مەحمود ڕەزا : وەڵامێک بۆ وەزارەتەکەی کاک ئاشتی هەورامی .
مەحمود ڕەزا ئەمین ، پەڕلەمانتار لە پەڕلەمانی عێراق لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان ، لە کورتە پۆستێکدا لەسەر بەشی خۆی لەتۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک ئاوای نوسیووە :
بە گوێرەی زانیاریم کۆمپانیای دانا غاز بە دو شکات لە لەندەن نزیکەی دو ملیار و سەد ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بردۆتەوە و هەرێم بە هیچ جۆرێک یش ناتوانی خۆی لە دانی ئەو پارەیە بدزێتەوە . هەتا دواش بکەوێ قازانجی زیاتری ئەچێتە سەر . ئەمە دوا شکات نابێ ، چونکە سیاسەتی نەوتیی نەزانانە و چڵێسانەی گروپی نەوت لە کوردستان قەرزێکی بێ شوماری هێناوەتە سەر شانی نەوەکانی ئایندەش .
ئەمە ئەو خەتەرە بو کە چەن ساڵێکە بەندە ، لە نوسین و لە بەرنامە تەلەفزیۆنیەکانا باسم ئە کرد .
ئەوانەی رۆژی هەرێمیان بەم رۆژە گەیاند شایەنی ئەوەن دوا رۆژەکانی ژیانیان لە کونجی تاریکی زیندانەکانا تێ پەڕێنن .
پاشان دەزگای ڕاگەیاندنی پارتی لەبەیاننامەیەکدا داوا لە مەحمود ڕەزا دەکەن بەزووترین کات ئەو پۆستە لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لابەرێت و داوای لێبوردن بکات . ئەوەی گرنگە دەبێت ئێمە وەک وتاریکورد ئاماژەی پێبدەین ، بەشی ڕاگەیاندنی پارتی لەجیاتی وەزارەتی سامانە سروشتتەکان وەڵامی ئەندام پەڕلەمانەکەی سەر بەگۆڕانیان داوەتەوە ، سەرنجی ئەم ڕستەیە بدەن : ئێمه‌ی پارتی ، جگه له‌وه‌ی هۆکاره کۆن و نوێیه‌کانی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌زانین ، هه‌روه‌ها چاومان له‌سه‌ر قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و دڵمان لای خانه‌واده‌ی زیاتر له هه‌زار شه‌هید و ، دوعامان بۆ چاکبوونه‌وه‌ی بریندارانه و ، به‌شێکین له مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و پشتگیریی هه‌موو داوا ره‌واکانیان ده‌که‌ین و هانی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ین بۆ کارکردنی جیددی له‌پێناوی چاره‌سه‌ردا و ، هاوکار و پشتیوانی ده‌بین له‌و پێناوه‌دا … ئەمەی خوارەوەش بەیاننامەکەی دەزگای ڕاگەیاندنی پارتییە :
به عه‌قڵیه‌تێكی پیلانگێڕی چاره‌سه‌ری قه‌یران ناکرێ
ته‌له‌ڤزیۆنی (كه‌ی ئێن ئێن ) که عه‌قڵیه‌تی پیلانگێڕی، به‌ردی بناغه‌ی کارکردن و به‌رنامه‌ڕێژیی گوتاری سیاسی و مێدیاییه‌تی ، له دواداهێنانیدا نهێنی دواکه‌وتنی مووچه‌ی ئاشکرا کردووه و هه‌ر زووبه‌زوویش په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی لێی وه‌رگرتنه‌وه و که‌وته بازاڕ گه‌رمکردن بۆ که‌ی ئێن ئێن .
بیرتیژه‌کانیان سیناریۆیه‌کیان داڕشتووه و بڵاویان کردووه‌ته‌وه، که گوایه مه‌کته‌بی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا لیژنه‌یه‌کی نهێنی پێکهێناوه و به راوێژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک راوێژکاری بیانی پیلانی دواخستنی مووچه‌یان داڕشتووه ، بۆئه‌وه‌ی دۆخێکی قه‌یراناوی دروست بکه‌ن و حزبه‌کانی دیکه و خه‌ڵک ئاوات به پێش قه‌یرانه‌کان بخوازن و ، پارتی چی بوێ ، بۆی بکه‌ن .
عه‌قڵیه‌تی له‌مجۆره که سیناریۆی ئاوا داده‌ڕێژێ ، جگه له‌وه‌ی که پێی بگوترێ گێره‌شێوێن و تێکده‌ری ئاشته‌واییی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، هیچی دی هه‌ڵناگرێ . ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته به‌رهه‌می ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ن که نه‌یانتوانی یه‌ک ساڵ له ئارامیدا سیاسه‌ت بکه‌ن و ، به‌شدارێکی ئه‌رێنیی ژیانی په‌رله‌مانی و حوکمڕانی بن .
باشتر وابوو ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی گۆڕان ، نهێنی ئه‌وانه‌ی بڵاو کردایه‌ته‌وه که هاوکاری نووری مالیکی و ئه‌ندازیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوون . ده‌بوایه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی فراکسیۆنی سه‌وزیش ، له نزیک خۆیه‌وه له‌وانه‌ی بپێچایه‌ته‌وه نه‌ک یه‌خه‌ی پارتی بگرێ .
سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌ته شۆفێنییه‌کانی مالیکییه و ، تا هه‌نووکه به‌رده‌وامه و راوێژکاره‌کانیشی بیانی نه‌بوون ، به‌ڵکو سیاسه‌توانانی خۆماڵی بوون ، که حیقد و دڵڕه‌شییان به‌رامبه‌ر پارتی و سه‌رۆک بارزانی تا ئه‌و راده‌یه قووڵ بۆته‌وه ، ئاماده‌ن سزای گه‌لی کوردستانیش بده‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به پارتی و بارزانی داوه . ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن ببنه سه‌رقافڵه‌ی تێکدانی هه‌ر ئه‌گه‌رێک كه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان بێته ئاراوه .
شه‌ڕی داعش و خه‌رجییه زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی ، گرتنه‌خۆ و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر بۆ هه‌زاران هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی قه‌یرانه ئابوورییه جیهانییه‌کان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ، که چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تا رۆخی رووخان و ئیفلاس برد و ، ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا و زلهێزه‌کانیشی هیلاک کرد ، هۆکارگه‌لی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن که دووچاری هه‌رێمی کوردستان بوون، نه‌ک پیلانێکی نهێنی پارتی وه‌کوو ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان ، بۆ چه‌واشه‌کردن و دنه‌دانی خه‌ڵکی خۆیان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه .
مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران دواکه‌تووه به پارتییه‌کانیشه‌وه ، بۆیه به عه‌قڵی کێدا ده‌چێ پارتی زیان به ئه‌ندامانی خۆی پێش خه‌ڵکی تر بگه‌یه‌نێ . زوربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌نگده‌ری پارتی و سه‌رۆک بارزانین ، بۆیه ته‌نیا عه‌قڵی نه‌خۆش بیر له سیناریۆی وه‌ها ده‌کاته‌وه که پارتی سزای ده‌نگده‌ران و لایه‌نگیرانی خۆی بدات . ئه‌مه په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌کێتی زانیاری زیاتری له‌باره‌وه هه‌یه که به‌هۆی بیروڕای سیاسییه‌وه ، له سلێمانی چه‌ندین که‌س مووچه و نان‌بڕاو کران و ، گۆڕانخوازه‌کانیش ده‌بێ له‌بیریان نه‌چێته‌وه‌و و بشزانن سه‌رۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی زۆریان کرد تا نان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ نانبڕاوه گۆڕانخوازه‌کان . نانبڕین ئه‌خلاقی پارتی نییه و که‌سیش بڕوا به درۆی ئاوا شاخدار ناکات ، به تایبه‌تی خه‌ڵکی سلێمانی که خۆیان ده‌زانن کێ نانیان ده‌بڕی و کێشین راوێژکاره‌کانی ئه‌وسای مالیکی و ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ، بۆ درێژه‌دان به سزادانی خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان .
به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌ره‌کوه‌زیران ئه‌ندامی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازن و ، به واژۆی ئه‌وان پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم ده‌هێنرێته‌وه بۆ کوردستان، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی سیناریۆی گومڕا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و دوژمنکارانه داڕێژن، پرسیارێک له‌و به‌ڕێزانه بکه‌ن .
قه‌یرانه‌کان و هۆکاره‌کانی به‌رده‌وامن و خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌قی خۆیانه ئاگاداری ورده‌کارییه‌کان بن ، به‌ڵام وه‌کوو هه‌موو که‌یسه‌کانی دیکه که ده‌کرێته بابه‌ت بۆ قۆڵبادان و شکاندنی ئیراده‌ی لایه‌نێكی دیكه و ، تێکدانی ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئیتر چاوه‌ڕوان مه‌بن پارتی لێتان بێده‌نگ بێت .
زۆر روونه که شکستی سیاسه‌تتان له که‌یسێکدا به دروستکردنی قه‌یران له که‌یسێکی تردا قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه . ئێوه له ئارامیدا سیاسه‌تتان پێ ناکرێ و ته‌نیا که‌شوهه‌وای قه‌یراناوی ژینگه‌ی کاری سیاسی و راگه‌یاندنتانه . پێویسته حه‌وسه‌ڵه‌ی کارکردنتان زیاتر و نه‌فه‌ستان له ململانێدا درێژتر بێ و کاری ئه‌رێنی بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر ، چونکه دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کان له‌پێناوی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ، له‌سه‌ر بناغه‌ی سازانی نیشتمانی و سیاسی به‌رده‌وامه . هه‌روه‌ها حکوومه‌تی بنکه‌فراوانی هه‌رێم خه‌ریکی ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی گشتگیری چاکسازییه و ، وه‌زاره‌تی دارایی که به‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه ، وه‌كو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان به‌رنامه و دیدگای خۆی بۆ چاکسازیی پێشکه‌ش کردووه و ، چه‌ندین شاره‌زا و راوێژکاری بیانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوکارییان ده‌كه‌ن . له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌بیرتان ده‌هێنینه‌وه که له‌سه‌ر پێشنیاز و داوای ئێوه له كۆبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ر پێنج لایه‌ن ، بڕیارمان دا هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن راگرین و ، ببینه به‌شێک له چاره‌سه‌ر نه‌ک قه‌یرانخوڵقێنه‌ر ، که‌چی هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی دوای ئه‌و بڕیاره ، پێشێلکارییتان ده‌ست پێ‌کرد و ئێمه‌یش وه‌کوو ئه‌خلاقی به‌رزی پارتییانه‌مان پابه‌ند بووین به بڕیاره‌که‌وه و ، تا هه‌نووکه‌یش پابه‌ندین و کۆی پێشێلکارییه‌کانیش ده‌خه‌ینه به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی و سه‌رپه‌رشتیاری کۆبوونه‌وه‌که .
ئێمه‌ی پارتی ، جگه له‌وه‌ی هۆکاره کۆن و نوێیه‌کانی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌زانین ، هه‌روه‌ها چاومان له‌سه‌ر قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و دڵمان لای خانه‌واده‌ی زیاتر له هه‌زار شه‌هید و ، دوعامان بۆ چاکبوونه‌وه‌ی بریندارانه و ، به‌شێکین له مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و پشتگیریی هه‌موو داوا ره‌واکانیان ده‌که‌ین و هانی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ین بۆ کارکردنی جیددی له‌پێناوی چاره‌سه‌ردا و ، هاوکار و پشتیوانی ده‌بین له‌و پێناوه‌دا . هه‌روه‌ها ئێمه به وردی چاودێریی گۆڕانکارییه گه‌وره و گرینگه‌کانی جیهان و ناوچه‌که ده‌که‌ین ، که دڵنیاین پشکی کوردیان تێدایه به‌و مه‌رجةی هه‌موولایه‌كمان بتوانین یه‌کگرتووانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه نابێ سه‌رقاڵی تێکدانی ئاشته‌واییی کۆمه‌ڵایه‌تی و زیادکردنی قه‌یران بن بۆ سه‌رباری قه‌یرانه‌کانی دیکه .
ئاینده خۆی ئه‌م رۆژگارانه و کاره‌کته‌ره‌کانی پۆلین ده‌کات و ، ئه‌وانه‌ی راستگۆ و دڵسۆزی گه‌له‌که‌مانن و توانا و وزه‌ی مانه‌وه‌یان تێدایه ، ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رکه‌وتن و هه‌ڵکشانی زیاتریان پێ ده‌به‌خشێ. ئێمه دڵنیاین که به‌شی پارتیی دیموکرایه‌تی کوردستان له‌و سه‌رکه‌وتنه‌دا ده‌بێ .
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان
5/10/2015
لەبەرامبەر ئەم بەیاننامەیەی پارتی ، مەحمود ڕەزا بەتوندی وەڵامیان دەداتەوەو پێیان ڕادەگەیەنێت بچن شکات بکەن و من دەمێکە ئامادەی ئەو شەڕەم . ئەمەی خوارەوە تەواوی وەڵامەکەی ـ مەحمود ڕەزا ـ یە ، ئەندامی پەڕلەمانی عێراقە لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان :
وەڵامێک بۆ وەزارەتەکەی کاک ئاشتی هەورامی
وەزارەتی ناو براو لەسەر پۆستێکی بەندە رونکردنەوەی داوە . هەڕەشە ئەکا ئەگەر پۆستەکە لا نەبەم و داوای لێ بوردن یش نەکەم، ئەوا شکاتم لێ ئەکا .
پۆستەکەم لە سەر دوڕاندنی دو ملیار و دوسەد ملیۆن دۆلارە ، کە وەزارەتەکەی ئاشتی هەورامی بە کۆمپانیای دانا غازی دۆڕاندوە، یا لە سەدا هەزار پێی ئە دۆڕێنێ .
جارێ تا بە تێروتەسەلی وەڵامی رونکردنەوەکەی وەزارەتەکەی ئاشتی هەورامی ئەدەمەوە ، بۆ یەکەمجار و دوا جار پێی ئەڵێم ” مەمنونتم ” بچۆ ئەو شکاتە بکە . بەڵکو ئەم شکاتە ببێ بە مایەی خێر و ئەم وەزارەتە لە ناو جانتا دەربهێنین و بیخەینە بەر رۆشنایی و دەستی ئەوانەشی تیا بخەینە رو کە بازرگانی بە موقەدەراتی گەلێک و نیشتمانێک و پاروی دەمی مناڵی روت و رەجاڵی میللەتێکەوە ئەکەن .
هەر ئێستا بڕۆ شکاتەکەت بکە ، من دەمێکە ئامادەم بۆ ئەم شەڕی خێر و شەڕە .