هیوا ناسیح : ئایا کاک مه‌سعود رێز له ئیمزاکه‌ی خۆشی ناگرێت ؟ .
بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی بۆ ویلایه‌تی سێهه‌م ، یان درێژکردنه‌وه‌ی بۆ دوو ساڵی تر ئه‌مرۆ یه‌ک له بابه‌ته گه‌رمه‌کانه ، هه‌رچی رۆشه‌نبیران و چالاکوانانی مه‌ده‌نی و دیموکراتیخواز و هه‌ندێک له کادر و لایه‌نگرانی حزبه‌کان هه‌یه ، هه‌روه‌ها چوار حزبی سه‌ره‌کی باشور ، پێیان وایه بارزانی ده‌رفه‌تی خۆی ته‌واو کردوه ، واته دوو جار به هه‌ڵبژاردن و جارێکیش به نایاسایی بۆ دوو ساڵ بۆی درێژکراوه‌ته‌وه ، که به هه‌مووی ده‌کاته ده ساڵ . به‌ڵام پارتی دیموکرات سوره له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ دوو ساڵی تر به سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته‌کانی ئێستایه‌وه !
کاتێک دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ده‌سپێشکه‌ری و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبی و سازشکردنی یه‌کێتی دووساڵی تر بۆ بارزانی درێژ کرایه‌وه ، ده‌قی یاساکه زۆر به ڕوونی له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا نوسراوه : ” ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که له ٢٠/٨/٢٠١٣ دا ته‌واو ده‌بێت ، به‌رده‌وام ده‌بێت ، درێژ ده‌کرێته‌وه تا ١٩/٨/٢٠١٥ که ئیتر بۆ دووه‌م جار یارای درێژکردنه‌وه‌ی نییه .”، کاک مه‌سعودیش ئه‌وه‌بوو خودی خۆی یاسا ( نایاساییه‌که‌ی ) ئیمزاکرد ، لێدوانێکیشی بڵاوکرده‌وه که به‌رێزی ( هه‌رگیز حه‌زی له کورسی نییه و له‌به‌ر رێزی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌که داوه رازی ده‌بێت )) . نییه و له‌به‌ر رێزی ئه‌و لایه‌نانه که ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسا نوێیه‌که‌داوه ، له ناچاری ڕازی بووه !!! ) نییه و له‌به‌ر رێزی ئه‌و لایه‌نانه که ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسا نوێیه‌که‌داوه ، له ناچاری ڕازی بووه !!!) نییه و له‌به‌ر رێزی ئه‌و لایه‌نانه که ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسا نوێیه‌که‌داوه ، له ناچاری ڕازی بووه !!!) نییه و له‌به‌ر رێزی ئه‌و لایه‌نانه که ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسا نوێیه‌که‌داوه ، له ناچاری ڕازی بووه !!!)
لێره قسه له‌وه ناکه‌م که ئه‌م گۆبه‌نده به پله‌یه‌که‌م خه‌تا و هه‌ڵه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی بوو ، وه ئه‌و به‌رده بوو که ( نه‌زانێک ) هه‌ڵێ ده‌داته گۆمێکه‌وه و به ده (زانا) ده‌رناهێنرێته‌وه . ته‌نها ده‌ڵێم ئه‌و به‌یانه‌ی ئه‌مرۆی پارتی ، که دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ، که هاوکات سه‌رۆکی پارتییه بڵاوکرایه‌وه ، هه‌م سوکایه‌تییه بۆ خودی ئیمزاکه‌ی کاک مه‌سعود ، هه‌میش پێچه‌وانه‌ی یاسای درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌که‌یه بۆ دوو ساڵی تر ، که یه‌کێتی (که‌وا سوریی) بۆ کرد !!!
لێره قسه له‌وه ناکه‌م که ئه‌م گۆبه‌نده به پله‌یه‌که‌م خه‌تا و هه‌ڵه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی بوو، وه ئه‌و به‌رده بوو که ( نه‌زانێک هه‌ڵیده‌داته گۆمێکه‌وه و به سه‌د زانا ده‌رناهێنرێته‌وه ) ، ته‌نها ده‌ڵێم ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی پارتی که دوای کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیان که کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێم ، هاوکات سه‌رۆکی پارتیشه سه‌رۆکایه‌تی کرد و رۆژی ٢٧/٧ بڵاویانکرده‌وه ، هه‌م سوکایه‌تییه بۆ خودی ئیمزاکه‌ی کاک مه‌سعود ، هه‌میش پێچه‌وانه‌ی یاسای درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌که‌یه بۆ دوو ساڵی تر، که یه‌کێتی ( که‌وا سوریی ) بۆ کرد !!! ئه‌مه گه‌ر باس له پێچه‌وانه بوونی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی دیموکراتییه‌ت و عورفی ده‌سته‌ڵاتداریشیدا نه‌که‌ین .
دیاره هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئێستا پاساوی جیا جیا بۆ مانه‌وه‌ی به‌رێز کاک مه‌سعود له پۆسته‌که‌ی دێننه‌وه ، دڵینام دوو ساڵی تریش کۆمه‌ڵێک پاساوی تر ئاماده‌ده‌که‌ن و دێنه‌وه مه‌یدان و داوا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن : (( ئینجا له به‌رئه‌وه‌ی که ( ئه‌مه هه‌یه و ئه‌وه وایه و ئه‌میشیان وایه و ئاوا نییه ) پێویسته کاک مه‌سعود جارێکی تر ببێته‌وه به سه‌رۆکی هه‌رێم …)) . ئاخر سه‌رجه‌م سه‌رۆکه دیکتاتۆر و خۆسه‌پێنه‌ره‌کانی ده‌یان ساڵ له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی ده‌مێننه‌وه هه‌ر به‌م جۆره ده‌ستیان پێکردوه ، له سه‌ره‌تاوه پاساوی وه‌ک ( بارودۆخی هه‌ستیاری وڵات ، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی ، یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵات و … هتد ) ، بۆ ماوه‌یه‌کی نایاسایی درێژی ده‌که‌نه‌وه ، هه‌رئه‌وه‌نده‌ش جاری یه‌که‌م بۆیان چووه سه‌ر ، ئیتر بۆ جاری دووه‌م و سێهه‌م و زیاتریش چه‌ند پاتی ده‌که‌نه‌وه ، دواتریش که زانییان زه‌مینه خۆش بووه و زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵیانه ، دێن ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ده‌ستور ده‌ستکاری ده‌که‌ن به پێی پێوه‌ریی خۆیان ، که رێگه‌یان بۆ ته‌خت بێت وه‌ک ( شاکۆمار ) حوکمی هه‌تاهه‌تایی و تامردن ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ! تا ئه‌مانیش ده‌مرن کوڕه‌که‌یان ئاماده ده‌بێت و ئیتر ئه‌م ریتۆریکه به‌رده‌وام ده‌بێت تا شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری سیسته‌مه ده‌گۆڕێت …
ئه‌وه‌ی من لام سه‌یره ئه‌وه‌یه ، حزبێکی وه‌ک پارتی دیموکرات که خاوه‌نی ٥٠ ساڵ خه‌بات و ئه‌زموونه ، له کاتێکدا پڕ به دڵ حه‌زی به سیسته‌می ( پاشایه‌تی ده‌ستوری ) هه‌یه و به‌کرده‌وه‌ش کاری بۆ ده‌کات ، بۆچی لای شه‌رمه که به ئاشکرا پڕۆژه ده‌ستورێک ئاماده بکات و داوای سیسته‌می پاشایه‌تی بکات ؟؟؟!
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی دەڵێن کاک مه‌سعود حه‌زی به کورسی نییه ، من لام وایه ئه‌ویش وه‌ک مام جه‌لال ئاشقی کورسی ده‌سته‌ڵاته و ئاماده‌یه هه‌رێم تا سنوری شه‌ری ناوخۆ یان دووئیداره‌یی به‌رێت ، هیوادارم له‌م بۆچوونه‌مدا هه‌ڵه بم . ئاخر ببینین گه‌ر خۆی نیازی مانه‌وه‌ی له کورسییه‌که‌ی نه‌بێت چۆن مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌که‌ی ته‌کلیف ده‌کات به‌وه‌ی که مه‌رجی هه‌موو رێککه‌وتن و سازانێکیان له سه‌ربابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، درێژکردنه‌وه‌ێ ماوه‌ی کورسییه‌که‌ی کاک مه‌سعود بێت به سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته‌کانی ئێستایه‌وه !!
به‌ڵام کێشه‌ی پارتی له ئێستادا ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه‌ی که ڕابه‌رایه‌تی به‌ره‌ی دژ به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌کات به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فایه، که پارتی هه‌رگیز ناتوانێت وه‌ک له‌گه‌ڵ مام جه‌لاک کردی، بێت کورسییه‌کی به‌غدای بداتێ و به دانوستاندنێکی که‌سیی رازی بکات.
کاک مه‌سعود که ده ساڵه سه‌رۆکی هه‌رێمه نه‌مانبینی بۆ ته‌نها جارێک له‌سه‌ر کێشه و بابه‌ته‌کانی ناوخۆ، عێراقی و هه‌رێمی ڕا یان بۆچوونێکی جیاواز له پارته‌که‌ی خۆی هه‌بێت، تا وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بهیێنین و نه‌ڵێین: ناوبراو هه‌میشه له رۆڵی سه‌رۆکی حزبه‌که‌یدا هه‌ڵوێستی وه‌رگرتوه نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم.
پارتی دیموکرات هه‌میشه ئه‌وه به چاو یه‌کێتیدا ده‌داته‌وه که کورسی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقه ، به‌ڵام خۆزگه یه‌کێتی به فه‌رمی پێشنیاز بۆ پارتی ده‌کات ، که با کورسی سه‌رۆککۆماری بۆ پارتی بێت به‌ومه‌رجه‌ی که کورسی سه‌رۆکی هه‌رێم بدرێت به یه‌کێتی ، با به نیوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئێستای سه‌رۆکایه‌تیشه‌وه بێت ، بزانین پارتی قبوڵی ده‌کات ؟ دیاره نه‌خێر .
خۆزگه به‌رێز مه‌سعود بارزانی تۆزێک رێزی له ئیمزاکه‌ی خۆی ده‌گرت که له‌سه‌ر یاسای ژماره ( ١٩ ) ی ساڵی ٢٠١٣ ، واته یاسای درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردی ، تا هه‌مووان رێز له یاسا بگرن ، چونکه سه‌رۆکی هه‌ر وڵاتێک سیمبوڵی یاساسه‌روه‌ریی و جێبه‌جێکردنییه‌تی ، وه نمونه‌ی باڵایه بۆ گه‌له‌که‌ی ، ئایا ناوبراو رێز له ئیمزاکه‌ی خۆشی ناگرێت ؟
یاسای ژمارە (١٩) ی ساڵی 2013
یاسای درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان – عێراق
مادەی یەکەم :
ویلایەتی سەرۆکی هەرێم کە لە ( 20/8/2013) دا تەواو دەبێت ، بەردەوام ، درێژ دەکرێتەوە تا (19/8/2015) کە ئیتر بۆ دووەم جار یارای دەرێژکردنەوەی نییە .