میران محەمەد : زۆر به‌ڕێز کاك مسعود بارزانی .
ئاوڕدانهوهتان له گه‌نجانی نیشتمان و ته‌رخان کردنی وتارێکتان بۆیان هه‌رچه‌نده زۆر زۆر دره‌نگ بوو ، وه‌لی کارێکی په‌سه‌ند و به‌جێ بوو . دڵنیام ده‌زانن گه‌نجان به بینینی چه‌وتی ته‌نانه‌ت له باوکانیش زویر و دڵگران ده‌بن . هه‌ندێ جار یاخیش ده‌بن ! ئاخر ئه‌وان هێشتا جه‌ور و سته‌می ژیان فطرهی هه‌ستناسکی و پاکی و به‌زه‌یی و ئومێدی دواڕۆژی لێ نهستاندونهتهوه و دور له به‌ها جوانه‌کانی مرۆڤبون و مرۆڤایه‌تی باوه‌شیان به دونیادا نه کردووه !
به چاوی باوكێك سه‌یریان که‌ن . ئه‌وان له‌م سه‌رده‌می زانست و جیهانگیرییه‌دا زۆر له‌وه چاوکراوه‌ترن که به‌ڕێزتان وتاری نه‌سیحه‌ت ئامێزیان بۆ بخوێنیته‌وه ! ئه‌وانی خوێنده‌وار ، رۆله‌ی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و میدیا جیهانیه‌کانن . ئاگاداری ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ڕه و بن بهڕهکانن . ده‌یانه‌وێت به‌که‌رامه‌ته‌وه بژین ، چێژ له تافی لاوێتیان ببینن و چاوه‌ڕوانی زۆریشیان له داهاتوو هه‌یه . کاتێ ئه‌وانه‌یان هه‌موو به جارێ لێ زه‌وت ده‌کرێ و تروسکاییه‌ك گه‌رچی زۆر بچوك و دووریش بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌دی نا که‌ن ، ناحه‌قیان مه‌گرن توڕه بن و بکه‌ونه هه‌ڵه‌شه‌وه !
گه‌نجان پێش توڕه‌بوونیان ساڵانێکی زۆر به ئۆقره و فیداکار و خۆڕاگر بوون . له که‌ناڵه‌کانی خۆتانه‌وه گوێ بۆ چاوپێکه‌وتن و لێدوانهکنیان بگرن ، بزانن چه‌ند ڵێتان پڕن و له‌به‌ر کێ و له به‌رچی ژیانیان لا بووه‌ته دۆزه‌خ . ئه‌وان داواکارییان هه‌یه و چاوه‌ڕێی هێنانه‌دیان ده‌که‌ن لێتان . بێزار بوون ، ئاماده‌نین چی دی گوێ بۆ وشه‌ی جوان و رسته‌ی شیلاوی و به‌ڵێنی هه‌نگوینی بێ کردار رابگرن .
چه‌ند هیوابه‌خش ده‌بوو ، گه‌ر وتهکهتان جیاواز له هه‌میشه‌ییه‌کان ، فه‌رمانی هێنانه‌دی داواکاریه‌کانیانی ده‌گرته خۆی ! نازانن چه‌ند به‌داخه‌وه‌م که وا نه‌بوو !
بۆیه وه‌ك هاوڵاتیه‌ك داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌م ، تا کار له‌کار نه ترازاوه و کۆڵه‌که زێڕینه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له گرێژنه‌وه ههڵنهتهکیوه ، فریاکه‌ون کارێك بکه‌ن به‌ر بگرێ و قسه‌یه‌ك بکه‌ن جێ بگرێ .