاتی به‌رنامه‌که‌دا ووتی ’ هیوادارم له‌ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش به‌رنامه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ بکه‌ین ’ به‌ بڕوای ئه‌م خانمه‌ به‌س کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بینه‌ری ئه‌م که‌ناڵه‌ن ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کرد بینه‌ره‌کانی به‌شه‌کانی تر بوو .
له‌ودێره‌ی که‌ بێژه‌ره‌کان ده‌یان ووت ’ کوردسات ده‌نگ و ڕه‌نگی هه‌مووانه ‌’ ناهاوسه‌نگیه‌کیتری نیشان ده‌داین ئه‌ویش له‌بیر کردنی ئه‌و هه‌موو دیالیکته‌ جیاوازه‌ی زمانی کوردی که‌ چه‌نده‌ها گۆرانی به‌و دیالێکتانه‌ چڕاوه‌ بوونی نه‌بوو هه‌تا به‌رنامه‌که‌ ئاڕاسته‌ی شوێنه‌کانیتری کوردستانی باشووریش نه‌کرابوو گوی بیستی هیج یه‌ک له‌ ده‌نگ وزاراوه‌ و مو‌زیک و لاوک و حه‌یرانش بوونی نه‌بوو بۆ هاوسه‌نگ کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌،بۆنموونه‌ ده‌کرا له‌ هه‌ر شارێک هونه‌رمه‌ندێک بانگه‌ش بکرایه‌له‌ جیاتی کۆکرده‌نه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هونه‌ر مه‌نده‌ی یه‌ک شار که‌ سلیمانی بوو هه‌رچه‌ند محەمەد رەووف که‌رکوکی هه‌ر دانیشتووی سلیمانیه‌ له‌سه‌ر سلیمانی حساب ده‌کرێت ، بۆ ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ی که‌ دوو کاتژمیر و نیو بوو ده‌کرا بیرۆکه‌ی ناوازه‌تر پێشکه‌ش بکه‌ن وه‌ هه‌ر جاره‌ به‌ برگه‌ی جیاواز خاڵه‌ سه‌رکه‌وتوه‌کان و خاڵه‌ لاوازه‌کانی ئه‌م که‌ناڵه‌یانبه‌ بینه‌ره‌کانیان ئاشنا بکردیایه‌وه‌ باس له‌ پلانی داهاتووی ئه‌م که‌ناڵه‌ بکرایه‌ له‌لایه‌ن میوانان به‌تایبه‌تی هه‌روه‌ک خۆیان زۆر ئاماژه‌یان پێده‌دا که‌ خزمه‌تی هونه‌ری کوردی ده‌کات وه‌رگرتنی بیرو بۆ جوونی هونه‌رمه‌ندان بۆ داهاتووی که‌ناله‌که‌ و به‌رنامه‌ هونه‌ریه‌کان . به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وی بیری لێنه‌کرابویه‌وه‌ ئه‌م لایه‌نانه‌بوو هه‌روه‌ها له‌ کاتی سه‌یرکردنی به‌رنامه‌که‌دا هه‌ستت به‌وه‌ ده‌کرد به‌س ویستراوه‌ کاتێک پڕبکه‌نه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی ئه‌و که‌ناڵه ئیتر هه‌ر چۆن بێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بێت هیوادارم که‌ به‌م شیوه‌یه‌ کار نه‌کرابێت چونکه‌ له‌ده‌ست دانی متمانه‌ له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه‌ زۆر ئاسته‌مه‌ بۆ که‌ناله‌کان به‌ گشتی له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م زه‌مینه‌دابن . به‌تایبه‌تی له‌ باشووری کوردستیان که‌ جه‌نده‌ها که‌ناڵی جیاجیای هه‌یه‌ هه‌موو له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ بینه‌ره‌کان بۆ لای خۆیان ڕابکێشن به‌ به‌رهه‌م هێنانی به‌رنامه‌ی به‌پێزو هه‌روه‌ها به‌هێز .
لێره‌دا چاوپیکه‌وتنه‌که‌ی دکتۆر سامان فه‌وزیم هاته‌وه‌یاد که‌ بۆ ساڵیادی دوانزه‌ساله‌ کوردسات بیرورای وه‌رگیرا له‌لایه‌ن بێژه‌ر گۆران ئاغاجان ئه‌و ووتی’ کوردسات ده‌بێت له‌ چوار جێوه‌ی سلیمانی ده‌رچێت و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ناوچه‌کانی تریش به‌تایبه‌تی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان ‘. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کوردسات که‌ناڵیکه‌ له‌ که‌ناڵه‌کان و بێنه‌ری خۆی بۆ زیتر به‌رو پێش بردنی ئه‌م کاناله‌ ده‌بێت ئاماده‌کاریه‌کان زۆر له‌وه‌ زیاتر بن که‌ بینه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌کات هه‌وڵبدرێت ببێته‌ ده‌نگ و ره‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان و دروست کردنی پردی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ل بینه‌ره‌کانی بره‌ودان به‌ کارمه‌نده‌کانیان بۆ به‌ر هه‌مهێنانی به‌رنامه‌ی به‌سوود و ناوازه‌ بۆ سه‌رجه‌م کوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌شه‌کانیتریش له‌م که‌ناله‌دا هیوادارم که‌ به‌رنامه‌که‌ سه‌یر بکه‌نه‌وه‌ له‌و خاڵانه‌ بروانن وه‌ک بینه‌رێکی به‌شه‌کانی تری کوردستان هه‌ستیان پی بکه‌نی که‌ به هه‌ر هۆیه‌ک بێت نابێت هه‌تا شوێنه‌کانیتریش له‌ یاد بکرێت چونکه‌ که‌ناڵی کوردسات بۆ هه‌موو کورده‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ یه‌ ده‌بێت زۆر به‌ زیره‌کیه‌وه‌ کار بکرێت له‌ ساڵیاده‌کاندا به‌ هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ که‌وه‌ بینه‌ر له‌خۆی نه‌تۆرێنیت و له‌ ڕێگه‌ی یادکردنه‌وه‌یه‌وه‌ زانیاری و پرۆگرامی نوێ پیشکه‌ش بکات که‌ ببێته‌ هۆی بنیاد نانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست پڕزانست چونکه‌ میدیا به‌وریایه‌وه‌ کاری تێدا نه‌که‌یت به‌ره‌و هه‌لدێرت ده‌بات و ناتوانی متمانه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست بهێنیت . هه‌روه‌ها ئه‌و کارێگه‌ریه‌ پۆزیتیفه‌ی نابێت له‌سه‌ر تاکه‌کان بگه‌ره‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ فیری کرداری نێگه‌تف ده‌بن که‌ ئه‌ویش کاری که‌ناڵه‌کانه‌ بۆ ووشیار کردنه‌وه‌ی تاکه‌کان به‌ بابه‌ت و پرۆگرامی ڕۆشنبیری هه‌وڵبده‌ن جوانی میدیا بگه‌یه‌ننه‌ بینه‌ره‌کانیان به‌تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆن که‌ له‌ هه‌موو جانره‌کانی تری میدیا کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر تێکرای مرۆڤه‌کان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت