چاوپێکه‌وتنی گۆڤاری دێرشپیگل له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش
چاوپێکه‌وت ن : ههسنین کازیم
وەرگێڕان له ئه‌ڵمانییه‌وه : هیوا ناسیح
هه‌فته‌ی رابردوو گۆڤاری به‌ناوبانگی ( دێرشپیگل ) ی ئه‌ڵمانی ، که له ژماره ٣٢ی ٣ی ئابدا بڵاوکراوه‌ته‌وه ، چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ، هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په و سه‌رکرده‌ی کارێزمی کورد له باکوری کوردستان سازکردوه . له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ وروژێنراوه ، وه‌ک پێشبینی بۆ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنێک له داهاتوودا و ژماره‌ی چه‌کداره کورده‌کانی نێو داعش ، هه‌روه‌ها ناوبراو وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پراگماتیی کورد ، زیره‌کانه توانیویه‌تی ، وڵامی گونجاوی پرسیاره‌کان ، به گوێره‌ی عه‌قڵی ئه‌وروپی و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مرۆی سیاسه‌تی ئه‌وروپا و رۆژئاوا بداته‌وه .
دێرشپیگل : به‌رێز ده‌میرتاش ، ئێوه بهسهرکهوتنهکهتان پێش دوو مانگ بوونه هیوا بۆ خه‌ڵکێکی زۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ، گۆرانکارییه‌کی موژده‌به‌خشی دیموکراتیانه روویدا . به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین ره‌وشێکی وا هاتۆته ئاراوه، که دۆخێکی هاوشێوه‌ی شه‌ڕی ئه‌هلی بگه‌رێته‌وه . ئه‌مه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات ؟؟
ده‌میرتاش : ئه‌که‌په واته پارته‌که‌ی ئه‌ردۆگان به ئاگاییه‌وه ره‌وشه‌که‌ی به‌و ئاقاره‌دا بردوه . تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی شه‌ش ئه‌و پارته زیاتر له ده‌یه‌یه‌ک خۆی به ته‌نها حوکمی تورکیای کردوه . ئه‌وان نه‌یانتوانی رێگری له سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ئێمه بکه‌ن ، ئینجا بڕیاریاندا ، که ئاژاوه بخه‌نه وڵاته‌وه ، ته‌نها به‌م جۆره ده‌کرێت شه‌ریان دژی پارتی کرێکاران تێبگه‌ین .
دێرشپیگل : ئێوه راتانگه‌یاند ، که ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش ) له سوروچ ، که تێیدا ٣٢ که‌س بوونه قوربانی ، سیناریۆیه‌که‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه دانرا بوو ، ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کتان هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه ؟؟
ده‌میرتاش : ئه‌گه‌ر ئێوه مه‌به‌ستتان به‌ڵگه بێت ، که تێوه‌گلانی حکومه‌ت ده‌ربخات ، ده‌بێت بڵێم : نه‌خێر نیمانه . به‌ڵام ئاماژه و نیشانه‌ی روون هه‌یه . لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێمه ده‌ڵێن : که حکومه‌تی ئه‌که‌په ئاسانکاری بۆ هێرشه‌که‌ی داعش کردوه . ئه‌وان چه‌ندان ساڵ خه‌ڵکه چالاکه توندڕه‌وه‌کانیان له تورکیادا پشتگوێخستوه و رێگرییان لێنه‌کردون .
دێرشپیگل : ئه‌ی ڕاتان چییه له‌سه‌ر هێرشه کوشنده‌کانی پارتی کرێکاران بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ؟ ئه‌مانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌نه‌وه که ئه‌وان رێکخراوێکی تیرۆریستین ؟
ده‌میرتاش : من نازانم پارتی کرێکاران بۆ ئه‌و ئه‌و کارانه‌ی کردوه . ده‌بێت ئه‌م کارانه نه‌کات . ئه‌وانه ره‌فتاری راست نین . ئێمه داوا له حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکاران ده‌که‌ین ، چه‌که‌کانیان بێ ده‌نگ بکه‌ن . ده‌بێت که هه‌ردوولایان هاوئاهه‌نگ ئاگربه‌س بکه‌ن .
دێرشپیگل : پارتی کرێکاران راسته‌وخۆ دوو پۆلیستی کوشت ، ئه‌مه پێش بۆردومانه‌کانی تورکیا بوو .
ده‌میرتاش : ئه‌و کاره رووداوێکی ڕه‌ش و قێزه‌ون بوو ، که په‌رچه‌کردارێک بوو بۆ ته‌قینه‌وه‌که‌ی سوروچ ، له لایه‌ن یه‌که‌یه‌کی ناوچه‌یی ( لۆکالی ) ی پارتی کرێکارانه‌وه ئه‌نجام درا . پارتی کرێکاران لێپرسراوێتی له ئه‌ستۆ نه‌گرت . من لام وایه ، که ویستیان به‌مه ته‌حه‌ددای حکومه‌ت بکه‌ن .
دێرشپیگل : ره‌خنه‌گرانی ئێوه وای بانگه‌شه ده‌که‌ن ، که هه‌ده‌په و پارتی کرێکاران هه‌ر یه‌کن . ئایا په‌یوه‌ندیه‌کی نزیک پێکتانهوه نابه‌ستێته‌وه ؟
ده‌میرتاش : هه‌ڵبه‌ت پێکگهیشتنمان هه‌بووه ، ئێمه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له ساڵانی رابردوودا له‌سه‌ر یه‌ک مێز دانیشتوین پێکه‌وه . ئێمه له‌گه‌ڵ رابه‌ری پارتی کرێکاران عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیش له زیندانه‌که‌ی خۆی ، له دوورگه‌ی ئیمرالی له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه گفتوگۆمان کردوه . قسه‌ی ئه‌و قورساییه‌کی زۆری بۆ بزوتنه‌وه‌که‌ی هه‌یه . ئه‌مه‌ی ئێمه نێوانگیری بووه له چوارچێوه‌ی یاسادا . به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز به‌و مانایه نایه‌ت ، که ئێمه په‌یوه‌ندی رێکخراوه‌ییمان پێکه‌وه هه‌بێت . ئێمه باڵی سیاسی پارتی کرێکاران نین ، وه‌ک نه‌یاره‌کانمان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن .
دێرشپیگل : ترسی قه‌ده‌غه‌کردنی پارته‌که‌تان نییه، وه‌ک هێڵی توندی ئه‌که‌په داوای ده‌که‌ن ؟
ده‌میرتاش : هه‌رچه‌نده له تورکیادا دادگا سه‌ربه‌خۆ نییه ، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دا نیم ، که دادگای ده‌ستوری بڕیارێکی وا بدات . ئه‌ردۆگان خۆشی باش ده‌زانێ ، که ناتوانێ هه‌ده‌په به ئاسانی قه‌ده‌غه بکات ، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت یاساپارێزی له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێکمان هه‌ڵگیرێت ، که ئه‌و وه‌ک تیرۆریست پێناسه‌یان ده‌کات . ئه‌و ده‌یه‌وێت پارته‌که‌مان تاوانبار بکات و ناشرینی بکات ، تا کارکردنی ئاشکرا و پشتگیریی گشتیمان لێ که‌مبکاته‌وه .
دێرشپیگل : رۆژی پێنجشه‌ممه داواکاری گشتی تورکیا رایگه‌یاند ، که دژی به‌رێزت پرۆسه ده‌کاته‌وه ، که پشتگیری و هاندانتان بۆ خۆپیشاندانی چه‌کداریی هه‌بووه .
ده‌میرتاش : چونکه ئه‌و له لێکۆڵینه‌وه له پرسه‌کانی گه‌نده‌ڵی دژی خۆی ده‌ترسێت ، ئه‌ردۆگان ناتوانێت له‌ده‌ستدانی ده‌سته‌ڵاتی زیاتر قبوڵ بکات . له‌و کاته‌وه که زۆرینه‌یان له ده‌ستداوه ، وا هه‌ست ده‌کات خزێنراونه‌ته گۆشه‌یه‌که‌وه . ده‌یه‌وێت سه‌رنجه‌کان به لایه‌کدا به‌رێت ، بۆیه بۆ پیلان ده‌گه‌ڕێت ، که رایکێشێته ناو پێکدادانه‌وه، سکاڵاکه‌ش له‌سه‌ر من هه‌ر له‌و میانهدایه .
دێرشپیگل : له مانگی شه‌شه‌وه هیچ هاوپه‌یمانییه‌ک پێکنه‌هات ، ئایا پاش ئه‌م گرژییانه‌ی ئه‌م دواییه هه‌ڵبژاردنێکی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت ؟
ده‌میرتاش : ئه‌م بۆچوونه هه‌یه و ده‌کرێت بڵێین له‌سه‌دا په‌نجا ئه‌گه‌ری هه‌یه . ده‌توانم بڵێم ، که له‌م ره‌وشه‌ی ئێستادا هاوپه‌یمانیه‌تێکی نێوان هه‌ده‌په و ئه‌که‌په بیری لێناکرێته‌وه . ئه‌گه‌ر گه‌یشته هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ، ئه‌وا توندوتیژی و تیرۆر دژی ئێمه ده‌خه‌نه‌کار . به‌ڵام من بڕوام وایه ، که خه‌ڵک وه‌ک هه‌ڵبژاردنی پێشتر ، ئێمه وه‌ک هه‌لی ئاشتی ده‌بینن . ئه‌که‌په له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگی زۆرتر له ده‌ست ده‌دات . ئێمه‌ش له‌سه‌دا ١٣ ی رابردوش تێده‌په‌رێنین .
دێرشپیگل : رابه‌ری پێ‌کاکا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستا چی ده‌ڵێت ؟
ده‌میرتاش : نازانم ، ئه‌و ئێستا به ته‌واوی له ژووره زیندانه‌که‌ی خۆیدا دابڕێنراوه . چوار مانگه هیچ که‌سێک له پارێزه‌ره‌کانی ، که‌سوکاره‌که‌ی وه هیچ سیاسییه‌ک قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کردوه .
دێرشپیگل : حکومه‌تی تورکیا رایگه‌یاندوه ، که ئه‌و به یه‌کسانی شه‌ڕی ( تیرۆرسته‌کان ) ده‌کات ، بۆچی به‌رێزتان وایده‌بینن ، که له پله‌ی یه‌که‌مدا جه‌نگه‌که‌ی دژی کورده ؟
ده‌میرتاش : با به ژماره زیانی هه‌ڵکوتانه‌کانی پۆلیس بۆ سه‌ر خه‌ڵک له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌ربگرین : چه‌ند لایه‌نگرانی داعشیان تێدابوو ؟ ده ، بیست ، تا سی که‌سێک ؟ به‌ڵام نزیکی هه‌زار کورد ، که زۆربه‌یان گه‌نج و لاون گیراون ، وه‌ک پاساو له نێو ئه‌مانه‌دا لایه‌نگرانی پێکاکای تێدان . ئه‌م ژمارانه هه‌موو شتێکمان پێ ده‌ڵێن .
دێرشپیگل : ئایا پاش هه‌ڵبژاردنه‌که چاوه‌ڕوانیی ئه‌م پهرهسهندنانهت ده‌کرد ؟
ده‌میرتاش : من پێش هه‌ڵبژاردنه‌که پێشبینی هه‌ر سهرشێتییهکم له ئه‌ردۆگان کردوه . ئه‌و ئاماده‌یه هه‌موو وڵات بخاته ئاگره‌وه ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی له کیس نه‌چێت . له ده‌مێکه‌وه ئێمه ئه‌زمونی جێگا سهرنجیمان کردوه . پرۆسه‌ی پڕزه‌حمه‌تی دیموکراتییه‌ت ده‌چێته دواوه ، رۆژ به رۆژیش خراپتر ده‌بێت .
دێرشپیگل : وای ده‌بینن که وڵات بکه‌وێته ناو جه‌نگێکی ناوخۆ وه‌ک ساڵانی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ته‌کان ، کاتێک پێ‌کاکا و سوپا شه‌ریان بوو وه زیاتر له ٤٠ هه‌زار که‌س بوونه قوربانی ؟
ده‌میرتاش : نا ، ئه‌مه کۆمه‌ڵگای تورکیا قبوڵی ناکات . نایه‌وێت خوێنی زیاتر بڕژێت . ئه‌که‌په ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ی ده‌وێت ، تا خۆی وه‌ک به‌هێز پیشان بدات . به‌ڵام رام وایه ، هه‌رگیز وڵات ناکه‌وێته ناو شه‌ری ناوخۆوه .
دێرشپیگل : له‌وانه‌یه تۆ بتوانیت ، ئه‌مه‌ش به پێ‌کاکا بگه‌یه‌نیت ، که کوشتنی پۆلیس و سه‌ربازیش لێسراوێتییه به‌رامبه‌ر ئاژاوه و جه‌نگ ؟ .
ده‌میرتاش : من دڵنیام ، که پێ‌کاکا ئاگربه‌س قبوڵ ده‌کات ، ئه‌گه‌ر لایه‌نی تورکیاش پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن . گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆمبابارانکردنهکه بوه‌ستێنێ و هه‌ڵمه‌تی ده‌سگیرکردن و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شاره‌کان دژی پێ‌کاکا رابگرێت ، وه پرۆسه‌ی ئاشتییه‌که ده‌ستپێبکاته‌وه ، ئه‌و کات هه‌مان رۆژ ئاگربه‌س ده‌بێت .
دێرشپیگل : خۆکوژه‌که‌ی سوروچ وه‌ک ده‌ڵێن کوردێک بووه . ئایا چه‌ند کورد له ریزه‌کانی داعشدا ده‌جه‌نگێن وه بۆچی ؟
ده‌میرتاش : ئێمه بیستومانه که زیاتر له هه‌زار کورد له نێو داعشدان . مه‌یل و لایه‌نگیری بیروڕای سیاسی په‌یوه‌ندی به ئیتنی مرۆڤه‌کانه‌وه نییه . ئه‌مه‌ش له هه‌ڵه‌ی گه‌وره نایانپارێزێت . ئێمه لێره‌وه فێرده‌بین ، که ده‌بێت پرۆگرامی نوێ دابنێین ، تا رێگیری له‌وه بکه‌ین ، گه‌نجه‌کانمان به توندڕه‌وه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست بن .
دێرشپیگل : له لایه‌که‌وه ئه‌مریکا پشتگیری له کورد ده‌کات له شه‌ریدا دژ به داعش ، له لایه‌کی تره‌وه به‌رامبه‌ر بۆمبابارانکردنی تورکیا بۆ مۆڵگه‌ی کورده‌کان له باکوری عێراق و سوریا بێده‌نگن . ئایا وا هه‌ست ده‌که‌ن واشینگتۆن ناپاکی لێکردون ؟
ده‌میرتاش : کورده‌کان په‌یمانی لێپسراوبوونی هێمنی و ئارامی و ئاشتی ناوچه‌که ده‌ده‌ن . کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کورددا پێویست به ئاسایشی هه‌موو وڵاته به‌شداره‌کان هه‌یه . من ره‌خنه له ئه‌مریکا ده‌گرم ، که رێگه‌یاندا هێزی هه‌وایی تورکیا بۆمبابارانی مۆڵگه‌کانی پێ‌کاکا له قه‌ندیل ، واتا باکوری عێراق بکات ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بدات بنکه‌ی هه‌وایی ئینچه‌رلیک دژ به داعش به‌کاربهێنن ، ئه‌م حسابه وا نابێت .
دێرشپیگل : ئایا هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیات پێ په‌سه‌ندتره ؟
ده‌میرتاش : ئه‌ڵمانیا ستایشی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر داعش ده‌کات ، به‌ڵام ره‌خنه‌ی بۆمبابارانکردنی ناوچه کوردییه‌کانی لێ ده‌گرێت . من وای ده‌بینم ، که سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیا باشتر له ره‌وشه‌که تێگه‌یشتوه .
دێرشپیگل : پێویسته ناتۆ فشار بخاته سه‌ر ئه‌ندامه‌که‌ی خۆی – تورکیا ؟
ده‌میرتاش : تورکیا سه‌رکه‌وتوو بوو ، که ڕازیبوونی ئه‌مریکای بۆ دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی پارێزگاریی له باکوری سوریا وه‌رگرت . ناتۆش ده‌توانێت پشتیوانی ئه‌مه بکات ، به‌ڵام بۆ کورده‌کانی ئه‌وێ ئه‌مه خراپه . حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره ئه‌و ناوچه‌یه دژ به‌وان به‌کار دێنێت . ئه‌گه‌ر بڕیاره ناوچه‌یه‌کی وا دروستبکرێت ، ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه کوردیه‌کاندا به هاوبه‌شی ئه‌نجام بدرێت .
دێرشپیگل : ئایا له خه‌می تورکیا ده‌گه‌یت ، که کورده‌کانی سوریا هه‌وڵ بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن ؟
ده‌میرتاش : کورده‌کانی سوریا پارچه‌کردنی وڵاته‌که‌یان ناوێت . به‌ڵام حه‌زیان له ئۆتۆنۆمی زیاتره ، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان به‌رێوه‌به‌رن . بۆیه پێویست ناکات تورکیا ترسی هه‌بێت . بۆچی ده‌بێت ئه‌مه مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر سنوری تورکیا ؟ ئه‌نکه‌ره ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزتری له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌وێ هه‌بێت . خۆ داعش له سه‌ر سنوره‌کانی تورکیا زۆر مه‌ترسیدارتره .
تێبینی : ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی ئاوێنه ژماره ٤٩٠ ی رۆژی ١١/٨/٢٠١٥ بڵاوکراوه‌ته‌وه .