خوناو : ژنی به‌خشنده .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما په‌روه‌رده كراين ، كه‌له‌گه‌ڵ سروشتى مرۆڤايه‌تيدا نه‌ده‌گونجا . په‌روه‌رده كراين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ، كه‌خۆبه‌ختكردن و نكۆڵي له‌بوونى خود ئه‌مانكات به كه‌سێكى نمونه‌يى . په‌روه‌رده كراين ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ، كه‌دايكى ميهره‌بان ئه‌بێ قوربانى بدات بۆ هه‌موو شتێك .
كۆمه‌ڵێك قسه‌ى جوان ، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامێكى ئازار به‌خش و ناخۆش و غه‌مگين له‌ده‌وروبه‌رماندا ، له‌واقيعدا ، بێگومان به‌خشين باڵاترين ديمه‌ن و سيماي خۆشه‌ويستيه . به‌ڵام زياده ڕۆيى له‌به‌خشين و خۆبه‌ختكردن و خۆ له‌بير كردن ته‌نها و ته‌نها بريتيه له مردنێكى له‌سه‌رخۆ ، له‌به‌رئه‌وه‌ى سروشتى مرۆڤ وايه كه‌راهاتن له‌سه‌ر شتێك له‌وه كه‌متريان پێ قبوڵ ناكرێ .
چاره‌سه‌ر ؟
جياوازى زۆره له‌نێوان به‌ختشين له‌ڕوانگه‌ى هێز و به‌خشين له‌ڕوانگه‌ى ترسى له‌ده‌ستدان هه‌يه ، كه‌ناو ده‌برێت به‌به‌خشينى لاواز ياخود بێهێز ، ده‌ڵێن ئه‌و به‌خشينه‌ى كه‌هه‌ميشه ئه‌تگه‌يه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ده‌ست هه‌ڵبگرى له‌يه‌كيێك له‌پێويستيه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى پێويستيه‌كى لاوه‌كى ، كه‌له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وورووبه‌ر هيچ نيه جگه له‌به‌خشينێكى لاواز نه‌بێت .
ئه‌ى ژنى مه‌زن هيچ كاتێك زمان شيرينى و خۆش دوانى ، وات لێنه‌كات ڕووگير بيت و شه‌رم بتگرێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ى كه‌پێت ناكرێ ، چونكه له‌به‌رامبه‌ر بچوكترين ئه‌رك و ئيشدا تۆ شايه‌نى سوپاس و ده‌ست خۆشيت . هه‌رگيز شه‌رم مه‌كه له داواكردنى مافه‌كانت ، زۆربه‌ى كێشه‌كانى ژنان له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات ، كه‌خۆيان پشتگوێ ده‌خه‌ن . كه ماندوى , كه‌بێزارى شه‌رم مه‌كه له‌وه‌ى كه ئه‌ركه‌كانت به جێ نه‌هێناوه ، چونكه له‌كۆتاييشدا تۆش مرۆڤى و هيچ كه‌سێكيش بێكه‌موكوڕى نيیه ، منال و مێردت ڕابێنه له‌وه‌ى كه‌تۆ پێويستت به‌كات هه‌يه ، كه‌ئاره‌زوه‌كانى خۆتى تێدا ئه‌نجامبده‌ى ، چونكه دڵنيابه له‌وه‌ى كه‌كه‌س هه‌ست به‌هه‌سته‌كانى تۆ ناكات . ئه‌گه‌ر خۆت باسی نه‌كه‌ى ، چونكه باس نه‌كردنى و پشتگوێ خستنت وات لێده‌كات هه‌ميشه له ڵه‌ڕاوكێ و نيگه‌رانيدا بيت و چاوه‌ڕوانى مردن بكه‌ى . تۆ پێويسته هه‌ست به‌ژيان بكه‌ى ، پێويسته هه‌ست به‌هه‌موو ورده‌كاريه‌كانى ده‌وورووبه‌رت بكه‌ى ، چونكه خۆشبه‌ختى به‌شێكه‌له‌م دونيايه، كه‌مافى هه‌موو كه‌سێكه .
له‌كۆتاييدا ئه‌ڵێم ببه‌خشه به‌لام خۆت له‌بير مه‌كه .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە