بەختیار شارەزوری : بارزانی لە نێوان خۆیی و ئێمەدا .
دوو ساڵ پێش ئێستا كە لە پەرلەمانەوە سەرۆك دانرایەوە كەس باسی گەڕانەوە بۆ دەنگی هاوڵاتی نەكرد , بە بێ دەنگی دوساڵی تری بە بێ یاسایی بۆ درێژكرایەوە , كە هەر دەبوو ئەو كات مسعود بارزانی قبوڵی نەكردایە , ئەمەی ئێستا دەیڵێ , ئەو كاتیش بوتایە , پێ داگری لەسەر بكردایە , خۆ ئەگەر سەرۆك ئەو كات ئیمزای كرد لەسەر ئەوەی دوای دو ساڵی تر با پەرلەمان بڕیار لەسەر سیستمی ئەم وڵاتە بداتە , ئەوا ئەم پەیامەی دەرچونە لە ڕێككەوتنەكان , خۆ ئەگەر لەسەر ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی بیەوێت ئەم پەیامە بدات , ئەوا ئەو ڕێككەوتنە كاتی بۆ دیاری نەكراوە و ئێستە ناتوانن بڵێن لەبەرامبەر سەرۆكی كۆماری عێراقدا ئەم پۆستە بۆ پارتیە و پارتی ئازادە كێ دابنێت , ئەمەش یەكێكە لە فاوڵەكانی سەرۆكی هەرێم , چونكە دوای دو ساڵ دەبێت كار لەسەر سیستم بكرێت و لە پەرلەمانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت , كە ئایا سستم پەرلەمانی بێت یان سەرۆكایەتی و كۆتای هێنان بە ڕێككەوتنی ستراتیژی و بەشكاری .
لە سایەی ئەم دۆخەی سەرۆكایەتیەوە , هەرێم توشی دنیایەك قەیران بوە , كە دەبو لەبری ئەوەی باس لە درێژكردنەوەی وادەی ولایەتەكەی مسعود بارزانی بكرێت , ئێستە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و میدیاكان باسیان لەم 10 ساڵەی سەرۆك بكردایە , تا بمانزانیایە لەسایەی ئەم مۆدێلە خلیجیەی سیستم كوردستان بەكوێ گەیشتەوە .
دەبو ئێستە كارەكانی لە ماوەی ئەم 10 ساڵەدا زۆرترین قسەی لەسەر بكرایە , بەڵام كەمترین قسەی لە بارەوە دەكرێت , با بپرسین سایەی سستمی سەرۆكایەتی كە خۆیان دەڵێن (سەرۆكایەتی بنەما و پیودانگی خۆێ هەیە ئەوەی كە پارتی دەڵێ سەرۆكایەتی نیە بەڵكو مۆدێلی خلیجیە , واتا بنەماڵەییە ) چی كراوە :
1 – سەرۆك تەنها وەك سەرۆكی حیزبێك مامەڵەی كردوە نەك وەك سەرۆكی هەرێم .
نمونەی زیندو (قسە نەكردن لەسەر زەردەشت عوسمان و كوڕی كاوە گەرمیانی دەخاتە باوەشی , كە هەردوكیان لە سایەی دەسەڵاتەكەی ئەودا خەڵتانی خوێن بون )
2 – سەرۆك وەك سەرۆكی زۆنی زەرد مامەڵەی كردوە نەك سەرۆكی هەرێم ( نەمانبینی سەردانی گەرمیان و پشدەر و سلێمانی وەك پێویست بكات )
3 – هیچ حسابێكی بۆ جیگرەكەی نەكردوە , بگرە ئەندامانی پارتی وەك جێگر مامەڵەیان كردوە .
4 – تا ئێستا دو ئیدارەیی بەردەوامی هەیە .
5 – دۆسیەی نەوت وەك داهاتێكی نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵ نەكراوە و هەر بە دابەشكاری ماوەتەوە .
6 – هێزەكانی 70 و 80 هەر ماون و پێشمەرگە نەبوەتە هێزێكی نیشتمانی و تا ئێستاش حیزب دەیجوڵێنێ .
7 – گەندەڵی هەر هیچی بۆ نەكراوە .
8 – دادگاكان وەك پێویستی خۆیان سەربەخۆ نین .
9 – زۆربەی پۆستە سەربازیەكان لە ناو پارتی و لە بارزانیەكانن .
10 – ئازادی ڕۆژنامە گەری ئازدیەكانی تر نەبوتە بنەمای كار و چاودێری ( نەمان بینی لەسەر بڵاوكردنەوەی دۆسەیەیەكی گەندەڵی كەس بدرێت بە دادگا )
ئەمانە و هەزاران خاڵی تر …. كە دەكرێت ناوەندێكی لێكۆلینەوە و چاودێری بێت و دۆسەیی كارەكانی سەرۆك بڵاو بكاتەوە .
بێگومان ئەگەر ئەم مۆدێلە خلیجیە نەبوایە و دەسەڵاتەكان لە پەرلەمانەوە بوایە , ئێستە زۆر كاری باش دەكرا بۆ بە دامەزاوەیی كردنی دەسەڵاتەكانی هەرێم , بارزانی لە نێوان خۆی و ئێمەدا كاتێك ئەم پەیامە بڵاو دەكاتەوە زۆر ئاماژەی ترسناكی تێدایە , ئەمە لە كاتێكدایە هاوڵاتی هەرێم لە خراپترین دۆخدا , ژیان دەگوزەرێنێ , ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە شەرعیەتی خۆ هەڵبژاردنەوەی نەماوە .
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts