چێنەر محەمەد : داعش لە هەناویی مۆدێرنەوە .
لام سەیرە , کە تا ئێستا نوسینی هەر بیریارێکی کوردم خوێندۆتەوە دەربارەی تیرۆریزم و بە تایبەتیش داعش , هەموویان دەڵێی لە کۆبونەوەیەکی هاولایەنیەوە بڕیاریان داوە کار لەسەر یەک تەوەرەی و یەک لایەنی دیاردەکە شڕۆڤە بکەن , ئەویش داعش وەک گەڕانەوەیەک بۆ مێژووی ئیسلام و عەرەب . بۆ خۆ قوتارکردن لەم گرفتە بە باشی دەزانم چەند نموونەیەک بێنمەوە بۆ ئەوەی بەیان بێت , کە هەر ڕەوتێک دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە ڕەوتێکی مێژوویەوە ئەویش بە هۆی تێگەیشتنی بیری ئێمە بۆ ڕوداوەکان و نەبوونی توانا بۆ دروست کردن و دامەزراندنی ڕێیباز و ڕێگەیەکی نوێ ( کە پێم وایە مەبەست لە کۆتای مێژووش هەمان مانا بێت کە توانای بیناکردنی شێوازێکی نوێ و فکرێکی تازە نەمابێتەوە و هەر هەوڵێک لە تاشینی هەمان پەیکەری ڕابردوو زیاتر نوێکاریرک لە خۆ نەگرێت )
نموونەش ئەمەیە نا تەبایی پارتە سیاسیە کوردیەکان بێنین و بیبەستینەوە بە سەردەمی میرنشینە کوردیەکانەوە هەمان ڕووداو دووبارە نەبوونەتەوە ؟
یان ئەو کاتەی میرنشینێکی کوردی هەست بە هێزی میرنشینەکەی تری هاوسێی دەکات هەمان کردەوەی ئەنجام نەئەدا کە لە ۳۱ دا ڕویدا ، یان ناڕەزاییە جەماوەری و ناوچەییەکانی ئەو کاتە هەمان گۆتایی نەبوو کە پارتێکی کوردی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ۱۷ شوبات ئەنجامی دا ، ئەمانە و هەزاران ڕووداوی تر کە میرنشینەکان خۆیان لە ژێر چەتری دوو هێزی ( ئێرانی ، تورکی ، عەرەبی ) حەشار دەدا و بەرامبەر یەک پلانیان دەگێڕا .
بۆ هێزێکی وەکو دەوڵەتی ئیسلامی هەمان شت ڕاستە , بەڵام ئێمە نابێ وا سەیری حکوومەی کوردی بکەین وەک درێژ کراوەیەکی میرنشینەکان بێگومان بۆ دەوڵەت ئیسلامی بە هەمان شێوە ، چونکە ئەو باس و خواستە نامانگەیەنێت بە هیچ سەرە ڕێگەیەکی بیر و چارەسەر ، خۆ ئەگەر بڵێین مەنگۆلیەکان هەمان کرداریان کردووە ڕاستە ، بەڵام هیچ کاتێک نەمان بیستووە دەوڵەتی ئیسلامی درێژ کراوەی دەوڵەتی ئیسلامی بێت .
پێویستە بیر لەوە بکەینەوە بۆ بەم شێوەیە کار دەکەن بۆچی تیرۆریزم خۆ کوژ ، گۆژ دەکەن !!
لە ڕاستیدا من هەرگیز لەگەڵ ئەوە نەبووم بڵێم : خۆ کوژەکان بۆ کوشتنی بێ لایەن و کەسانی مەدەنی وا دەکەن ، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە گشت تەقینەوە خۆکوژیەکان لە شوێنێکدا ئەنجام دەدرێن کە کەمترین کەسی لێیە لە کاتێکدا دەتوانن هەمان تەقینەوە لە شوێنێکدا ئەنجام بدەن کە زۆر ترین زیان بدات و زۆرترین کەسیش بکات بە ئامانج .
بەڵام کردەوە خۆکوژیەکان هێندەی گرنگی بە وێنە دەدەن گرنگی بە کردار نادەن .
وێنە وەک قبوڵ کردنی ڕاستییەک لە دنیای مۆدێرنەدا و ئەکتیڤتیەکی ڕاستەوخۆ و کاریگەر بۆ سەر دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگا .
کردەوەکانی ( سەربڕین و سوتاندن و خنکاندن ) هەر شێوەیەکی تر لێرەدا مەبەستەکە شۆیە شێوازێکی جیاوازی توندوتیژیە کە کە وێنەکان دەگوێزێتەوە بۆ دەروون بە خێراترین ڕێگە و بە شێوازێکی ئەنتیکی ناباو ، کە دەروون ڕاستەوخۆ هەزمی دەکات و وێنەکان هەڵداگرێت .
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بۆچی هێزە تازەکانی مۆدێرنە هیچ کامێکیان کار لەسەر دەنگ و زمان ناکەن ؟
ئەم پرسە بەلای منەوە گرنگە و پرسیارێکی ڕادیکاڵانەیە ، پێم وایە دەنگ هێندەی کاری لەگەڵ هزر و بیرکردنەوەیە هێند کاری ئەنجامگەیاندنی کارێکی نا ئەقڵانی و ڕاستەوخۆ نییە .
هەر وەک چۆن کە کێبێک کاریگەریەکی هزری قوڵ بەجێ دەهێڵێت ، بەڵام هەمان کتێب کاتێک دەکرێت بە فلیم و بە وێنە پەخش دەکرێت دەبێ بە چێژ و لە بیرماندا وەک فەنتازیایەک خۆی نمایشدەکات نەک وەک کۆمەڵێ پرسیار و گەڕان بە دوای وەڵامدا .
ڕەنگە هەڵە نەبم گەر بڵێم : بە ڕاستی ئێمە لە جەنگێکی جیهانیداین بەڵام قوربانیەکانی جەستەیی نین بەڵکو سایکۆلۆژین و ناخی تاک ـ وێران دەکەن و حەزی ڕزگار بوونیش هەمان حەزی ڕزگاربوونی جەستەیە لە جەنگێکی فیزیکی و ڕاستیدا .
بۆیە دەوڵەتی ئیسلامیش هەمان ڕێوشوێنی مودێرنیەکان ئەنجام دەدات و مەبەست لێی چاندنی ترسە نەک کوشتن .
مەبەستێکی شاراوەی تر هەیە کە زۆر کات بیری لێ دەکەمەوە ، ئەویش داگیرکردنی جیهانە بە شێوازی سایکۆلۆژی .
داگیرکردنی جیهانە لە ڕێی هێزەوە نا ، بەڵکو لە ڕێی چاندنی ترسەوە تا ئێستا کارەکەیان بە ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتووە ئەو تاکە دەروون وێران و شێواوەی ، کە لەبەردەمیاندا خەڵک سەربڕاوە و سوتێنراوە و هەموو جۆرەکانی توند و تیژی تیا پەخش کراوە ئێستا ژمارەیەکی زۆریان خەریکی گێڕانەوەی چیرۆکەکەیانن و پەخش کردنەوەی هەمان وێنەن لە وڵاتە شارستانیەکانی ڕۆژئاوادا ، ئەو کەسەی کە دەروونی تا دوا سنوور ڕاهاتووە لەگەڵ سەربڕین و خوی بەم دیمەنەوە گرتووە ئێستا بە شەقامە بێدەنگەکانی ڕۆژئاوادا پیاسە دەکات .
منداڵەکانیان دیمەنەکان بۆ منداڵەکان دەگێڕنەوە و ژنەکان بە هەمان پۆشاکەوە داوای ماف دەکەن و پیاوە ئاینەکان بە هەمان دروشم و ڕێبازی فکریەوە لە ڕۆژئاوا بەردەوام بە ژیانیان ئەدەن و ڕوداوەکان لە میدیاوە پەخش ئەکەن و وێنەکان لەسەر دەستی ئەکتەرەکان پیشان و پیشان ئەدەنەوە .