لەیەمەن کاری سێکسی نێرەکەر و ماکەرێک , ١٥ کوژراوو برینداریی دووعەشیرەتی لێدەکەوێتەوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەمەنی و عەرەبی هەواڵی پێکدادانی دووعەشیرەتی عەرەبیان لەناوچەی ( آب ) ی یەمەن بڵاوکردەوە کاتێ نێرەکەری پیاوێکی سەر بەعەشیرەتی مکاسب لەگەڵ ماکەرێکی هۆزی بەنی عەباس لەشوێنێکی کراوەو ئاشکرادا ، واتە دوور لەتەویلەو بە بەرچاوی خەڵکەوە جوت دەبن و سێکس دەکەن ..
خاوەنی ماکەرەکە کاتێ پێی دەزانێ ؛ توڕە دەبێ و ئەم توڕەبوونەش وادەکات لەنێرەکەرەکە بدات ..
ئەم هەلوێستە دواجار لای عەشیرەتی مکاسب بە غەزەب و توڕەبوون و یەهانە دەشکیتەوەو ، داوای گردبوونەوەو تۆڵەکردنەوە لەعەشیرەتی بەنی عەباس دەکەن .. کیشەکە گەورە دەبێ و تەقەو نارنجۆکی تێ دەکەوێت و سەرەنجام لەنێوان هەردو عەشیرەت دا ١٥ کوژراو و برینداریی لێدەکەویتەوە ..
ئەمە هیچی کەمتر نیە لەوەی کاتی خۆی ، کە ئەنسارول ئیسلام لەناوچەی ( توێڵە و بیارە ) بوون ، ماکەرو نێرەکەریان قەدەغە کردبوو بەبێ دەرپێ بسوڕێتەوە ..!! خۆ گەر وەک کارەساتەکەی بەنی عەباس و مەکاسب ڕویبدابایەو بیانبینینایەو سێکسیان بکردبایە ، ئەوا لەوەخراپ تریان پێدەکردن و کۆمەڵەی بەرگری لە ئاژەڵانیش هەر بەبێ ئاگایی دەمایەوە ..!!
سایتەی ( کلام٢٤ ) هەواڵی ئەم دوو عەشیرەتەی بڵاوکردۆتەوەو لە کاردانەوەکانیشدا شەرمەزاریەکی زۆری بەدواداهاتووە .. دەمێنێتەوە بڵیین ؛ جیهادی نیکاح بەبەرچاوی دنیاوە وەک گەلە سێکس حەڵاڵ دەکرێ ، بەلام ئەو غەدرە لەئاژەڵان بەتایبەتی ئاژەڵی کەر بەنێرو مێ وە دەکرێ . کەواتە چ مانایەک دەبەخشێ جگە لە پەیامە ڕاستەقینەکەی ئیسلامی توندڕەو …..!!!
ئەم هەواڵە لەفەیسبووکی شەهاب عوسمان وەرگیردراوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە