به‌کری میرزا حسه‌ین : قه‌یرانی هه‌رێم و گرفتی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌مواری ده‌ستور .
بۆ ئاگادری بنه‌ما یاساییه‌کانی گرفته‌که ( باکگراوند ) ، فه‌رمون سه‌یرێکی ده‌قی یاسا بکه‌ن
یاسای ژماره 19 ساڵی 2013 ی په‌رله‌مانی کوردستان
یاسای درێژکردنه‌وه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم کوردستان – عێراق
ماده‌ی یه‌که‌م : ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌له 20-08-2013 ته‌واو ده‌بێت . به‌رده‌وام ده‌بێت ودرێژده‌کرێته‌وه تا 19-08-2015 که ئێتر بۆ دووه م جار یارای (( قابیلی )) درێژکردنه‌وه نیه .
ماده‌ی دوه‌م : له‌و ماوه‌یه‌دا که له ماده‌ی یه‌که‌می ئه‌م یاسایه‌دا دیاریکراوه ، پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان به سازان هه‌موار ده‌کریته‌وه .
ماده‌ی سێیه‌م : کار به هیچ ده‌قێکی یاسایی یان بریارێك ناکرێت که پێچه‌وانه‌ی حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایه بێت .
ماده‌ی چواره‌م : پێویسته سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بکه‌ن .
ماده‌ی پێنجه‌م : ئه‌م یاسایه له به‌رواری ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت . وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (( وه‌قایعی کوردستان )) دا بڵاو ده‌کرێته‌وه .
به‌رێزان : ئه‌گه‌رچی کاک مه‌سعود بارزانی ساڵانێکی زۆر له‌وه‌پێشیش له‌لایه‌ن پارتیه‌وه هه‌ر به سه‌رۆکی هه‌رێم یان سه‌رۆکی کوردستان راگه‌یه‌ندراوه ، به‌ناوی ئه‌و پۆسته‌وه حوکمرانی و راگه‌یاندن و په‌یوه‌نده‌کانی کردوه ، به‌ڵام دوای روخانی رژێمی سه‌ددام و هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 و دابه‌شکردنی پۆسته سیادیه‌کانی عێراق و هه‌رێم ، به رێکه‌وتنی سیاسی و سازان له‌ساڵی 2005 ه وه ، به فه‌رمی کاک مه‌سعود هه‌ڵبژێرراوه بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ساڵی 2009 یش بۆ خولی دوه‌میش هه‌ر هه‌ڵبژێررایه‌وه ، تا 2013 ، که دوو ده‌وره‌ی په‌رله‌مانی ته‌واوکردو پێویست وابوو که دواتر سه‌رۆکێکی تر هه‌ڵبژێررایه‌وه ، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای پارتی و رێکه‌وتننامه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ، به گوێره‌ی ئه‌و یاسای (( ژماره 19 )) ی سه‌ره‌وه دوو ساڵی تریش ماوه درێژ کرایه‌وه بۆکاک مه‌سعود . به‌وه‌ش ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاک مه‌سعود هه‌مووی بوو به 10 سال ، که ئه‌وه‌ش له 19-08-2015 دا کۆتایی دێت . به گوێره‌ی ئه‌وه‌ش چوار هێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی تری په‌رله‌مانیش (( یه‌کێتی و گۆرران و کۆمه‌له‌ی ئیسلامی و یه‌کگرتوو )) بۆ رێزلێنان و جێبه‌چی کردنی یاسا . له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که، له‌دوای کۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کاک مه‌سعود ، سه‌ره‌تای سه‌ده‌مێکی نوێ بێت و ئاماده‌کاری بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی تر . هه‌روه‌ها چاکسازی و هه‌مواری ره‌شنوسی ده‌ستور بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی حوکمرانی به‌ته‌واوه‌تی وه‌ک په‌رله‌مانی بچه‌سپێت ، سه‌رۆک ئێتر هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی که بێت ، له په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێررێت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کهمکرێتهوهو ته‌شریفاتی بێت . تا ئێستاش به زۆربه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مان ، ئه‌و هه‌مواره ، رێوره‌سمی یاسایی تێپه‌راندوه‌و و ئاماده‌یه . و ئێستا کێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له‌به‌رده‌مدایه . به‌ڵام کاک مه‌سعود و پارتی ، ئه‌و کاره یاساییانه ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و جۆره چاره‌سه‌رو سازانێکیان لا په‌سه‌نده که ،که به‌رده‌وامی بدات به سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کاک مه‌سعود ، به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانیه‌وه ، به‌لای که‌مه‌وه بۆ دوو ساڵی تریش ، که به‌وه ده‌بێته سێ ده‌وره‌ی په‌رله‌مانی (( 12 ساڵ)) .
نوێترین کاردانه‌وه ی سه‌رکی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به رۆڵی په‌رله‌مان ، په‌یامی ئێواره‌ی 09-08-2015 بوو، که راگه‌یاندن بوو له تێگه‌یشتن و راو بۆچوونی خۆی بۆ هه‌لوو مه‌رجی ئێستا و هه‌ڵوێستی خۆیان ، له‌وه‌دا هێزه سیاسیه‌کانی تری په‌رله‌مانی تاوانبارکرد به هه‌وڵی کوده‌تاو خۆسه‌پاندن که قبوڵ ناکرێت . هه‌ره‌شه‌ی تێدا بوو ، به هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه . هه‌روه‌ها تاوانباریشی کردن که نه‌یارو ناحه‌زانی ناوخۆمان ، گرفتی بۆ دروست ده‌که‌ن له هه‌وڵه‌کانیا بۆ هێنانه‌دی سه‌ربه‌خۆیی . که به گوێره‌ی سه‌ردانی مانگی مایسی 2015 دا بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا روون بینی یه‌یدا کردوه به نزیکبوونه‌وه له‌و ئامانجه‌و گوایه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه .
سه‌رۆکی هه‌رێم پێشتریش له‌سه‌ر هه‌مان گرفت و بارگرژی ، هه‌ر داوایه‌ك بۆ چاکسازی له ده‌ستوردا و بۆ سنوردارکردنی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ، به کارێ دوژمنانه‌و کوده‌تا و ئه‌جه‌ندای بێگانه‌و،تا خه‌یانه‌ت تاوانبار کردوه .
له نامه‌یه‌کی دا له 16 -04-2015 دا که ئاراسته‌کراوه بۆ
1- سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ،
2- سه‌رۆکی حکومه‌ت ،
3- حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و
4 – جه‌ماوه‌ری کوردستان . له‌و نامه‌یه‌دا ، سه‌ر زه‌نشت و هه‌ره‌شه‌ی زۆر زیاتری تێدا هاتوه :
(( جێگەی داخەكە بۆ دژایەتیكردنی گەلی كوردستان شێوازێكی نوێی ناپاكی دەركەوتوە كە لە رێگەی جۆراوجۆر و بە لێدوان و نوسین بانگەشە بۆ شەڕی ناوخۆیی و دوبەرەكی و هەروەها زیندوكردنەوەی پەرتەوازەیی و دو ئیدارەیی دەكەن . ئەمە ئازادی رادەربڕین نییە بەڵكو ئەم جۆرە هەوڵانە خیانەتە لە گەل و نیشتمان و پیادەكردنی ئەجیندا و سیاسەتی نەیارانی كوردستانە . نابێ بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بدرێت ئەم روانگە نانیشتیمانیە لە كوردستاندا هەبێت ! داوایش لە جەماوەری سەربەرزی كوردستان دەكەم چیتر دەرفەت نەدەن ئەم جۆرە خەڵكانە و ئەم رەوتە دژە نیشتیمانیە بەردەوام بن لە بڵاوكردنەوەی هزری شەڕانگێزی شەڕی نێوخۆیی و دوبەرەكی ))
ئه‌گه‌رچی ته‌نیا هێزێك که هه‌ره‌شه‌ی کردبێت و نمایشی ئاماده‌کاری بۆ کوده‌تا کردبێت ، پارتی خۆی بوه ، هه‌روه‌ک بینراون له زمان و ناوه‌رۆکی په‌یامه‌کانی سه‌رۆک بارزانی و ، نمایشه سه‌ربازیه‌کانی پارتی له ناو هه‌ولێردا دوای په‌یامه‌که‌ی 09-08-2015 . هه‌روه‌ها هێز جوڵاندن و سه‌نگه‌ر قایمکردنهکانی سنوره‌کانی نێوان ناوچه‌ی سه‌وزو زه‌رد . نه‌ک سنوره‌کانی جه‌نگ و به‌رگری به‌رامبه‌ر داعش .
هه‌ڵوێستی کاک مه‌سعود و پارتی له‌سه‌ر هه‌ندێ بناغه‌و به پاساوی ئه‌و 4 بیانووه‌ی خواره‌وه‌یه .
((1)) – هه‌لومه‌رجی دژواری کوردستان و په‌لامارو شه‌ری داعش و ا ده‌خوازێت که هه‌رێم سه‌رۆکێکی به‌هێزو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌بێت .
((2)) – بیانوی ئه‌وه‌ی که کوردستان نه‌که‌وێته (( فه‌راغی ده‌ستوری )) . ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك چۆڵ بێت . وه‌ك مه‌ترسیه‌کی وه‌همی که زۆربه‌ی خه‌ڵک هه‌ر نازانن ، چیه . وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که ته‌نیا کاندیدی ئاماده هه‌ر کاک مه‌سعوده ، بۆیه ، به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کاک مه‌سعود بۆ 2 ساڵی تر . کوردستان له‌و به‌ڵایه‌ش رزگار ده‌کات .
((3)) – راگه‌یاندن و به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی . کاک مه‌سعود له مێژه‌وه به تایبه‌تی له‌و 10 ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا ، له کاته ههستیارو به‌رز بوونه‌وه‌ی ناره‌زایی جه‌ماوه‌رو داخوازی چاکسازی ، زیره‌کانه بۆ هێورکردنه‌وه‌و کپ کردنی ناره‌زاییه‌کان ، ناوبه‌ناو به‌ڵێنی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی داوه . ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش به 10 ساڵی رابوردوو ته‌واو نه‌بوه‌و . به‌ڵام گوایه له سه‌ردانی مایسی 2015 دا ، بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا ، گه‌شبینی لا دروست بوه ، به نزیکی له‌و ئامانجه . گوایه ئه‌گه‌ر به‌ردوام بێت له پۆسته‌که‌یدا ، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ته‌واو ده‌کات .
((4)) – پاساوی ((رێگرتن له شه‌ری ناوخۆ )) و پاراستنی سه‌قامگیری ئێستای هه‌رێم ، که ئه‌وه‌ش ته‌نیا ، به هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوکمرانیه‌که‌ی کاک مه‌سعود و پارتی زامن ده‌کرێت ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ((شه‌ری ناوخۆ)) و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی هه‌یه .
هه‌ندێك شیکردنه‌وه‌ی کورت ده‌رباره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه
1 – ئه‌وه راست و ئاشکرایه که کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی زۆر دژواردایه . به‌ڵام ئه‌وه زیاتر پاساوه بۆ گۆرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که تا ئێستا ، لاواز بوه له‌به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژی و هه‌ره‌شه‌کان ، ئه‌وه پاساوه بۆ ئه‌وه‌ی که سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی به‌هێز دامه‌زرێنین . ئه‌زموونی سه‌رکرده‌ی به هێز له رابوردوه‌وه تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه مه‌گه‌ر هه‌ر بۆشه‌ری ناوخۆ . وه دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش ، له 10 ساڵی رابوردوهی هه‌رێم و تا ئێستاش ، ئه‌زموونێکی زۆر فاشیل و شکستخواردوو بوه . له به‌ره‌نگاری په‌لاماره‌کانی داعشدا ، له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵوێستی هه‌رێم راکردن و ماڵوێرانی و ئه‌نفال بوه له شه‌نگاله‌وه تا هه‌ولێرو و مهخمورو جه‌له‌ولا . گیانێکمان به فریاکه‌وتنی پێشمه‌رگه‌کان و هێزه‌کانی دژه تیروری یه‌کێتی نیشتیمانی ، و شۆرشگێرانی باکورو رۆژئاوا و پارچه‌کانی تری کوردستان ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ دراوسێ و تۆپبارانه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه قه‌زاوقه‌ده‌ر بوه بۆیه ئه‌و بیانوه پاساوێکی رهواو گونجاو نیه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کاک مه‌سعود . به‌ڵکوو پێچه‌وانه‌که‌ی دروسته .
له ژێر سایه‌ی سه‌رۆکی به‌هێزو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆر ، له هه‌رێمدا .
– له‌شکری ده‌وڵاتی تورکیامان ، هێناوه‌ته سه‌ر سنگمان ، ئێران له رابوردودا به ئاره‌زوی خۆی بوردومانی کردوه . و ئێستاش تورک که خۆیان هاوکاری داعشن . بوردومان و کومه‌ڵکوژی گوند نشینانمان ده‌کات ، به ناوی شه‌ری دژی تیرۆره‌وه .
– داعش ئه‌نفالی یه‌زیدیه‌کانی کرد . به شایه‌تی میدیاکان ده‌یان هه‌زار له‌شکرو هێزمان له ناوچه‌کانی یه‌زیدیه‌کان، له هێڵی به‌رگری راکێشرانهوه . له‌سه‌ره‌تادا وترا ، به‌رپرس و که‌مته‌رخه‌مه‌کان که رایان کردوه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و دواتر وا راگه‌یه‌نرا که (( ئینسیحابیان پێ کرا ، گوایه ئهوهتهکتیک بوه )) ، لێپرسینه‌وه له که‌سیش نه‌کرا .
به‌وه‌دا زۆر ئاشکرایه که ئه‌و هێزوسیستهمی به‌رگریه‌ی ئێستامان ، جێ متمانه و پشت پێ به‌ستن نیه‌و پێویسته که هیزی پێشمه‌رگه له هێزی حیزبه‌وه بکرێته هێزێکی نیشتیمانی و ته‌نیا ئینتیمای بۆ گه‌ل و نیشتیمان بێت و رێزی لێ بگیرێت . (( ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێزێکی به‌رگری وای هه‌بوایه ، ده‌مێك بوو نه‌مابوو )) ئه‌وه جگه له لاوازی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌رێم و نه‌خۆشیه‌کانی ، له هه‌موو بواره‌کانی تری سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و بێ‌کاری و ئیفلاسی بانکه‌کان و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ره‌وی گه‌نجان به‌ره‌و هه‌نده‌ران و جێ هێشتنی نیشتیمان و . .. هتد .
2 – فه‌راغی ده‌ستوری : مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له کاتی چۆڵ بوونی کورسیه‌که‌ی سه‌رۆكدا ، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ ، سه‌رۆكێك ئاماده نه‌بێت ، هه‌رێم بکه‌وێته (( فه‌راغی ده‌ستوری )) وه‌ك ئه‌وه ی ، زه‌مین بقـڵیشـێتهوهو کوردستان قوت بدات . ئه‌وه خه‌ڵک ترساندنێکی بێ بناغه‌یه و هه‌رێم هیچ باری خراپتر نابێت له نه‌بوونی سهروکدا (( خۆی زۆر خراپه ، چۆن ده‌توانێ له‌وه خراپتر بێت ؟ )) . زۆر ئاساییه که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، به ئه‌رکه‌کانی سه‌رۆك هه‌ڵسن ، یان وابزانم له ره‌شنوسی ده‌ستوریشدا باس له‌وه کراوه که له کاتی غیابی سه‌رکی هه‌رێمدا ، سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵسێت به ئه‌رکه‌کانی . هه‌روه‌کو نموونه‌یه‌ک له ناوچه‌که‌ماندا ، ده‌وڵه‌تی لوبنانه . که ئه‌وانیش له به‌ر هۆکاری گرفتی ناکۆکی پێکهاته ئاینیه‌کانیان ، وای کردوه که نه‌گه‌نه سازان و بێ سه‌روک کۆمارن . (( فه‌راغی ده‌ستوریش لوبنانی نه گه‌یاندۆته رۆژی قیامه‌ت )) ، هێزه سیاسی و ئاینیه‌کانی به‌رده‌وامن له هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رو سازان .
لوبنان له 25 مایسی 2014 ه‌وه تاکو ئێستاش سه‌رۆک کۆماری نیه و ، حکومه‌تی لبنانی و سه‌رک وه‌زیران (( ته‌مام سه‌ڵام )) به ئه‌رکه‌کانی سه‌روك کۆمار هه‌ڵده‌سن . وه ئه‌و حاڵه‌ته له زۆر ساڵانی رابوردوشدا ، هه‌ر وابوه .
3 – خاڵی سێهه‌میش ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی کاک مه‌سعود ، . که به گوێره‌ی سه‌ردانی مانگی مایسی 2015 دا بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا روون بینی یه‌یدا کردوه به نزیکبوونه‌وه له‌و ئامانجه‌و گوایه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه . به‌ڵام هه‌ر له‌کات و دوای ئه‌و سه‌ردانانه‌دا ، ئه‌مریکا له‌سه‌ر زۆر ئاست ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌وان پابه‌ندن به سه‌روه‌ری ویه‌کێتی عێراق و پارمه‌تی و چه‌کیش که بو به‌ره‌نگاری داعش پێویسته بۆ پێشمه‌رگه ، به هۆی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه ده‌گه‌یه‌نن به هه‌رێم )) ، وه لای ئه‌وان گرنگ ، یهکرێزیه له به‌رامبه‌ر تیرۆر و داعش ، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی شه‌خسی نیه و پێوه‌رو بنه‌مای تری هه‌یه‌و بریاریش له وڵاتانه ، له لایه‌ن ده‌سگا تایبه‌تمه‌نده سه‌ربازی و ستراتیجی و موخابهراتیهکانهوه ، نه‌خشه‌ی بۆ داده‌رێژرێن نه‌ك به هۆکاری موجامه‌له‌ی دوو سه‌رۆک ، که ره‌نگه باش له زمانی یه‌کتریش تێ نه‌گه‌ن و به موترهجیم کۆبونه‌وه‌کان به‌رێوه به‌رن .
کاک مه‌سعود زۆر زیره‌کانه له ساڵانێکی زوه‌وه ئه‌و دروشم و راگه‌یاندنه ، بۆ هێورکردنه‌وه‌و کپ کردنی ناره‌زاییه‌کان ، وه‌ک ده‌رزی به‌نج به‌کار دێنێ و نه‌ك هه‌ر خه‌ڵکه ساکاره‌که به‌ڵکوو خه‌ڵکه رۆشنبیرهکهشی پێ به‌نج کردوه که له کاته هه‌ستیاره‌کاندا ، باشی به‌کاری هێناوه‌و کاریگه‌ری خۆی هه‌بوه . که گرفته‌که تێپه‌ر ده‌بێت ، به‌نجه‌که هه‌ڵده‌گێرێته‌وه تا ئاڵۆزی و ناره‌زاییه‌کی تر .
زۆر له سیاسه‌تزان و رۆشنبیران له زۆر بابه‌ت و زۆر ساڵاندا ، ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه که گه‌یشتن به‌و ئامانجه ، هه‌ر به دروشمی بریقه‌دار و راگه‌یاندن ناکرێت و به‌ڵکوو ئه‌وه پێویسته پرۆژه‌یه‌کی نیشتیمانی هه‌مه‌لایه‌نه‌و به به‌رنامه‌بێت . بۆیه لای من وا راسته ، که پارتی و کاک مه‌سعود واز بهێنن له به‌کار هێنانی ئه‌و دروشمه بۆ مه‌به‌ستی ده‌سکه‌وتی سیاسی و یاری کردن به سۆزی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌سان و هاووڵاتیانی ساویلکه (( که له‌به‌ر دڵسۆزی و ئاواته‌خوازی گه‌یشتن به‌و خه‌ونه ، حه‌ز ده‌که‌ن و ئامادیی ئه‌وه‌یان تێدایه که باوه‌ربکه‌ن به‌وه‌ی ره‌نگه کاک مه‌سعود شتێکی بنیات نابێت )) . له‌وه‌دا نازانم گله‌یی له کاک مه‌سعود بکرێت یان له راوێژکارانی ، که به‌کارهێنایان بۆ ئه‌و دروشمه ، به‌و شێوه تاکتیکیه‌ی تا ئێستا کاری پێ کراوه ، پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌که‌یه و زۆر زیانی گه‌یاندوه به چانسه‌کانی بنیاتنانی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ . ئه‌وبابه‌ته شیکردنه‌وه‌ی زۆری پێویسته ، به بۆچوونی من تا ئێستا ئه‌و بانگه‌وازه ، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه زیاتر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی یه‌کخستوه‌و ، له‌سه‌ر ئاستی ناویشه‌وه چونکه ته‌نیا به‌کار هێنراوه بۆ موزایه‌ده و بازرگانی سیاسی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی پارتی . بۆیه زیاتر یه‌کریزی و یه‌کێتی ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی لاواز کردوه‌و ره‌نگه زیاتر خزمه‌تی یه‌کخستنی نه‌خشه‌و پلانی دوژمنانی کوردی کردبێت ، دۆژمنی یه‌کخستوه‌و یه‌کهه‌ڵوێستی کوردی شێواندوه . به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی تاکتیکی به‌کار هێنراوه .
تێبینی ئه‌وه بکه‌ن که هه‌مان خه‌ون و ئامانج له مۆدێلی رۆژئاوا دا ، زۆر به لۆجیک و عه‌قلانی و پراگماتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه . ئه‌و دروشمه به سه‌رزاره‌کی ره‌ت کراوه‌ته‌وه‌و نه‌فی کراوه به‌ڵام له بناغه‌دا و له راستیدا وه‌ك پرۆژه کاری بۆ کراوه و سیسته‌م و کیانێکی تۆکمه دروست کراوه ، به‌ردوامیش کار کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته دی فاکتۆ . ئه‌و مۆدێله بۆته جێی رێز‌و سه‌رسامی کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و ئازادیخوازانی دنیا . بۆیه تورک شێت بوون ، له سه‌ره‌تادا ئومێدیان به داعش بوو که ئه‌و هه‌وڵ و مۆدێله تێک بشکێنێت ، که له‌وه بێ هێوابوون ، ئێستا هیوایان به‌وه‌یه که راسته‌وخۆ ، خۆیان و له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یانی دژ به تیرۆر و داگیرکردنی ناوچه‌یه‌کی فراوانی نێو دوو کانتۆنه کوردیه‌که ، بگه‌ن به‌و ئامانجه‌و ، له‌وه‌شدا ئه‌گه‌رچی کورد زهره مه‌ند بوه‌و دوچاری زیان و قوربانی زۆر بوه ، به‌ڵام دنیا زۆر گۆرراوه . هیوادارم کۆتایی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رست و فاشیانه‌ی تورکیا دۆرران و ریسوایی بێت . ئه‌گه‌ر هه‌رێم به دڵسۆزیه‌وه پشتیوانی رۆژئاوابێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش تۆزێك له‌وانه‌وه فێری سیاسه‌ت بوونایه ، ئێستا دنیایه‌کی تر ده‌بوو ، به‌ڵام نه‌چوه بچێت . ئه‌گه‌ر دڵسۆزی هه‌بێت .
4 – ترساندنی کۆمه‌ڵگه ، به مه‌ترسی ((نوێ بوونه‌وه‌ی سیناریۆی شه‌ری ناوخۆ)) . ئه‌و بیانوه ئه‌گه‌رچی له راستیدا دڵه‌راوکێ و نیگه‌رانی زۆر دروست ده‌کات لای به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگه و پارتی سودی ((کاتی)) لێ وه‌رده‌گیرێت . به‌ڵام ئه‌وه ، له هه‌مان کاتدا ، دانپیانانه به راستیه‌کی ترسناکدا ، که له‌سه‌ر مه‌دای دوور زۆر زیانبه‌خشه بۆ پارتی و کاک مه‌سعود . وێنه‌ی وا بدرێت به کۆمه‌ڵگه که . سه‌قامگیری هه‌رێم و کۆمه‌ڵگه ، به‌وه وه به‌نده که تێدا پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌کی هه‌رێم بێت و هه‌موو دۆسیه چاره‌نوس سازه‌کان و مۆنۆپۆڵی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌کان بیت له لایه‌ن پارتی و سه‌رۆک بارزانی یه‌وه . وه ئه‌گه‌ر پارتی به شێوزه‌کانی دیموکراتی بۆی نه‌کرا ، باڵاده‌ستی خۆی بهێڵێته‌وه و پارێزگاری لێ بکات ، ئه‌و ا ،شێوازی تر و به‌کارهێنانی هێزو کارتی تریش به‌کار بهێنێت . که ئه‌وه‌ش ، هه‌م وێنه‌ی پارتی و هه‌م وێنه‌ی بنه‌ماله ی مهلامسهفا و شه‌خسی کاک مه‌سعود له‌که‌دار ده‌کات و ئه‌وه وێنه‌یه‌کی باشی پارتی و کاک مه‌سعود نادات به کۆمه‌ڵگه‌و به دنیای ده‌ره‌وه . وه ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌و یان به‌کار هێنانی هێزو شهر مه‌رجیش نیه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتیش کۆتایی بێت و مه‌رج نیه دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی رابوردوو ، هه‌مان ئه‌نجام بهێنێته دی جارێکی تر . ئه‌وه هه‌ره‌شه‌و ره‌فتارانه چ بۆ حیزب یان که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و سه‌رکرده‌یه‌ک زۆر ناراستن و وه‌ک قوماری (( رۆلێتی )) روسی وان ، زوو بێت یان دره‌نگ ، متمانه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌دۆرێنن . سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی میلله‌تان و وڵاتانی تر و دوور بینی کردن زۆر راست تر‌و باشتره .
