کامەران وریا قانع : له سه‌رۆك گه‌رێن .
ئه‌وه‌ى ئێستا زۆر جێگاى گله‌یی و گازنده‌یه سه‌رۆكى هه‌رێم نیه , به‌ڵكو سه‌رۆكى حكومه‌ته كه سه‌رۆكى هه‌رێمیش باجى سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانى ئه‌دات . ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكى كورت به 10 ساڵى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بارزانى بده‌ین , هیچ بێیاسایه‌كى واى نه‌كردوه كه بتوانرێت ره‌خنه‌ى لێبگیرێت , به‌ڵكو زۆرجار له‌ژێر فشار یاسای په‌رله‌مانى گه‌راندوته‌وه بۆ دووباره چاكردنه‌وه‌ى . ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌م سه‌رۆكه باجى هه‌ڵه‌ى نه‌وه‌كانى و برازاكانى ئه‌دات .
بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه مه‌له‌فى نه‌وتى هةريم خاوه‌نه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته كه‌زۆر ترین قسه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر ئه‌كرێت كه ئه‌مه‌ش خالێكى گرنگى توڕه بوونى حزبه‌كان و خه‌ڵكى كوردستانه كه بوته شاده‌مارى ئابوریمان . هه‌روه‌ها له ماوه‌ى دروست بوونى قه‌یرانى ئابورى چه‌ندان هه‌ڵه‌ى گه‌وره له لایه‌نه نه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم كرا كه ئه‌مه‌ش هه‌ندێكیانه :
1 – بانگێشت كردنى كابرایه‌كى سه‌ماكه‌رى ئه‌مریكى به پاره‌یه‌كى زۆر بۆ كوردستان .
2 – بڵاو بوونه‌وه‌ى كرینى ئۆتۆمبێلێكى گران به‌ها بۆ نه‌وه‌كه‌ى كه هێشتا ته‌مه‌نى یاسایی شۆفێرى نه‌هاتوه .
3 – بڵاو بوونه‌وه‌ى نرخى كاتژمێره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت .
4 – دابین كردنى نزیكى 20 ملیۆن دۆلار بۆ رێكخراوى كوره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت به ناوى رێكخراوى خێر خوازى ڕووانگه .
5 – بڵاو بوونه‌وه‌ى نرخێكى خه‌یاڵى كوشكى كوره گه‌وره‌كه‌ى سه‌رۆك له ئه‌مریكا .
ئه‌مانه مشتێكن له خه‌روارێك له‌م ته‌نگەژه‌ى داراییه له هه‌ڵه‌كانى نه‌وه‌كان و برازاكانى سه‌رۆك ، كه دزه‌ى كردوه بۆ راى گشتى , كه هه‌تاكو لاینگرانى حزبه‌كه‌ى هیچ قسه‌یه‌كى قه‌ناعه‌ت پێكه‌ریان نیه بۆ ئه‌م جۆره كارانه .
ئیتر ئه‌م 4 حزبه پێویسته جیتر باسى پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم نه‌كه‌ن وئه‌وه‌نده كۆنه‌بنه‌وه , تاكو پارتى پرۆژه‌یه‌كى راسته‌قینه پێشكه‌ش ئه‌كات له‌و پرسه , به‌ڵكو زیاتر هه‌موو ته‌ركیزیان له‌سه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت بێت كه نزیكه‌ى مانگێك زياترة ئۆفیسه‌كه‌ى نه‌دیوه , هه‌ر خه‌ریكى سازانه له‌م دۆخه قورسه‌ى كه هه‌رێم پیا تێپه‌ر ئه‌كات .
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ماوه‌ى كاركردنى دادپه‌روه‌ریی و رێزى یاسایی بگرتایه و وه‌كو عه‌بادى كۆمه‌ڵه هه‌نگاوێكى چاكسازى بنایه , هه‌رگیز سه‌رۆكى هه‌رێم دۆخی به‌م رۆژه نه‌ده‌گه‌یشت . به‌شێكى توڕه بوونى حزبه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى بۆ ئه‌و فه‌وزایه‌ییه كه ناوى حكومه‌ته له هه‌موو روه‌كانه‌وه ئه‌وه‌نده بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم نیه .