نامه‌ى مامۆستایه‌ك بۆ قوتابیه‌كانى
وه‌رگێرانى له ئینگلیزیه‌وه : كامەران وریا قانع .
مارى گینلى ئه‌و مامۆستا ئافره‌ته‌یه كه له 17 نیسانى 2015 له ولایه‌تى ته‌كساس نامه‌یه‌كى جوانى نووسى بۆ قوتابیه‌كانى پێش تاقیكردنه‌وه ى (- standardized testing – كه لاى خۆمان پێ ده‌ڵێن به كه‌لوریا ) , له‌م رۆژانه له فه‌یس بووك بلاو بوته‌وه خه‌لكَێكى زۆر پێی سه‌رسام بوون .
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ى نامه‌كه‌یه :
قوتابیه ئازیزه‌كانم
هه‌فته‌ى داهاتوو تاقیکردنه‌وه‌تان هه‌یه له ماتماتیك و خوێندوه .
من ئه‌زانم هه‌مووتان چه‌ند ماندوو بوون بۆ خۆ ئاماده‌كردن , به‌ڵام هه‌ندێك شتى زۆر گرنگ هه‌یه پێویسته هه‌مووتان بیزانن .
تاقیكردنه‌وه‌ى به‌كه‌لۆریا دیارى ناكات كه هه‌ر یه‌كێك له ئێوه كه‌سێكى تایبه‌ت و ده‌گمه‌نن .
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پرسیاره‌كان و نمره‌كانیان دانه‌وه , یه‌كه یه‌كه‌تان ناناسن وه‌كو من ئه‌تانناسم یان وه‌كو خێزانه‌كانتان .
ئه‌وان نازانن كه‌سانێك له ئێوه ئه‌توانێ به دوو زمان قسه بكات , یان نازانن كه ئێوه ئه‌توانن گۆرانى بڵێن و وێنه بكێشن .
ئه‌وانه به‌هره‌و تواناكانى ئێوه‌یان نه‌دیوه كاتێك سه‌ما ئه‌كه‌ن , ئه‌وان نازانن كه هاورێكانتان ئه‌توانن پشتان پێ ببستن و له پێناویان ئاماده ئه‌بن له هه‌ر شوێنكى پێویست بکات . ئه‌وان نازانن كه پێكه‌نینه‌كاتان ده‌توانێ تاریكترین رۆژ روناك بكاته‌وه , یان ڕوخسارتان سور ده‌بێت كاتێك هه‌ست به شه‌رم ئه‌كه‌ن .
ئه‌وان نازانن كه ئێوه به‌شدارى چالاكییه وه‌رزشیه‌كان ئه‌كه‌ن و پرسیار له دوارۆژ ئه‌كه‌ن , یان هه‌ندێك جار یارمه‌تى برا ، یاخود خوشكه بچوكه‌كانتان ئه‌ده‌ن له دواى قوتابخانه . ئه‌وان نازانن كه ئێوه چه‌ند میهره‌بانن و جێگاى باوه‌رن . چه‌ند دنیا بینیتان فراوانه , هه‌موو رۆژێك باشترین هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه باشترین كه‌س بن .
ئه‌و نمرانه‌ى له‌م تاقیكردنه‌وه به‌ده‌ستى ده‌هێنن به‌شێك له شته‌كانتان پێده‌ڵێت : به‌ڵام هه‌موو شتێكتان پێ ناڵێ . ده‌یان رێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ داهێنه‌ر بێت . ئیوه به‌شى خۆتان داهێنه‌رن , ئێوه ئه‌و تیشكه‌ن كه رۆژه‌كانى من ڕوناك ده‌كه‌نه‌وه . له‌به‌رئه‌وه كاتێك خۆتان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ تاقیكردنه‌وه له گه‌رمه‌ى خۆئاماده‌كردنتان بیرتان بێت هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك نیه ، هه‌موو شته جوانه‌كان و سه‌رسورهێنه‌ره‌كانى تۆ ده‌ربخات وه‌كو خۆت , ته‌نها خۆت نه‌بیت .
له‌گه‌ڵ خوشه‌ویستیم