کامەران وریا قانع : ده‌ستورمان بۆ مه‌گۆرن .
هەژاریی ئەم پیاوەی ناچار کردبوو لەگەڵ خێزانەکەیدا ، کە حەوت کەس بوون ، لە تاکە ژوورێکی پشت یانەیەکی شەوانەی گەڕەکێکی هەژارنشیندا ژیان بەسەر ببەن . هەراوهوریای سەرخۆشەکان و ڕێبوارانی شەو هەراسانی کردبوون .
دایکی کاریگەرییەکی دیاری بەسەر ژیانی ئەم پیاوەوە هەبوو . دەڵێت : دایکم فێری کردم سەربەرزانە بە شەقامەکاندا تێپەڕم و ڕێزی خۆم بگرم تا ڕێزم بگیرێت .
ئەم قارەمانە لە تەمەنێکی زووەوە دەچێتە بەر خوێندن ، بەڵام لەبەر هەژاریی و نەداریی لە پۆلی پێنجەمی سەرەتاییدا بۆ کارکردن دەست لە خوێندن بەردەدات . دواتر ناچار بوو ده‌ست به كار كردن بكات , وه‌كو بویاغچى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له شه‌قامه‌كانى ساوباولۆ , دواتر له به‌نزینخانه‌یه‌ك كارى كرد , ماوه‌یه‌كش له وه‌رشه‌یه‌كى ئۆتۆمبێل ته‌مه‌نى به‌سه‌ر برد , هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش وه‌كو میوه فرۆشێك كارى كرد . ژیانی ئه‌م كابرایه به‌ره‌و كارگه‌یى ( فیس ماترا ) ئه‌بات بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ له‌و كارگه‌یه كار بکات . له‌ته‌مه‌نى 19 ساڵى یه‌كێك له په‌نجه‌كانى ده‌ستى له‌ده‌ست ئه‌دات له كاتى ئیشكردن له دروست كردنى مه‌وادى یه‌ده‌گى ئۆتۆمبێل .
به گه‌نجى له رێكخراوه‌كانى كرێكاران به‌شدار ئه‌بێت و چه‌ندین جار زیندانى ئه‌كرێت به‌هۆى وتاره ره‌خنه ئامێزه‌كانى له حكومه‌ت , 3 جار شكستى هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى به‌رازیل , دواجار له ساڵى 2002 بوو به سه‌رۆك و جاریكى تریش له 2006 به‌رازیلییه‌كان كردیانه‌وه به‌سه‌رۆكى خۆیان.
ئه‌م كابرایه به‌رازیلى كرد به وڵاتی پێشكه‌وتوو , كه زۆر له چاودێران ئه‌ڵێن : ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه ئێستا به‌رازیل وه‌كو وڵاتێكى ئه‌فریقای لێهاتبوو له ڕووى هه‌ژارى و گه‌نده‌ڵى و برسیه‌تىەوە .
ئه‌مه سه‌رۆكى پێشووى ولاتى به‌رازیله ( لۆلا دی سیلڤیا ) ئه‌م سه‌رۆكه بۆیه راستگۆ بوو له‌گه‌ڵ خۆیی چونكه هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانى ژیانى دیوه ، كه هه‌ر تاكێكى هه‌ژارى به‌رازیلى پیا تێئه‌په‌رێت . ئه‌م سه‌رۆكه له دوا رۆژه‌كانى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ده‌ست ئه‌كات به گریان , چونكه گه‌لى به‌رازیلى داواى مانه‌وه‌ى لێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى و ئاماده‌ن ده‌ستورى بۆ بگۆرن . بەلام سیلفا : كاتێك سه‌رۆكایه‌تیه‌كى ته‌واو بوو وتى ( من پێش 20 ساڵ خه‌باتم بۆ ئه‌وه ئه‌كرد كه سه‌رۆكه‌كانی بەرزیک كاتى یاساییان ته‌واو بوو واز بێنن . ئێستا چۆن رێگا به خۆم ده‌ده‌م ئه‌و كاره بكه‌م ) .