ئاریتما موحه‌ممه‌دی : كاتێ كورد مێژوو له‌بیر ده‌كات مێژووش له‌ناخیدا ونی ده‌كات. به‌شی سێ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه كورد خاوه‌ن ده‌یان سه‌ركرده‌ی مه‌زن و لێهاتوو بووه ، به‌ڵام تێكڕای كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی مێژووی كورد له ڕوانگه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و تاوه‌نباری سه‌ره‌كیی له‌و مێژووه‌دا كورد خۆیه‌تیی و له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كوردیشدا سهركردهكانێتی .
كورد و كۆمار
ڕوخانی كۆماری كوردستان چه‌ندین هۆكاری سیاسیی و ناوچه‌یی ، نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت ، به‌ڵام مه‌زنترین و كاریگه‌رترین هۆكار نه‌بوونی پشتیوانیی نێوخۆیی بوو كه بووه هۆی ڕۆخانی كۆماری كوردستان ، له ڕاستیدا گرینگ‌ترین هۆكاری سیاسیی كه چاره‌نووسی كۆماری به‌و ئاقاره‌دا برد پشتیوانیی یه‌كێتیی خێڵه‌كانی كورد بوو كه كۆمار ده‌ستبه‌ری نه‌كردبوو . ڕژیمی ئێرانیش له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی زۆربه‌ی خێڵه‌كانی كوردی ده‌ورووبه‌ری كۆماری كوردستانی به‌لاڕێدا بردبوو و گره‌وی ده‌سه‌ڵات ، سه‌رمایه و زه‌ویوزاری پێدابوون . كاتێ كه پێشه‌وا زانی كه ڕژیم سه‌رۆك خێڵه‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه ، ئیتر ته‌نیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژیم وه‌ك تاكه ڕێگه‌چاره بۆ سه‌رۆككۆماری كوردستان مایه‌وه ، ئه‌وه‌ش دوایین ده‌رفه‌تی كۆمار بوو و ئه‌مه‌ش كۆماری تێك‌شكاند . له ڕاستیدا فارسه‌كان زمان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی گشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی ئه‌ژمار ده‌كه‌ن و له ڕێگای زمانیانه‌وه زۆربه‌ی كایه‌كان ده‌به‌نه‌وه و ده‌كرێ بڵێین كه زمان و كولتووریان له چه‌كه‌كانیان كاریگه‌رتره و پتر بڕ ده‌كات . هه‌ربۆیه پێشه‌وا له‌پاش ئه‌وه ، كه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و له به‌ندیخانه‌دا به‌ند ده‌كرێ ئامۆژگاریی ڕۆڵه‌كانی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت : قه‌د باوه‌ڕ به دووژمنی داگیركه‌ر نه‌كه‌ن و فارس نه‌ته‌وه‌یه‌كی زمانگرژن و به‌زمان پیلانه‌كانیان به‌هێمنی و به‌نه‌رمی به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.
زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی و ڕهگهپهرهستیی فارس شه‌هید بوونه . ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری سیاسیی له مێژووی سیاسیی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی نه‌ته‌وه‌ی كورده ، نابێ پشتگوێ بخرێ و به‌سه‌ریدا ڕابوورن . چونكه سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌رده‌م به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی له یاریی سیاسیی له گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌دا تووشی هه‌ڵه بوونه و له‌ئاكامدا بوونه‌ته قووربانیی هه‌ڵه‌كانی سیاسیی خۆیان . به‌مه‌ش هه‌م چاره‌نووسی خۆیان لێڵ كردووه و هه‌م ئاسۆی گه‌ش و داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان تارمایی تێخستووه.
ئه‌زموونی مێژوو
گرینگ‌ترین خاڵی نه‌رێنیی كه كاریگه‌ره و فارسه‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یانبووه ، ئه‌وه بووه كه هه‌رچه‌ند له هەندێك كاتدا نه‌یانتوانیبێ پیلانه‌كه‌یان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی كورد تێك بشكێنن ، به‌ڵام به ئاسانی و له رێگای زمانگرژییهوه كێشه و ئاڵۆزییان له‌نێوان پارته‌كانی كوردستاندا درووست كردووه و به‌و چه‌شنه‌ش بزووتنه‌وه‌ی كوردیان خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی سیاسیی خۆیان و ماڵی كوردیان پرش و بڵاو كردووه و هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و كوردستان بوونه ، فارسه‌كان هه‌ر ئه‌و هێزه بوون كه نسكۆیان به شۆڕشی حه‌فتاكانی باشووری كوردستان هێنا ، پێشه‌وای كوردیان له سێداره دا ، سمكۆی مه‌زنیان شه‌هید كرد و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌ی كورد له ماوه‌ی یه‌كسه‌د ساڵی ڕابردوودا شه‌هید كردووه و هه‌میشه درزیان خستووه‌ته نێوان هێزه‌كانی كورد و هاوكات به‌شێك له ڕێبه‌رانی دیكه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشیان تیرۆر كردووه . كه‌چی تاكوو ئیستاش ئه‌زموونمان لێ وه‌رنه‌گرتووه .