له کۆتاییدا ، من ده‌ستخۆشی ده‌که‌م له هه‌موو هێزو پارته سیاسیه‌کانی په‌رله‌مان ، که سوورن له‌سه‌ر به‌رنامه‌و هه‌ڵوێستی چاکسازی و گۆرران ، به‌ره و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی دیموکراتی ئازاد . ئه‌وه چاره‌سه‌رێکه که هه‌موولایه‌نه‌کان و میلله‌تیش تێدا براوه ده‌بن و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان و له به‌رژه‌وه‌ندی کاک مه‌سعود و پارتیشدایه ، ئه‌گه‌ر ورد تر‌و دووربین تر سه‌یری گرفته‌که بکه‌ن . هیوادارم وا نه‌زانن که ته‌نیا چاره‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان بێت به ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک وکادیرانی پارتی . به‌ڵکوو ، قبوڵکردن و گونجان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیموکراتی و ده‌ستاو ده‌ستی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات . ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ، هه‌ندێ کادیری پێشکه‌وتوی پارتیش (( له‌وانه کاک رێبوار وه‌لی )) ، باسیان کردوه له پێویستی چاکسازی له‌ناو پارتیشدا . ئه‌وه جێێ ئومێدێکی باشه و هیوادرین سهرکهوتوووبن ، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی روخسارێکی تری نوێ به‌خۆوه بگرێت و له‌باتی تاکره وی و هه‌وڵی خۆ سه‌پاندن له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کاندا ، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تردا به هه‌ماهه‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نهتهوایهتیکان خه‌بات بکه‌ن بۆ بنیاتنانی هه‌رێمێکی دیموکرات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر و خۆشگوزه‌ران . له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی نه‌ریتی ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیخازانهی ده‌سه‌ڵات . به‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێک رێژه‌شیان که‌متربێت به‌ڵام ئه‌وه شێوازێکی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه تره بۆ هه‌موو حیزبه‌کان . ئه‌وه شێوازه دیموکراتیه سه‌رده‌میانه زۆرباشتره له ئه‌قڵیه‌تی (( ماکیافیلیانهی )) داگیرکردن و خۆ کردن به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقیع .
له دواهه‌مین روداوی نوێشدا ، 09-08-2015 وادیاره چوار پارته‌که‌ی تر جگه له هه‌مواری ده‌ستور ، رێک که‌وتون له‌سه‌ر دیاریکردنی کاندیدێکی نوێ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم دوای ماوه‌که‌ی به‌رێز کاک مه‌سعود . که ئه‌ویش ، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێستا ،(( به‌رێز یوسف محه‌ممه‌ده )) من پیرۆزبایی له کاک یوسف ده‌که‌م . من له پرۆسه دیموکراتیهکهدا و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی هه‌رێم ، بچێته سه‌ر سکه‌ی راستی ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیخوازانه و دیموکراتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ، پیرۆز بایی له هه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک ده‌که‌م . (( به مه‌رجێک کارتۆنی و داشی دامه نه‌بێت . که وه‌ک تاکتیک و بۆ نه‌خشه‌ی کاندیدێکی تر قوت کرابیته‌وه ، خۆی هیچ بنه‌ما و چانسێکی نه‌بێت و هه‌ر ئامرازێك بێت له نه‌خشه‌یه‌کی تردا . شتی وا له رابوردودا روی داوه )) . به‌ڵام به‌رێز کاک یوسف ، که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوو لێهاتووه . به هیوای پرۆسه‌یه‌کی پاک و شه‌فافی ئازاد ، بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات .
له کۆتاییشدا ، به تایبه‌تی بۆ سه‌رۆکی داهاتو ، بۆ هه‌موو هێزه سیاسیه نیشتیمان پهروهرهکانمان و بۆ په‌رله‌مان و بۆ راو‌و بۆچوونی ئێوه‌ی به‌رێزیش . ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌م .
هه‌رێمی کوردستان پێویستی به سه‌رۆکی به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها نیه (( ئه‌وه‌مان تاقی کردۆته‌وه))، به‌ڵکوو پێویستی به سیسته‌مێکی دیموکراتی به‌هێزه . بۆ ئه‌وه‌ش که باسه‌کان هه‌ر تیوری نه‌بن و به‌رجه‌سته بن و بتوانرێت ، لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت من سه‌رنج راده‌کێشم بۆ دوو مۆدێلی واقیعی دوو ده‌وڵه‌ت که ده‌کرێت سوودیان لێ وه‌رگیرێت :
(( 1)) - سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی و دیموکراتی تۆکمه‌ی وه‌ك ئیسرائیل که به به‌راورد له‌گه‌ڵ 24 ساڵی ئه‌زموونی ئێستای هه‌رێم ، ئیسرائیل که سه‌رۆکی پیرۆز‌و ده‌سه‌ڵات ره‌های نیه ، وه‌ك مێروله هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کاریان کردوه بۆ بنیاتنانی بناغه‌کانی ده‌وڵه‌ت و دواتریش له 25 ساڵی دوای ئاشکرا کردنی ده‌وڵه‌تیان ، (( واته 1948 تا 1973 )) . خۆیان کرد به پێشکه‌وتوترین ولاتی ناوچه‌که له بوار پیشه‌سازی ، کشتوکالی ، تکنولۆجیای کۆمپیوته‌ری و هێزی سه‌ربازی و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکوو بۆ زامنی بوون وپاشهرۆژیان بۆمبای ((ئه‌تۆم)) یشیان به‌رهه‌م هێنا. وه له‌و ماوه‌یه‌شدا ، له ئیمتیحانی 3 جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری ((هه‌موو سنوره‌کانیان و شه‌ری مان و نه‌مان )) به سه‌رکه‌ووتوویی ده‌رچوون . ئه‌زموونی ئێمه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه بوه و نمونه‌ی نه‌زانین و ناشێتی بوه (( مه‌گه‌ر هه‌ر له ئه‌زموونی شه‌ری ئاینی ومه‌زهه‌بی عه‌ره‌به‌کان باشتر بووبین )) . جێی خۆیه‌تی لێره‌دا سود له ئه‌زموونی وڵاتانی تری رۆژئاواش وه‌رگرین به ره‌چاوکردنی شێوازی گونجاو وه له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی گشتی عه‌قلانیدا ، ئه‌وه کلیلی ده‌روازه‌کانی ئاسۆیه‌کی پرر ئومێد تره .
(( 2)) – مۆدێلی دوه‌م ، سیسته‌می سیاسی و ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی سویده ، که له ماوه‌ی 100 ساڵێکدا له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کشتوکاڵی دواکه‌وتوو گۆرراو گه‌شه‌ی پێدرا ، بۆ یه‌کێك له نموونه سه‌رکه‌وتوه‌کانی دنیا له هه‌موو بوارێک‌دا . سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی و پاشایه‌ک که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و ئابوری و میدییای نیه‌و ته‌نیا رۆڵێکی ره‌مزی ته‌شریفاتی هه‌یه . وڵاتێک که هه‌ژاری تێدا نه‌هێڵراو خۆشگوزه‌رانی دابین کرا بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ، له‌و وڵاته‌دا یاسا سه‌روه‌ره ((به راستی نه‌ك هه‌ر بانگه‌واز)) کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تا رادده‌یه‌کی زۆر یه‌کسان و دادپه‌روه‌ر بنیات نراوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بوترێ ، بنیاتنانی دنیایه‌ك که گورگ و مهرر تێدا پێکه‌وه بژین به ئاشتی . (( تێیدا ئازادی بروا و ئاین و داب و نه‌رێتی ئاینی بۆ هه‌ر که‌س و هاوڵاتیه‌ك به گوێره‌ی بروای خۆی . له به‌رامبه‌ریشدا ، ده‌وڵه‌ت و سیسته‌م بۆ هه‌موو هاووڵاتیان و زامنی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتی و هارمۆنی .
له سوید ، جگه له کۆمه‌ڵگه بنه‌ره‌تیه سویدیه‌که و بناغه ئاینیه مه‌سیحیه‌که‌ی ، سه‌دان هه‌زار موسوڵمان له شیعه‌و سوننه‌و کورد‌و عه‌ره‌ب و تورک و فارس و فه‌له‌ستنی ، شان به‌شانی جوله‌که و سیخ و بودی و سه‌دان ره‌گه‌زو ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز . له ژێر چه‌تری یه‌ك یاسا و هه‌مان ماف و ئه‌رک و هه‌مان مافی بژێوی و پۆست و پایه‌یان هه‌یه و …. هتد .
وه به هۆی په‌یوه‌ندی زۆری هه‌ردوو کۆمه‌ڵگه‌ی سویدی و کورستانیهوه ، ده‌کرێ سوود له‌و ئه‌زموون و شاره‌زاییانه وه‌ربگیرێت ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانمان . (( بێگومان ئه‌وانه لێره‌دا هه‌ر ئاماژه‌یه‌کی کورتن )) .