Ashti-Hawrami

شێرزاد شێخانی : بۆ قەترە نەوتێک چاوت دەردێنم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەهیچ سوچێکی ئەم دونیایەدا دەسەڵاتێکی گەندەڵ و مشەخۆریی وەکو ئەوەی ئێمە بەدی ناکرێت .. تەنانەت دزیەکانیشیان بەرۆژی روناکە و بەزەقەزەقی چاوی خەڵکەوە ئەیکەن و سەروەت و سامانی میللەت ئەخەنە سەر حیسابەکانیان ..
وەزیرێکی بێوژدانی زاڵم و دزو جەردە شیرینی (5) پێنج ملیار دۆلاری کۆمپانیا نەوتیەکان لە میللەت ئەدزێت و ئەیخاتە تەنگەی باخەڵیەوە ، دواتریش 50 ملیۆن دۆلار لەم پارەی میللەتە ئەیکاتە شیرینی دەمی کچێکی هەرزەکارو ئەیکاتە هاوسەری خۆی ئەویشیان لەسەر گیرفانی میللەتێکی بێ کارەباو بێ نەوتو بێ بەنزین و بێ موچەش زەقە زەقی چاوی دێت .
ئێستا نەوەک بە تانکەر وەکو جاران نەوت ئەدزرێت بەڵکو لەرێگەی بۆریەکانەوەش بایی ملیاران دۆلار نەوت ئەفرۆشریتو بەشیکی زۆری لێ ئەدزرێت .
دوای شۆرشەکانی بەهاری عەرەبی و روخانی رژێمە دیکتاتۆرەکان دەسەڵاتی نوێ کەوتنە دوای سۆراخی پارەو پولە دزراوەکانی میللەت لەلایەن دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکانەىوە .. سەروەت و سامانی سەدام کە بەدەیان ساڵ لەدزینی نەوتی عیراقدا لەبانکەکانی سویسرا دانرابون ، سڕ کران حکومەتی تازە ئەتوانێت بیانگێرێتەوە بۆ میللەت .
حوسنی موبارەک ئێستاش دوای چوارساڵ لەروخانی رژێمەکەی رۆژانە لەسەر دزین و بەهەدەردان ، سودوەرگرتن لە سامانی دەوڵەت ئەدریتە داداگا .. زەینولعابدین موڵکەکانی دەستیان بەسەردا گیراو ئیستا حوکمی ئیعدامی لەسەرە .. بنەماڵەی بارزانی با ئیستا تێربخۆن و سکیان پڕکەن ، ئەوان ئێستا خەمی سکیانە ، حەززرەتی ئیمام عەلی ئەفەرمویت ” ئەوەی تەنها خەمی سکی بێت ، قییمەتی ئەو شتەیە کەلەسکی دێتە دەرەوە .
لەبیرمە ساڵانی حەفتاکان یادی بەخێر مامۆستای گەورە شوکروڵڵای بابان لەئێزگەی کوردی رادیۆی تاراندا بەرنامەیەکی شیعری هەبو ، بەو دەنگە خۆشو زوڵاڵەیەوە بەو ڕتمە جوانەى شیعری گەورە شاعیرانی بۆ ئەخوێنینەوە . بیرمە کۆپلە شیعرێکی ئەو سەردەمە لەسەر زاری جوتیارێکی کوردەوە ئەخوێند بەرامبەر بە ئاغاکەی و هەرەشەی لێئەکرد .. ئەویت :
پەنجەم بۆ بێنی دەستت ئەشکێنم .. بۆ دەنکە جۆیەک چاوت دەردێنم .
ئێمەش بەڵێن بێت بۆ قەترە نەوتێکی دزراوی ئەم میللەتە چاوی سەرانی دزو مافیای کورد دەرهێنین ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت