کامەران وریا قانع : ئه‌گه‌ر سه‌رۆكیش نه‌بێت ! .
ژیان هه‌ر ئاساییه, كاسبكاران ئهرۆنهوه بۆ سه‌ر كار, فه‌رمانبه‌ران بۆ فه‌رمانگه, پۆلیس بۆ بنكه‌كانیان, شوفێره‌كان بۆ سه‌ر شه‌قام. سه‌رۆكیش نه‌بێـت قه‌سابه‌كان هه‌ر گۆشت ده‌فرۆشن, چایخانه‌كان هه‌ر چا ده‌فرۆشن, قوتابخانه و زانكۆ و دایهنگاكان هه‌ر ده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكیش نه‌بێت, پێشمه‌رگه هه‌ر له به‌ره‌كانى شه‌ڕ قاره‌مانانه ده‌مێنه‌وه, ئاسایش هه‌ر چاو كراوه ده‌بن, فرۆكه‌خانه‌كانیش هه‌ر جمه‌ى دێت له گه‌شتیاران. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكیش نه‌بێت, وه‌رزه‌كانى ساڵ له كاتى خۆیان دێن و نیشتمان پڕ ده‌بێته‌وه له باران. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكیش نه‌بێت هه‌موو جار جاره پیاسه‌ى پاركه‌كان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانمان, گوێ له گۆرانیه ئازیزه‌كان به روحمان ده‌گرین. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكیش نه‌بێت, گه‌نجان هه‌ر له خه‌ونى جوانتر كردنى ژیان ناكه‌ون هه‌ر پڕن له یاخی. سه‌رۆكیش نه‌بێت نامه گۆرینه‌وه‌ى عاشقان و خیرا لێدانى دڵیان هه‌ر ده‌مێنێت.
ئیتر نازانم سه‌رۆك نه‌مێنێ ژیان بۆ تێك ده‌چێ؟
ره‌نگه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك نه‌بێت ژیان جوانتر و هێمنتر بێت له ئێستا, قه‌یرانه‌كان كه‌متر بنه‌وه. په‌یوه‌ندیه‌كان ئاسایی تر بنه‌وه زیاتر یه‌كترمان خۆش بوێت, زیاتر ئاگامان له یه‌ك بێت. زیاتر هیوایه‌ك بۆ هه‌مووان بگه‌رێته‌وه كه نیشتمانه جێگاى هه‌موانه.
با ده‌رفه‌ت بده‌ین به كوڕه هه‌ژارێكى وه‌ك سه‌رۆك په‌رله‌مان سه‌رۆك بێت, با ده‌رفه‌تى ئه‌و توانا جوانانه‌ى له گه‌نجی كوردى هه‌یه سه‌ر هه‌ڵبده‌ن و گه‌نجێكى گه‌رمیانى یاخود شاره‌زورى, یان بێتوێنى یاخو هه‌ولێرى, یان خۆشناوه‌تى و باڵاكهیهتى یاخود زاخۆیی یان ئامێدى سه‌رۆك بێت. بڕوا بكه‌ن هیچ گه‌نجێكى ئه‌م نیشتمانه تواناكانى له ئۆباماێكى به ره‌گه‌ز ئه‌فریقى و ره‌ش پێستێك كه ئێستا سه‌رۆكى به‌هێزترین وڵاتى جیهانه كه‌متر نیه. گه‌نجانى كورد ته‌نها پێویستیان به ده‌رفه‌تێكى یه‌كسان و سیسته‌مێكى دادپه‌روه‌ر هه‌یه.
خودا كه‌سى به سه‌رۆك دروست نه‌كردوه, هه‌موو ئه‌توانین ببین به سه‌رۆك.