پاسه‌وانێكی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی ده‌ڵێت : گومان ده‌كرێت فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی له كه‌مینێكدا كوژرابێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی , ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه پێش سوتانی ئوتومبیله‌كه‌ی , ته‌قه كراوه .
فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌رپرسی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه, نیوه‌شه‌وی 24ی8ی 2015 , به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدا .
له‌م باره‌یه‌وه , یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی فه‌ره‌یدون جوانڕیی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ” گومان ده‌كرێت فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی كه‌وتبێته كه‌مینه‌وه به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی ” . ئه‌و پاسه‌وانه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ” كاك فه‌ره‌یدون كاتێك به خه‌بات دا تێهڕیوه , كاروانی ئوتومبیله‌كانی بریتی بوون له سێ ئوتومبیل كه دووان له ئوتومبیله‌كان پاسه‌وانی بوون , به‌ڵام دواتر ئوتومبیلی پاسه‌وانه‌كان له ئوتومبیله‌كه‌ی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی جیاكراونه‌ته‌وه و گومان ده‌كرێت كه‌مینێك بۆ فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی دانرابێت “.
ئه‌و پاسه‌وانه كه به‌هۆی هه‌ستیاریی شوێنه‌كه‌ی , نه‌یویست ته‌واوی زانیارییه‌كان بدركێنێت , ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ” پێش ئه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ی كاك فه‌ره‌یدون گڕ بگرێت ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه “. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی به چه‌كی دژه درع لێی درابێت .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان كه شه‌وی رابردوو قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی رووداو كردوه و خۆیشی پێشمه‌رگه بووه له سنوره‌كه و ئاگاداری روداوه‌كان بووه , ئاشكرای ده‌كات كه پێش روداوه‌كان ” له‌م مه‌نتیقه‌یه ته‌قه‌یه‌كی زۆر بووه و ته‌قه‌كان له هه‌مو لایه‌كه‌وه بووه “. ده‌شڵێت : پاش ته‌قه‌كان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنوره ئاگادار كران كه فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی گیانی له‌ده‌ستداوه “.
ئه‌و پاسه‌وانه تایبه‌ته رایگه‌یاند كه ” ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه سه‌ركرده‌ی سیاسی له كه‌مین دا شه‌هید ببێت “. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی ” شێوازی توانه‌وه‌ی ده‌عامی و شاسی و مه‌كینه و به‌شی پێشه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی كه ئوتومبیلیكی شۆفرلیتی درع بووه به هیچ روداوێكی هاتوچۆ , به‌و جۆره تێك ناشكێت و به‌و جۆره‌ش كه هه‌مو كوشنه‌كان بتوێنه‌وه, ئاگر ناگرێت “, پاسه‌وانه‌كه وتی ” ئه‌م گومانانه بونه‌ته جێگای نیگه‌رانی و پرسیار لای خانه‌واده‌ی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی و داوایان له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كردوه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێك بهێنن “.
پاسه‌وانه‌كه كه نزیكه له خێزانی جوانڕۆیی , ئاشكرای كرد ” هۆكاری به‌شداریكردنی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له به‌خاك سپاردن و چونی رێزدار مه‌سرور بارزانی بۆ مزگه‌وت و پرسه‌كه , بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی بوه “.
شایه‌تحاڵه‌كانیش كه روداوه‌كه‌یان بینیوه , ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌به‌راورد به گڕگرتن و سوتانی ئوتومبیله‌كه‌ی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی كه شۆفرلیتی درع بووه , ئه‌و هه‌مه‌ره درعهی گوایه بۆته هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی جوانڕۆیی , زیانێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌گه‌یشتوه و ته‌نها چامرلغێكی لێیدراوه .
شایانی باسه , ئه‌و هه‌مه‌ره‌ی كه له نزیك ئوتومبیله سوتاوه‌كه‌ی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی چامرلغی لێی دراوه , له چه‌ند شوێنێك گوله‌ی لێدراوه و جێگه‌ی گولهكانیش به رونی دیارن .
فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ماوه‌ی ساڵێكه به‌رپرسی میحوه‌ری خازره .
س – میلەت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە