دانییل گیرین : فێدرالیـــــــــــــــــــــــزم .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وەرگێرانی له عه‌ره‌بییه‌وه : سه‌لام عارف
به‌کورتی دەبێت بنه‌مای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو ، تێکه‌ڵه‌یه‌ك بێت له فیدریاڵییه هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی فیدراڵییه‌کانی ( کۆمیونه‌کان – شاره‌وانیه‌کان ) ، پێویستە ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌رده‌وام گه‌شه‌بکات ، تا ده‌گاته ئه‌و پله‌یه ، که واتایه‌کی فراواتر ببه‌خشێت و سهرتاسەری دونیا بگرێته‌وه .
چه‌نده هزری ( پرۆدۆ‌ن ) زیاتر پێبگه‌یشتایه ، بیرۆکه‌ی فیدراڵیی زیاتر بەرجەستەتر ده‌بوو ، ئه‌و له پەرتووكهکهیدا ( بیروباوه‌ری فیدراڵیی ) ده‌ریده‌خات ، که خۆی به فیدراڵییخوازتر ده‌زانێت، له‌وه‌ی که ئازادیخوازبێت . هه‌رچه‌نده شارۆچکه دێرینه‌کان ناوبه‌ناو له‌نێوان خۆیاندا له په‌یوه‌ندییه‌کی فێدراڵییدا یه‌کیانگرتووه ، به‌ڵام ئه‌و چه‌رخه به‌سه‌رچوو ، گیروگرفتی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته زه‌به‌لاحه‌کانه . ( پرۆدۆ‌ن ) ده‌رباره‌ی ئه‌وه تێبینی داوه ” گه‌ر ڕووبه‌ری وڵاتێك له ڕووبه‌ری شارێك زیاتر نه‌بوو ، ئه‌وا له‌و بارەدا به ئازادی چاری ئه‌و پرسە له ده‌ستی خۆتاندایه ، به‌ڵام دەبێت ئه‌وه له‌یادنه‌که‌ین ، که ئه‌و پرسە پابه‌ندی ئه‌وه‌یه ، که ئێستا میلونه‌ها دێهاتوو شارۆچکه و شار هه‌ن ، پێویستناکات کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر چه‌ند دونیایه‌کی گچکه گچکه‌دا دابه‌شبکه‌ین ، چونکه یه‌کێتی پێویسته .
( ده‌سه‌ڵاتگه‌را ) کان خوازیاری ئه‌وه‌ن ، که به پێی یاسای ( سه‌روه‌ری ) کۆمه‌که ناوچه‌ییه‌کان بهڕێوەبەرن . ( پرۆدۆ‌ن ) دژی ئه‌وه‌یه و ناڕازییه ، چونکه به بیروبۆچوونی ئه‌و به پێی خودی هه‌مان یاسای یه‌کگرتن ، ئه‌و جۆره به‌ڕێوه‌بردنه ئەستەمه ” ناتوانرێت ئه‌و کۆمه‌کانه (…) که‌رت که‌رت بکرێن ، چۆن ناشێت که‌سێکی نێوشار هاونیشتمانیی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ستبدات ، ئاوه‌هاش ، هیچ کام له‌و کۆمه‌کانه نایانه‌وێت ڕێز و گه‌وره‌ییان لێزهوتبکرێت ، زه‌وتکردن ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی دژایه‌تییه‌کی بێچاره‌ی نێوان گه‌وره‌یی گشتییه‌کان و گه‌وره‌یی تایبه‌تییه‌کان ، به‌واته‌یه‌کی دی ده‌بێته مایه‌ی به‌گژاچون و ناته‌بایی نێوان دوو ده‌سه‌ڵات ، له‌و باره‌شدا ڕه‌وه‌که ده‌بێته ڕه‌وی دژ به پێشکه‌وتنی یه‌کێتی، له كەتواردا ئه‌و خواسته‌ی ( ده‌سه‌ڵاتخواز ) ان ده‌بێته خواستی ڕێکخستنی دابه‌شبوون ، نه‌ك ڕێکخستنی یه‌کێتی .
سیستمی ( یه‌کێتی قوتدان) به‌پێویست شاره‌کان و کۆمه‌ڵه سروشتییه‌کان له مه‌نگه‌نه‌ی ڕێکخستنی پله‌به‌رزی ده‌ستکرد ده‌دات ، بۆ نموونه ( ده‌وڵه‌ت )، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی بهنێوهندیکردنیان له کۆمونیزمی میرایەتی ( حکومه‌تی ) دا ، ئه‌وه‌ش سته‌مکارییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه و دژی ویسته سروشتییه‌که‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌یه و ده‌چێته خانه‌ی سیستمی ئیمپریالیزمی کۆمونیسته‌وه .
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه ، یه‌کێتی و نێوه‌ندە ڕاسته‌قینه‌كان ، له گرێبه‌ستێکی ئازادی هه‌ره‌وه‌زی فیدراڵیی ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌و چه‌شنه یه‌کێتی و نێوه‌ندییه ئازاده ، کارێکی ئەستەمه ” تاکه ئازاده‌کانی کۆمه‌ڵگه وه‌ستای نێوهندیین (…) واته ئه‌و نێوه‌ندییه ڕێکه‌وتنێك و یه‌کێتییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه (…) بۆئه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی له گومان به‌دووربێت ، دەبێت ئه‌و یه‌کێتییه له توانا و فه‌رمانه‌کاندا نێوه‌ندی بێت ، به‌و مه‌رجه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێت ، له بازنه‌وه ڕوه و چه‌ق بێت و خۆی فەرمانڕەوایی خۆی بکات ، له‌و باره‌دا چه‌نده نێوه‌نده‌کان زۆرتر بن ، نێوهندێتی به‌هێزتر و توندووتۆڵتر ده‌بێت “.
سیستمه فیدراڵییەكان ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی سیستمه میرایەتییهکانهوهیه و دژیانه ، هه‌رچه‌نده بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازیی و بیروباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتخوازیی له ململانێیه‌کی به‌رده‌وامدان ، به‌ڵام له‌وه زیاتر هیچ چاره‌یه‌کی دیكە نییه ، که دەبێت ئازادی و ده‌سه‌ڵات ئاشتبنه‌وه و ته‌بابن ، هه‌رچی گیروگرفتێکیش له‌و تهباییبوون و ئاشتبونهوهیە بکه‌وێته‌وه ، فیدراڵی ده‌بێته به‌ربه‌ستی ئه‌و گیروگرفتانه و بواریاننادات و چارهیاندهکات ، شۆڕشی فه‌ره‌نسی چه‌ند سه‌ره‌تای ڕژێمێکی نوێی هێنایه‌گۆڕێ ، میراتگری ئه‌و شۆڕشه، واته چینی کرێکار ، ئاگاداری سه‌ره‌تاكانی ڕژێمە نوێیهكەیه ، ئه‌ویش (یه‌کگرتن)ی هه‌موو گه‌لانه ، واته دروستبوونی ( کۆنفیدڕاڵی کۆنفدراڵییهکان ) ئه‌و چەمك و واژەیە له خۆڕا و به ڕێکه‌وت به‌کارنه‌هێنراوه ، میراتگری ئه‌و شۆڕشه لێیان به ئاگایه .
( پرۆدۆ‌ن ) پێشبینی ئه‌وه‌یکردووه، که ” سه‌ده‌ی بیست ده‌بێته چه‌رخی دروستبوونی فێدراڵییه‌کان “.
پاشان ( باکۆنین ) له‌و بواره‌دا تێڕوانینی ( پرۆدۆ‌ن ) به‌رزده‌نرخێنێت و هه‌وڵی پێشخستن و قوڵکردنه‌وه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی و دژی ( یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتخواز ) ده‌وه‌ستێته‌وه و لایه‌نی ( یه‌کێتی فیدراڵی ) ده‌گرێتەوە ، ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی ” کاتێك ده‌وڵه‌ت لهنێودەبرێت و سته‌مکاری به‌سه‌ر تاکهکانهوە له‌نێوده‌چێت ، ئه‌و کاته هاوبه‌شییه‌کان و شاره‌وانییه‌کانی ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کان گورجوگۆڵتر و كوتوارییترو به‌هێزتر ده‌بن ، ( ده‌سه‌ڵاتخوازان ) هه‌میشه یه‌کێتی ڕوخساری دۆگماتیستی میرایەتی و یه‌کێتی زیندووی كەتواریی تێهڵوپێکهڵدهکهن ، یه‌کێتی زیندوو و كەتواریی زاده‌ی ورده‌کارییه‌کانی تاکه‌کان و په‌یمانێکی ئازادانەی (…) هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کانی شاره‌وانییه‌کانی هه‌رێمه‌کان و وڵاتەكانە .
( باکۆنین ) جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کردووەته‌وه ، که دەبێت له نێوان شاره‌وانییه‌کانی ناوچه‌کان و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆکاندا بازنه‌یه‌کی په‌یوه‌ندیی هه‌بێت ، چونکه هاریکاری له ئازادی جیاناکرێته‌وه ، با شاره‌وانییه‌کانیش سه‌ربه‌خۆبن ، ئێمه ناتوانین ئه‌وه بهێنینه پێشچاومان ، که فیدرالی ده‌بێتە مایه‌ی دروستبوونی گۆشه‌گیری و خۆپه‌رستی ، چونکه ئه‌و شاره‌وانییانه هه‌ست (…) به گرنگی هاریکاری نێوان خۆیان ده‌که‌ن و توندوتۆڵ یه‌کده‌گرن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌کگرتنه کاربکاته سه‌ر ئازادی هیچکامێکیان .
له دونیای نوێ‌دا له هه‌مان وڵات‌دا و له‌نێوان هه‌موو پارچه‌کانیدا ، هه‌روه‌ها له‌نێوان وڵاته جۆراوجۆره‌کانیشدا ، چه‌نده‌ها په‌رژه‌وه‌ندی مادی و هزریی و وره‌یی هه‌ن ، که دروستبوونی یه‌کێتی به‌چه‌شنێك كەتواریی بێت ، گه‌ر ده‌وڵه‌تیش له‌نێوببرێت ئه‌و هه‌ر بتوانێت بژی .
فیدرالی چه‌کێکی دوولایەنەیە ، باشتر بڵێین دوو جۆره جگه له‌وه‌ی که باسمانکرد ، جۆرێکی دی هه‌یه ، كە بە فیدراڵی (الجیرندیة girondin) ناسراوه *** ئه‌م جۆره‌یان سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی دژی شۆڕشخوازیی بووه ، ته‌وژمی پاشایی ( شارل مۆراس ) **** بووه ، داوای پراکتیزه‌کردنی ( ناوچه‌گه‌ریی le régionalisme) ی کردووه ، ئه‌و جۆره فێدراڵییه له هه‌ندێك وڵات‌دا پیاده‌ده‌کرێت ، بۆ نموونه له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و سروشتێکی ده‌ستووریی پێدەبهخشرێت ، به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌و به‌خشینه ، هه‌موو مافه شارستانییه‌کانی *******، تاکه‌کانی له‌به‌رچاوبگرێت ، بۆ نموونه مافه‌کانی ( پێستڕه‌شه‌کان )
( باکۆنین ) له‌و بڕوایه‌دا بووه ، که ته‌نها سۆسیالیزم ده‌توانێت خۆراکبه‌خشی نێوه‌ڕۆکه شۆڕشگێڕهکەی فێدرالیزم بێت ، هه‌ر له‌و بڕوایه‌شه‌وه بووه ، که لایه‌نگره‌کانی ئه‌و له ئیسپانیا پارتی فیدراڵیی بۆرجوازیان ڕه‌تکردەوە ، ئه‌و پارتە ( پی – ی – مارگال Pi y Margall) پێشڕه‌ویی ده‌کرد ، ئه‌و زه‌لامه خۆی به ( پرۆدۆ‌ن ) ی زانیوه ، لایه‌نگره‌کانی ( باکۆنین ) ته‌نها هه‌ر ئه‌و حزبه‌یان ڕيتنهکردەوه ، به‌ڵکو ساڵی 1873 ***** سه‌رده‌می کۆمارییه ته‌مه‌ن کورته له باربراوهکه ، باڵی چه‌پی ( کانتونیان ) یشیان ****** ڕەتکردەوە
********************************
په‌ڕاوێز
* پەرتووكی – من العقیدة الی الممارسة ، دانییل گیرین
** بابه‌تی (12) له ( گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا ) ی په‌رتووکی ناوبراو ، به بیروبۆچوونی من کارێکی خراپناکهین ، گه‌ر ئه‌و جۆره فێدراڵییهی ( پرۆدن ) و ( باکۆنین ) به‌راوردبکه‌ین به ده‌ستخستنه نێودهست و ماچوموچه ڕامیارییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ نموونه له ( عێراق ) – و – ك
*** les girondins کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ڕامیاریی بووه ، سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی دژی باڵاده‌ستی پاریس بووه . و . ع
**** نووسه‌رێکی فه‌ره‌نسی 1868 – 1952 نه‌ته‌وه‌خوازی توندڕه‌و بووه ، بیروڕاکانی کاریگه‌رییه‌کی زۆریان له‌سه‌ر باڵی کۆنەپارێزی بۆرجوازی فه‌ره‌نسی داناوه . و . ع
***** مافی تاك له‌وه زیاتر، که وێردی سه‌رزمانی سیاسه‌تبازه دهمقهڵهباڵغهکانه و هیچیتر نییه ، بۆچی ؟ چونکه مافی تاك له‌وێدا به‌ربه‌ستده‌کرێت ، که مافی ڕه‌های ده‌وڵه‌ت ده‌سپێده‌کات ، مافی ڕه‌های ده‌وڵه‌تیش هه‌موو کونوقوژبنهکانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌نیوه . و . كـ
****** له ( کانتون ) ـه‌وه هاتووه ، جۆرێکه له دابه‌شکردنی به‌ڕێوه‌بردن ، له‌و چه‌شنه‌ی ئێستای سویسرا . و . ع
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە