میران محه‌مه‌د : پڕۆژه‌ی شێتێك بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم .
به‌ڕاستی ره‌وشی ئه‌م ساته‌ی هه‌رێم کوتومت ئه‌ڵێی کۆپی سه‌ره‌تاکانی هه‌ڵگیرسانی براکوژیه نه‌گریسه‌که‌ی نه‌وه‌ده‌کانه، به جیاوزییهکهوه که ئێستا هیچکام له حزبه‌کان که‌م یان زۆر قه‌ناعه‌تیان به‌و شه‌ره نیه، نه‌ك له‌به‌ر دڵسۆزیان به‌ڵکو نه له به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی جه‌ماوه‌ره‌که‌یان وه نه له سه‌رکه‌وتنیش دڵنیان. وه‌لی له‌که‌لی شه‌یتانیش نایه‌نه خواره‌وه‌و به گیانێکی کودایه‌تی و دور له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی و حزبایه‌تیه‌وه هه‌نگاو نانێن بۆ چاره‌سه‌رێکی رووسورکهر و دڵسۆزانه. بۆیه به باشم زانی داوتان لێبکه‌م گوێیه‌ك بۆ ئه‌م به‌نده شێته شلکه‌ن. وه‌ك ده‌ڵێن قسه له شێت یان له مناڵ ، چونکه ئه‌و دوانه به‌دڵ صافی و بێ به‌رژوه‌ندی بیرده‌که‌نه‌وه. [ خۆ ناشکوری نه‌بێت گه‌ر له سه‌دا سه‌د نه‌بێ، راژه‌یه‌کی زۆر له کورد شێته به ده‌ست ئه‌م سیاسی و میاسیه کورتبین و مه‌سوله نا مه‌سول و به‌رپرسه نابه‌پرس و به ناو راوێژکارو کادری پێشکه‌وتوو و رۆشنبیر و کوره ئه‌و هه‌موو هتدانهی تریشه‌وه ! ]
نامه‌وێ سه‌رتان بیه‌شێنم ئه‌مە پوخته‌ی پڕۆژه‌که‌یه :
١ـ دوای ١٩/٠٨/٢٠١٥ با هه‌رێم بێ سه‌رۆك بمێنێته‌وه و که‌س جێی نه‌گرێته‌وه . خۆ هه‌رێم بێ سه‌رۆك گورگ نایخوات . له بری سه‌رۆك ، ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆکایه‌تی خۆبه‌خشی کاتی پێكبهێنرێت، له هه‌ر حیزبه‌و که‌سێكی دڵسۆزی شیاو بۆ ده‌رکردنی بڕیاره نیشمانیه گرینگه‌کان و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێم . با جێی دانیشتنیان دیار بێت و له کۆشکی حکومه‌ت بیرۆیه‌کی ساده‌یان بۆ دابین بکرێت و بڕیاره‌کانی به کۆی واژۆی گشت ئه‌ندامه‌کانی ده‌رکرێت.
٢ـ دوای ١٩/٠٨/ ٢٠١٥ و کابینه‌ی ئێستای حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ببێته کاربه‌ڕێکه‌ر ، ده‌رچون له خاکی هه‌رێم له گشت ئه‌ندامه‌کانی قه‌ده‌غه‌بکرێت تا ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستۆپاکیان دوای چاکسازیه‌کان . به زوترین کات حکومه‌تێکی کاتی تکنۆکراتی نا حزبی له که‌سانی ناسراوی بوێر و ده‌سپاکی بێلایه‌ن و شاره‌زا و کارامه ( گه‌له‌که‌مان خاوه‌نی سه‌دانی له‌م چه‌شنیه . بۆ نمونه با که‌سێکی زۆر به‌ڕێزو شایسته‌ی وه‌ك كاك جلالی ساماغا داوای لێبکرێت ببێته سه‌رۆك وه‌زیران ) دابمه‌زرێنرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هه‌رێم و ده‌سکردن به چاکسازیه زۆر گرینگه هه‌نوکه‌ییه‌کان تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
٣ـ په‌ڕله‌مان درێژه به‌کاره‌کانی خۆی بدات بۆ دانانی ده‌ستورێکی مۆدێرنی پێشکه‌تووی گونجاو له‌گه‌ڵ پێوه‌ره سه‌رده‌میه جیهانیهکان و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا، که تێیدا ماف و ئه‌رکی هه‌موان به‌ڕاشکاوی دیار بکرێت. سێ ده‌سه‌ڵاته‌که له‌یه‌ك جیا بکرێته‌وه. جۆری سیستمی حوکم و مه‌سه‌له‌ی بوون یان نه‌بوونی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و مه‌رجه‌کانی خۆکاندیدکردن و شێوه‌ی ده‌سنیشانکردن و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌کانی، به شێوه‌یه‌ك لێکدانه‌وه‌ی ناکۆك و جیاواز هه‌ڵنه‌گرێت ، تێیدا یه‌کلابکرێته‌وه . له ڕفراندۆمێکی بێ غه‌ل وغهشدا بخرێته به‌رده‌م هاوڵاتیانی هه‌رێم بۆ بڕیاردان له‌سه‌ریی به به‌ڵێ یان نه‌خێر .
گه‌ر به نه‌خێر گه‌ڕایه‌وه ، پێداچونه‌وه‌ی تێدا بکرێته‌وه بۆ نه‌هێشتنی ناڕه‌زایی و که‌م و کورتیه‌کان ، تا ئه‌و کاته‌ی بڕیاری به به‌ڵێ له‌سه‌ر ده‌درێت .
٤ـ دوای په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوری هه‌رێم ( بڕگه‌ی ٣ سه‌ره‌وه ) په‌ڕله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ده‌بێته کاربه‌ڕێکه‌ر و ئاماده‌کاری ده‌کرێت بۆ هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌ردی پێش وه‌خت له نزیك ترین کاتی گونجاو‌دا و به‌سیتمی کراوه که تێیدا هاوڵاتیان ده‌نگ به که‌سه‌کان ده‌ده‌ن نه‌ك لایه‌نه‌کان. ئه‌وسا به ڕه‌نجی کاندیده‌کان و پێگه‌یان له ناو هاوڵاتیاندا قورسایی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌کان له په‌ڕله‌مان به‌ده‌رده‌که‌وێت. نظامی کۆتا بۆ که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌کان نه‌مێنێ. به هاوڵاتیه‌کی ره‌سه‌نی کوردستان بێنهههژمارکردن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به هه‌مان مه‌رج و هاوتا به لایه‌نه کوردیه‌کان کاندیدیان هه‌بێت. ئه‌وسا به حه‌قی خۆیان چه‌ند کورسیان هێنا، موباره‌کیان بێت .
وای بۆده‌چم بۆ ره‌گه‌زی مێینه‌ش نه‌مانی کۆتا له بارتربێت . با کاندیده مێینه‌کان به ره‌نجی خۆیان پێگه‌ی خۆیان به‌رزکه‌نه‌وه ، نه‌ك به خێری نێرینه‌کان !
٥ـ پاش ده‌ستبه‌کاربوونی په‌ڕله‌مانی تازه و له ژێر روناکی ده‌ستوری په‌سه‌ندکراوی هه‌رێمدا ، حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت و له ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و دادوه‌ری نوێ‌دا به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و چاکسازیه‌کان ده‌خرێنه ئه‌ستۆیان.
ئه‌م پێش نیاره شێتێك بێ رتوش و ماکیاج نوسیویه‌تی، گه‌ر جێی قوبوڵ و هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردنه ، ده‌توانرێت ده‌وڵه‌مندتر بکرێت و ورده‌کاریه‌کانی بۆ زیاد بکرێت و ببێته نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی نیشتمانی له پێناو پاراستنی بهژهوهندیهکانی گه‌ل و نیشتمان و دورخستنه‌وه‌یان له مه‌ترسییه چاوهڕوانکروهکان.
ڕه‌نگه بوترێت له‌م قه‌یرانه سیاسی و ئابوریه‌دا، ئه‌مه زه‌حمه‌ته و مه‌سره‌فی زۆری ده‌وێت، به‌نده‌ش ده‌ڵێم گه‌ر دڵسۆبین به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز نه له ئه‌ڵته‌رناتیڤی شه‌ڕ زه‌حمه‌تتره وه نه یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی مه‌سره‌فه بهههدهرچووهکانیشی تێده‌چێت، خوێنڕشتن و کاولکاری و نه‌هامه‌تیه‌کانی تریشی له‌ولاوه بوه‌ستێت. شه‌ڕێك هه‌ڵگرسانی ئاسان و تێ چونی گران و کوژانه‌وه‌ی مه‌حاڵ .
هاوڵاتیه شێته‌که