گه‌رميانى حه‌مه‌ى پوور : داعش بۆ دروستكراو ، كه‌ى له ناو ئه‌برێت ؟
داعش وه‌ك به‌ديلێك بۆ قاعيده دروست كرا ، بۆيه تا ئه‌و كاته‌ى كه به‌ديلێك بۆ داعش دروست نه‌كرێت ، ئه‌م هێزه ئه‌منێته‌وه ، به‌ڵام به پێي به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزه‌كان به‌هێز و لاواز ده‌كرێت .
ئێستا زۆربه‌ى وڵاتان پێويستيان به‌م هێزه ئيسلامييه توندڕه‌وه هه‌يه .ئامريكاو هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ دوورخستنى ده‌ستى تيرۆر له وڵاته‌كانيان و سه‌رقاڵكردنى نه‌ياره‌كانيان به جه‌نگه‌كانى ئه‌م هێزه‌وه سوديان لێ وه‌رده‌گرن . هاوكات بۆ ساغكردنه‌وه‌ى بازاڕى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و فرۆشتنه‌وه‌يان سودێكى ئابوورى گرنگى هه‌يه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان له ڕێگه‌ى چه‌كدارانى ئه‌م گروپه‌وه ئاراسته ئه‌كه‌ن .
ئيسرائيل له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه سودمه‌نده به‌وه‌ى ئامانجه سه‌ره‌كييه‌ى ( به تونڕه‌و ناساندنى ئيسلام ) ده‌بێته به‌ڵگه‌ی ڕۆژ ، دنياى ئيسلاميش سه‌رقاڵ ده‌كات به شه‌ڕه‌كانى ئه‌م هێزه‌وه .
توركيا به هه‌موو شێوه‌يه‌ك وه‌ك خاوه‌نى داعش ده‌رده‌كه‌وێت و هاوكارى سه‌ربازى و ته‌ندروستى ، لێبڕاوانه به‌م هێزه ده‌دات ، به‌رژه‌وه‌ندى توركيا له‌وه‌دايه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك له ڕێگه‌ى ئه‌م هێزه‌وه ڕێگربێت له به‌هێز بوونى هێزى سه‌ربازى و سياسي ڕۆژئاواى كوردستان و دروست بوونى قه‌واره‌يه‌كى سياسيى كوردى له‌و به‌شه‌ى كوردستان .
نه‌يارانى ئامريكاو هاوپه‌يمانه‌كانى به هه‌مان شێوه له دروستكردنى داعشدا به‌رژه‌وه‌ندييان هه‌يه ، له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه ڕاگرنتى هاوسه‌نگى هێز به هێشتنه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ، چونكه ئه‌گه‌ر داعش دروست نه‌كرايه ئه‌و ڕژێمه تواناى مانه‌وه‌ى تا ئه‌م زه‌مه‌نه نه‌ده‌بوو ، له‌گه‌ڵ لاواز بوونى داعشدا ئێستا هێزى ڕووسيا بۆ پاراستنى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له سوريايه .
ڕووسيا و ئێران شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نين تا ئه‌و ڕاده‌يه لاواز بێت شه‌ڕى سوپاى ئازاد و ئۆپۆزسيۆنى سورياى پێ نه‌كرێت .
له شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنى جه‌له‌ولا ، چه‌كدارانى داعش به فه‌رمانى قاسم سولێمانى ، بێ‌ترس له پردى باشوورى جه‌له‌ولا بۆبه‌رى ته‌بج په‌ڕينه‌وه بێ ئه‌وه‌ى ڕێگه به هيچ پێشمه‌رگه‌يه‌ك بدرێت ته‌قه له‌و چه‌كدارانه بكات ! ئه‌وانيش به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييه‌كانيانه‌وه په‌ڕينه‌وه .
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه كه ئا‌مريكا ڕازيى نييه ، هێزه كوردييه‌كان ڕێگه‌ى به‌عاج كۆنرۆڵ بكه‌ن و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆى چه‌كدارانى داعش له نێوان موسڵ و ڕه‌قه‌ى مه‌ڵبه‌ندى سه‌ره‌كى ئه‌و گروپه‌دا دروست بكرێت .
هێزى كورديش به‌ده‌رنين له سود وه‌رگرتن له شه‌ڕه‌كانى داعش ، چ وه‌ك حزب و هێزى سياسي و سه‌ربازى ، چ وه‌ك به‌رپرسانى نێو هێزه سياسييه‌كان .
هه‌ر ئه‌وه‌ى كه مه‌ترسييه‌كانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان وه‌ك بيانوويه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى بارزانى له كورسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ديارترين سودمه‌ندبوونى ئه‌و هێزه‌يه له بوونى شه‌ڕ و تاوانه‌كانى داعش .
كه‌ميش نه‌بوون ئه‌و به‌رپرسانه‌ى به‌هۆى بازرگانى له‌گه‌ڵ داعش به كڕينى نه‌وت لێيان و ناردنى ئۆتۆمبێل بۆيان سودمه‌ند بوون .
زۆريش بوون ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازييانه‌ى چه‌ندين ترێله ئامێرى گرانبه‌هاى كاره‌باييان له‌و ناوچانه‌ى دواى جه‌نگى داعش وه‌رگرته‌وه‌و تاڵانكرد و پێى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون .