دکتۆر کەمال میراودەلی : دەستوور ، دەسەڵات ، دەوڵەت .
دەستوور ، دەسەڵات ، دەوڵەت
ماگنا کارتا
ڕاستی کۆنترین دەستووری نووسراو کەپێوەندی نیوان دەسەلات [ پاشا ] و خەڵک دیاری بکات و سنوور بۆ دەسەڵاتی نێوەندیی دابنێ و چەمکی ئازادیی خەلک بێنیتە کایەوە پەیماننامەی ماگناکارتای بەریتانی یە کە بۆتە سەرچاوەی شانازییەکی نەتەوەیی مێژووی گەورەی بەریتانیا ..
ماگنا کارتا لە دوو وشەی لاتینیی پێکهاتووە : ماگنا بە مانای مەزن و کارت بە مانای کارت ، چارتەر یان نووسراو ، پەیمان . کەواتە ماگنا کارتا کارتی مەزن یان پەیمانی مەزن دەگەیەنێت .
ئەم پەیماننامە یان چارتەرە لە ١٥ ی حوزەیرانی ١٢١٥ دا لە لە لایەن جۆن پاشای بەریتانیاوە پەسند کرا ، کە تێیدا پاشایەتی وازی لە کۆمەلێ دەسەڵات بۆ دەرەبەگە یاخییەکان هێنا ، لەوانە : پاراستنی مافی کەنیسە ، پاراستنی بارۆنەکان لە گرتن وسزای نایاسایی و سنووردانان بۆ باج و دامەزرادنی پرۆسەیەکی یاسایی بۆ عەدالەت و ئەنجومەنێكی ٢٥ کەسی لە بارۆنەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەمانە کە ، بوو بە ناوکی پەرلەمانی بەریتانیا . ئەم پەیماننامە بوو بە بەڵگەنامەیەکی دەستووریی زیندوو – و بەشێکی گرنگی سیستمی سیاسیی بەریتانیا .
وێنەی ماگنا کارتای ساڵی ١٢١٥
ماگنا کارتا لە ٦٣ ماددە پێکهاتووە . ماددەکانی سەرەتا باسی مافەکانی کەنیسەی کاسۆلۆکی لە ئینگلستان دەکەن ، ئەوانی دوای ئەو پەیمانی پاشا دەردەخەن کە بەرامابەر بارۆنەکان توندو زبر نابێت ، بەڵام زۆربەی ماددەکان دەربارەی سیستمی یاسایی ئینگلتەران . ماگناکارتا بەلێن دەدات : کە ، یاساکان یاسای چاکەو داپەروەریی دەبن .
کە هەموو کەسێک دەتوانی پەنا بۆ دادگا بۆ سەندنەوەی مافە یاساییەکانی بەرێت ، و نەبوونی پارەو خەرجی پرۆسەی یاسا نابێت رێگە لەوە بگرێت کەسی کەیسەکەی بۆ دادگا بەرێت ، و هیچ مرۆڤێکی ئازاد [ فرییمان ] [ ئەوەی کە خزمەتکار نەبێت ] نابێ بگیرێت یان زیندانی بکرێت ئەگەر پێشتر دادگا بڕیاری لەسەر نەدات . دوایی لە ساڵەکانی دواییدا وشەی مرۆڤی ئازاد کرا بە [ هیچ کەس] کە هەموو مرۆڤیكی دەگرتەوە .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەرتوکە یاساییەکە کلیک بکەرە سەر ــ دەستوور-دەسەڵات-دەوڵەت