هه‌نووكه‌ش ڕژیمی ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی حیزبه‌كانی باشووری كوردستان هه‌یه و له رۆژئاوای كوردستانیش به‌هه‌مان چه‌شن تا ئاستێك كاریگه‌ری به‌سه‌ر هەندێك لایه‌نی پشت كانتۆنهكانهوه هه‌یه . كه‌واتا ئێمه تاكوو ئیستاش ته‌نیا تورك و عه‌ره‌ب به نه‌یاری مێژوویی خۆمان زانیوه ، به‌ڵام ئه‌مه هوونه‌ر نییه ، چونكه به‌شێك له‌و دوو نه‌ته‌وه بۆ خۆیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌یاری كوردن .
هه‌رچه‌ند له ده‌سپێكی ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌م به‌وه‌كردووه كه له‌نێو تورك و عه‌ره‌بدا كهسایهتیگهلێكیش هه‌ن كه خۆیان به پارێزه‌ری مافی كورد ده‌زانن و دان به‌بوونی كورد و كوردستاندا ده‌نێن ، به‌ڵام له‌نێو فارسهكاندا ئه‌مه بوونی نییه و هوونه‌ر ئه‌وه‌یه كه نه‌یاری خۆحه‌شارداو ده‌ستنیشان بكه‌ین .
كه‌واتا له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌ی كه كورد بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی كردووێتی و به‌و هه‌موو ڕێگا پڕ ههورازو نشیوهدا تێپه‌ڕبووه و ئه‌و هه‌موو خوێن و قوربانیدانه كه ئه‌م گه‌له داوێتی ، كه‌چی ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ فارسه‌كان به كورد ده‌ڵێن خێڵێك له فارس ، زۆر باشیش له مێژووی كورد شاره‌زان كه به‌شێكی سه‌ره‌كیی له كولتوور و زمان و ناسنامه‌ی فارس دابڕێنراوی كولتوور و زمان و ناسنامه‌ی كورده . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به كورد بڵێن نه‌ته‌وه ئه‌وكات خۆیان ده‌بنه خێڵێك له نه‌ته‌وه‌ی كورد . كه‌واتە فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو كێشه‌كان و چه‌واشه‌كارییه‌كانی فارس له پێوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌ی كورد لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت .
كورد له سه‌ركرده دا
زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد چ له ڕۆژهه‌ڵات ، چ له باكووری كوردستان و چ له باشووریش هه‌میشه له یه‌كخستنی سپا و به‌رپرچدانه‌وه‌ی داگیركه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوونه و ڕۆڵی مه‌زنیان گێڕاوه ، به‌ڵام كاتێ گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌كه له‌مه‌ڕ پرسی كورد گفتوگۆ بكه‌ن ، به‌هه‌ڵه‌دا چوونه و سه‌ركه‌وتنیان نه‌ك هه‌ر به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌ڵكوو بوونه‌ته قوبانیی و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بووه‌ته سووته‌مه‌نیی گفتۆگۆكان و شۆڕش و به‌رخۆدانیش له‌نێو چووه .
شێخ مه‌حموودی نه‌مر ، سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم ، سمكۆی شكاك ، پێشه‌وا قازی ، دکتۆر قاسملوو ، دکتۆر سه‌عید شه‌رفكه‌ندی ، عه‌بدووڵا ئۆجه‌لان و ده‌توانین ده‌یان سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی كورد له ڕیزی ئاماژه‌كان كۆكه‌ینه‌وه ، كه‌چی تاكوو هه‌نووكه‌ش هه‌له ستراتیژییه‌كانی مێژووی خۆمان ده‌ستنیشان نه‌كردووه و به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین كه نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه . هه‌نووكه هاوسۆزییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له پێوه‌ندی به هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درووست بووه ، كه‌چی لایه‌نه‌كانی سیاسیی باشووری كوردستان كه‌وتوونه‌ته داوی ململانێی حیزبایه‌تیی و ئه‌و هاوسۆزییهشیان خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌وڵه نه‌رێنییه‌یان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش خه‌ریكه له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه . بۆیه ده‌ڵێم : كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌بیركردنه‌وه‌دا ساوایه . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زموونی مێژوو پێی سه‌لماندووین كه هه‌میشه داگیركه‌ران به خیانه‌تكردن له كورد كۆشكی ده‌سه‌ڵاتیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر خاك و نیشتمانی كورد بوونه‌ته خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن مێژوو و ناسنامه‌ی كوردیان له‌سه‌رخۆ تاپۆ كردووه و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش پێچه‌وانه هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی به‌ده‌ستهاتووی له‌ده‌ست داوه .
له ڕاستیدا فه‌لسه‌فه‌ی كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ئه‌وه كورد بووه كه خیانه‌تی له‌خۆی كردووه و بۆ كۆشك و ته‌لار و ده‌سه‌ڵات ئاسۆی ڕوونی نه‌ته‌وه‌كه‌ی لێڵ كردووه . له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌یه‌ك بیر ده‌هێنمه‌وه كه كاتێ توركییهی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای هێز و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی كورد له باكووری كوردستان پێك هات ، سه‌ركرده‌كانی كورد چوون داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان له ئه‌تاتورك كرد . ئه‌م هه‌ڵه سیاسیی و ستراتیژییانه بوو كه ڕێگه‌ی بۆ تڵیشانی خاكی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان خستهبار.
درێژه‌ی هه‌یه