ئه‌سعه‌د جه‌باری : ئه‌و هێزه‌ی رۆژێك تیرۆریست و رۆژێكیش ئاشتیخوازه !
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئه‌لیستیر بیسكی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی له‌تازه‌ترین لێدوانی‌دا ئاماژه بۆ ره‌وایی به‌رگریكردنی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات كه ئه‌وان وه‌كو ئه‌مریكا رێز له‌چۆنێتی به‌رگریكردنی خۆیان ده‌گرن به‌رامبه‌ر به‌هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و داواش له‌پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات ، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا »، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و وته‌بێژه رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌ردوولا توركیا‌و pkk هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناوی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كانیان .
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ ، ینز ستولتینبیرگ داوایكرد كه پێویسته له‌ڕێگای ئاشتیه‌وه قه‌یرانه‌كانی نێوان توركیا‌و كورد چاره‌سه‌ربكرێن ، ئه‌وه‌شی وت : « هه‌تا ماوه‌یه‌كی دوورێژیش توندووتیژی یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌ركردنی راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان نادات ».
هه‌رچی ده‌وڵه‌تی توركیایه له‌حاڵی حازردا ده‌یه‌وێ له‌ڕێگای خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌هاوپه‌یمانی ناتۆوه جه‌نگی خۆی رابگه‌یه‌نێ له‌گه‌ڵ كورددا !، ئه‌م دیماگۆگیهتهی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای شه‌ڕی تیرۆری جیهانی دژ به‌تیرۆریستانی داعش و هه‌لقۆستنه‌وه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی هێزه تێكۆشهرو خه‌باتگێڕه‌كانی pkk به‌بیانووی شه‌ڕی تیرۆر، جگه له‌ئاسنی سارد كوتاندن چیدی نییه .
به‌قسه‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ، ماوه‌ی چوارساڵه پارتی حوكمڕانی ئاكپارتی ئاگربه‌ستی راگرتوه به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغی ئاشتی‌و دیموكراسی‌و كرانه‌وه‌ی توركیا بۆیه‌كتر قبوڵكردن !، دوای ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ش ده‌وڵه‌ت بۆكپكردنهوهی ده‌نگی زووڵاڵی كوردان له‌باكووری كوردستان كه‌وته‌وه گێڕانی پلانی شه‌ڕو تێكه‌ڵكردنی شه‌ڕی دژ به pkkو داعش هۆنینه‌وه‌ی پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌یه تاخهباتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ك تێكهڵبكرێ له‌گه‌ڵ گروپێكی ئاینی تیرۆریست كه هه‌موو جیهان له‌دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای ئه‌ردۆگانی له‌یه‌ككاتدا كردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌ی دژبه‌یه‌ك جگه لهگهمهیهكی پێش وه‌ختی دۆوڕاو هیچیتر نییه !، ئه‌وه توركیایه ده‌یه‌وێ بۆ هه‌موو جیهان بسه‌لمێنێ كه نایه‌وێ درێژه به‌ئاشتی بدات له‌گه‌ڵ كورد ، ئه‌وه توركیایه ده‌یه‌وێ به‌جیهان بڵێ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه دژ به‌خواستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه‌و شه‌ڕی ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌كات شانبه‌شانی داعش ، به‌ڵام جیهان لهشهڕهنگێزیو پیلانه‌كانی توركیا ئاگاداره كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا ، كورتبینیو ده‌سته ئاشكراكانی توركیا سیاسه‌تێكی دۆڕاوه ته‌نانه‌ت وته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆش باوه‌ڕ بهتوركیا ناكات ، هه‌ربۆیه به‌ڕاشكاوی بهتوركیا ده‌ڵێت : « باشتر وایه له‌گه‌ڵ كورد درێژه بهگفتوگۆبدهن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی نێوانتان »، باشه به‌دیدی توركیا كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه چۆن ده‌بێت قسهكهرو وته‌بێژه‌كه‌ی ئامۆژگاری توركیا بكات به‌ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌شه‌ڕو تووندوتیژی و نزیكبوونه‌وه له‌ئاشتی له‌كاتێكدا توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی تیرۆری جیهانی بوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ pkkو داعش سه‌نگه‌ری گرتوه !؟
جیهان هه‌موو ساتێ ده‌بینێ توركیای ئه‌ردۆگانی له‌پاش شكست‌و دۆڕاندنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت چله‌ی شكستهكهیشی ببڕێ یه‌كسه‌ر ئیعلانی شه‌ڕی هه‌ڵگیرساند له‌تۆڵه‌ی hdpو ئه‌و گه‌وره سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ره‌ی هه‌قخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌وته په‌لاماری چیا سه‌ركه‌شه‌كانی قه‌ندیل و ده‌یه‌وێ بۆ توركیا بسه‌لمێنێ كه ئه‌وه شه‌ڕه به‌ره‌ی ئه‌ردۆگانی به‌هێز ده‌كات له‌ناو خاكی توركیا ، بهدیدێكیتر لای ئه‌ردۆگان وایه ئه‌و باجی ئاشتیخوازانه‌ی خۆی ئه‌داته‌وه به‌و شكسته‌ی 7ی حوزه‌یران !، خۆئه‌گه‌ر ئه‌مه راستبێت ، پێویست بوو ئه‌ردۆگان درێژه به‌ئاشتی بدات باشتره له‌دۆخی شه‌ڕو كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له‌ناوچه‌یه‌كی پانوبه‌رینی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌ناوی شه‌ڕی تیرۆره‌وه كه سته‌مه ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه‌كانیشی باوه‌ڕی پێبكه‌ن .
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ لۆژیكی وتوێژو گفتوگۆ وه‌كو جیهان داوای لێده‌كات ، هه‌روه‌ها دانبه‌خۆگرتن و خۆلادان له‌شه‌ڕی ئه‌ردۆگانی له‌لایه‌ن هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی pkk ـەكهوه هه‌نگاوێكه له‌جیهاندا ئه‌مڕۆ سه‌د حیسابی بۆده‌كرێ تائێمهی كورد له‌سه‌نگه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر حیسابمان بۆبكه‌ن نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی كه دووژمنان ئه‌یانه‌وێ !، رێگایه‌كی یاسایی‌و شه‌رعی ئه‌وه‌یه كه چۆن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی ئهمریكیو فهڕهنسیو بهریتانیو ئوسترالی و كهنهدیو ئهردهنیو ئیماراتی و .. هتد ، شانبه‌شانی هێزه‌كانی pkk له‌سه‌ر زه‌وی دژ به‌داعش وه‌ستابوونه‌وه‌و له‌جه‌نگدابوون ، كاتێ ئه‌م دیمه‌نانه بۆ توركیای ئه‌ردۆگانی سهرسامیو سه‌رسووڕمان بوو كه چۆن pkk گره‌وی خۆی برده‌وه له‌شه‌ڕی تیرۆری جیهانیو چووه سه‌نگه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ، له‌وكاته‌شدا توركیا به‌ئاشكراو راسته‌وخۆبێت یان ناڕاسته‌خۆ كه‌وتبوه سه‌نگه‌ری داعش‌و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه ئیتر بۆ جیهان روونبۆوه كه كێ ده‌وستێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌ئاشتی‌و كێش ده‌وه‌ستێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌شه‌ڕ له‌توركیادا .
ئێستا توركیا له‌ژێر سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌ردۆگان ده‌ناڵێنێ و ده‌یه‌وێ كوردستانی باكوور په‌لكێش بكات بۆشهڕێكی گه‌وره‌تر تاكو مانه‌وه‌ی خۆی دهستهبهربكاتو بهتیرێك دوو نیشان بپێكی له‌لایه‌ك شه‌ڕی كورد بكات‌و له‌لایه‌كیتر شه‌ڕی داعش ، به‌ڵام كورد ئه‌بێت ئه‌و هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه بكاته‌وه به‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه توركیای ئه‌ردۆگانی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ده‌یكات دژ به‌گه‌ریلاكانی pkk هه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌یه به‌وه‌كاله‌ت توركیا ده‌یكات بۆ داعش و هاوپه‌یمانه‌كانی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی ئه‌ردۆگان هه‌مان ستراتیژ‌و دژایه‌تیه‌كانی داعش ـە له‌به‌رامبه‌ر به‌پێگه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا ، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه گرتنه‌به‌ری رێگایه‌كی هه‌ڵدێرو پێچاوپێچه بۆ توركیا له‌یه‌ككاتدا ده‌یه‌وێ هه‌م خورما بخوات و هه‌م مێووژ ، مه‌حاڵه !
س – پ م
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە