شاناز ئیبراهیم ئەحمەد : شیکردنەوەیک بە کوردی پەتی !
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
پێم سەیرە کە هەندێک جاڕ هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ ئەدەن بەگوێماندا لە کاتێکدا کە هەر هەموومان ئەزانین پارتی هەرگیز بەتەنیا و بە بێ پشتیوانی هێزێکی دەرەکی شەری پێ ناکرێت .. ئەزانین کە بەغدای ئەمرۆ بەغدای ١٩٩٦ نیە ، کە سوریا سەرقاڵی کوشتوکوشتارو کێشەی خۆیەتی ، کە ئێران هێرش ناکاتە سەر هەرێم لە رۆژێکدا کە کۆمەڵێک هەلی زێرینی بۆ هاتبێتە پێش .. و تورکیاش مەحاڵە کە بەرژەوەندیەکانی خۆی لەم کاتە ناسکەیدا بکاتە قوربانی کورسیێک هەر چەند سودمەندیش بوبێت لێی . ئەشزانین کە ئیستا دەیان کونسولخانەی بیانی لە هەرێمدان و گەر پارتی شەری ناخۆ هەڵبگیرسێنێ ئەوا بە نەمانی خۆی کۆتایی دێت ، بۆیە پێم وایە کە مەسەلەی هەڵگیرسانەوەی شەری ناوخۆ تەنیا بۆ تۆقاندن و دەست بادانە و هیچێتر ، الهم پەنا بەرێتە بەر داعش !! کە ئەوەش خۆکوژییە ..
ئەوەی راست بێت لە هەرەشەی دوو ئیدارەییش ناترسم ، ترسم لە بێ سەرۆکی و ئەو بۆشاییەش نیە کە هەندێک باسی لێوە ئەکەن چونکە یاسا چاری ئەو بۆشاییەی کردوە و پێشم وایە کە ئەو پۆستە لەسەرەتاوە تەنیا بۆ رازیکردن داتاشرا ، دەنا لە دیدی زلهێزترین و بێهێزترین ووڵاتانی جیهانیشەوە بە کەمتر لە پۆستی سەفیرێک تەماشا ئەکرێت ( کۆنفرانسە جیهانیەکان باشترین بەڵگەن بۆ سەلماندنی ئەو راستیە ) .. ترسم لە ئینشیقاقاتیش نیە ، لەبەر ئەوەی کە دڵنیام هەندێک تەنیا بۆ پاراستنی دەستکەوت و بەرژەوەندیە تایبەتەکانیان لە شوێنەکانیاندا ماونەتەوە و زۆر لە مێژە کە بە هەڵسوکەوت و ووتارو پرۆژە ( مونشەقن ) . ئەوەی لێی ئەترسم همدیس بازرگانی کردنە بە میلەتەوە , فرۆشتنی دەنگ و خواستی گەڵە ، ئەو نەمان و کاڵ بوونەوەی مەبدەئەی هەندێکە کە هەمووان هەستی پێ ئەکەین و ئەو پاشگەز بوونەوانەیە کە بە چاوی خۆمان ئەیبینین .. ئەوەی لێی ئەترسم ئەو بە یاسا کردنی دیکتاتۆریەت و سەرشۆرکردن بۆ کۆرسی و خۆ فرۆشتن بۆ مەنسەب و پارەیەیە , ئەوەی لێی ئەترسم بێ بەش کردنی هاووڵاتیانی هەرێمە لە سامانە سرۆشتیەکانی خاکەکەیان و ئەم بارە ئابوریە بە فێل و فەرەج پینەکراوە کوشندەیەیە .. ئەوەی لێی ئەترسم بە فیرۆدانی خوێنی گەشی هەزاران هەزار شەهیدو بە هەدەردانی رەنج و خەباتی چەندین ساڵەی کورد و کۆشتنی ئومیدی ناو دڵەکان و زراندنی خەونە گەورەکەمانە .
لێتان ناشارمەوە هەتا سەرهەڵدانی پرۆژە ساختەکەی یەکێتی و دەست کردن بە کۆبونەوە قۆڵقۆڵیەکان و ڕەزیل کردنی سیاسەت و هەراج کردنی مەبدأ و بەستنی چارەنووسی گەلەکەمان بە پێشێل کردنی یاساوە و لکاندنی هەمووار کردنی دەستور بە سازان و سولحی عەشایریەوە بەم شێوەیە ترس داینەگرتبوم .. ترسەکەم لەم دووایین شەڕەی داقۆقەوە (٢٧-٨-٢٠١٥) سەد ئەوەندە زیادی کرد ، کاتێ کە بینیم هەندێک لەو بەرێزانەی کە فێربوونە پاش تەواو بوونی شەڕەکان بە پەلە پرۆزە خۆیان ئەگەێننە میحوەرەکان ، ئەمجارەش خۆیان گەیاندو لەوێوە وەک نە بایان دیبێت و نەباران پەیوەندیان بە کەسێکەوە کرد تا پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لێ بکەن ، کە بە پێی هەموو عورف و عادەت و یاساو دەستورو پەیمان و بەڵێن و ئیتیفاق و گرێبەستێک سەرۆکی هەرێم نەماوە .. لێرەدا پرسیارێکی زۆر گرنگ دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە کە ئەڵێم : باشە گەر فێڵ کردن لەم میلەتە نەبێت بۆ لە کاتێکا کە پێمان ئەڵێن : چێتر کابرا سەرۆک نیە وەک سەرۆک تەلەفۆنی بۆ ئەکرێ ؟ بۆ هەڵوێستێکمان نەبینی و بۆ وورتە لە هیچ لایەنێکەوە نەهات ؟ ئەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ نەیوت کاکە ئیستا هەرێم بێ سەرۆکە و دەسەڵاتەکانی سەرۆکتان لای منە ؟ ئەی گەر ئەمە گاڵتە پێکردن بە هەموومان و یاسا و پەرمانتاران و پەرلەمان و دەستور نەبێت ئەی چیە ؟ گەر بەتەمای ئەوە نەبن کە بەرەو هەڵدێرمان ببەن ئەی بۆ و چۆن لە کاتێکدا کە نە کورسی ماوە و نەکەس لەسەر کورسی ماوەتەوە هەوڵی هێشتنەوە و درێژ کردنەوەی شتێکی نەبوو ئەدەن ؟ و گەر بە قەدەر نووکی دەرزیک خۆشەویستیان بۆ کوردستان و رێزیان بۆ ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیوە هەبوایە تووخوا لە ساڵرۆژی خیانەتی ٣١ی ئابدا لە روویان ئەهات بریار لە سەر هێشتنەوەی خاوەن کورسیەکەی ٣١ ئاب بدەن ؟
س – فەیسبوکی نوسەر
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە