کامەران وریا قانع : چی بكرێت له‌م دۆخه ؟
له ژیانى رۆژانه‌دا زۆر پرسیار له هاورێكانى ژیانم و هاورێكانى فه‌یس بووكم ئه‌كه‌م چى بكرێت بۆ ئه‌م دۆخه پڕ قه‌یرانه باشه ؟
زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى به‌مجۆره وڵام ئه‌ده‌نه‌وه : نازانم بۆ خه‌ڵك ڕاناپهرێت و ئه‌م ده‌سه‌لاته ناگۆرێت ؟
ره‌نگه توره‌یی خه‌ڵك له‌م دۆخه داراییه و هێنانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ته‌رمى ئه‌و پێشمه‌رگه شه‌هیدانه كه زۆربه‌یان گیرفانیان خاڵیه , زیاتر غه‌مبارى كردون و زۆربه‌یان ده‌ڵێن بۆ كێ خۆیان به كوشت ئه‌ده‌ن ؟ بۆ نیشتمانێك كه به‌رده‌وام ئیهانه‌ى ئه‌كات یان بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه پاره‌ى هه‌موو كوردستانى لاى خۆیی كۆكردوتهوهو له پێناوى كورسیهكى هه‌رزان قیمه‌ت ئه‌م خه‌ڵكه زه‌لیل ئه‌كه‌ن .
زۆر كه‌م له مێژوودا گۆرینى ده‌سه‌لاتدارى دز و خۆپه‌رست كارێكى خۆرسكى بوه , به‌ڵكو به‌رده‌وام ئه‌بێت هێزێكى ناوخو هه‌بێت ئه‌و توڕه‌یه كۆكاته‌وه ئاراسته‌ى بكات , یاخود هێزێكى ده‌ره‌كى به‌هێزتر له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتى لا ببات ( وه‌كو لادانى سه‌دام حوسین و بنهمالهكهى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ) . ئه‌وه‌ى دۆخی كوردستان لێ بێبه‌شه تا ئه‌م ساته نه‌بوونى ئه‌و دوو هێزه‌یه كه بتوانێت پرۆسه‌ى گۆانكارى بكات .
ئه‌مه كێشه گه‌وره‌كه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردییه كه وایكردوه هه‌موو چاوه‌روانى پاله‌وانێك بین و له‌م دۆخه رزگارمان كات . ئه‌م چاوه‌روانیه‌ش وایكردوه كه سانێكى زۆربێ ئومیدبن و هه‌رچى جوێن و ره‌خنه هه‌یه له میلله‌تى بگرن , به‌وه‌ى میلله‌تێكى هیچین و موسته‌حه‌قه وامان لێبێت و كورد گه‌مژه‌ترین و ترسنۆكى میلله‌تی سه‌ر زه‌مینه , كه به بۆچونى من هیچى راست نیه . ئه‌وه‌ى ئاوهرێك له مێژووى سه‌د ساڵى رابردوو ئه‌م میلله‌ته بداته‌وه بۆى ئاشكرا ئه‌بێت هه‌موو شتێك بێت ترسنۆك نه‌بوه‌و گه‌مژه نه‌بووه .
هیچ كاتێك له مێژوودا نوسین و وشه دیكتاتۆرێكى نهرووخاندوه , ره‌نگه دنیا بینى و لێكدانه‌وه‌كانى رۆشنبیران ته‌نها بۆ چاو روونى شۆرشه‌كان بێت كه چى بكه‌ن , به‌ڵام ئه‌وه‌ى مێژوو ده‌گۆرێت ئه‌و دووهێزهى پێشتر ئاماژه‌ى پێدرا . له‌به‌رئه‌وه بێهوده‌یه چاوهرانى ئه‌وه بكه‌یت رۆشنیران یاخود ته‌نها وشه كۆمه‌ڵگا رزگار بكات له ده‌سه‌لاتێكى ناشرین و به‌رژه‌وه‌ندى په‌رست .
باشترین و خێراترین چاره‌سه‌ر بۆگۆرین و ده‌سكارى كردنى ئه‌م دۆخه بۆچونى ساده‌ى من ئه‌وه‌یه :
1 – راگرتنى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ى بێ مانایه‌ى ناوى پێنچ قۆلیهو به پارتى بڵێن : ته‌واو بێ زه‌حمه‌ت بةريز بارزانى كارى تۆ ( تمام شود ) وه‌كو سه‌روكى هه‌رێم .
2 – راگه‌یاندنێكى ره‌سمى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و واژوى هه‌ر چوار حزبه‌كه بۆ هه‌موو قونسولهكانى كه له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ن هه‌روه‌ها بۆ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌گه‌ر بكرێت بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى جیهان و گشت ئه‌و لایه‌نه فه‌رمیانه‌ى كه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات , كه په‌رله‌مان وه‌كو نوێنه‌رى زۆرینه‌ى گه‌ل رازى نیه بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم پێناسه بكه‌ن و نابێت هیچ جۆره رێكه‌وتنێك یان گفتۆیهك له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه به ناوى میلله‌تى كورده بكرێت . ده‌قى ئه‌و یاسایه‌ش هاوپێچ بكه‌ن كه پارتى خۆیی واژۆى له‌سه‌ر كردوه كه بارزانى له 20 ئابى 2015 ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆتایی دێت كه دوو خول و نيو درێژه‌ى كيشا .
3 – ئاگادار كردنه‌وه‌ى گشت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به نووسراوى فه‌رمى كه له كوردستان كار ئه‌كه‌ن , كه په‌رله‌مانى كوردستان هیچ شهرعیهتیك به‌و گرێبه‌ستانه نادات كه له‌لایه‌ن گروپیكى بچوكى ده‌ست رۆیشت‌و له كوردستان له‌گه‌لیان كراوه ,چونكه داهاتى ئه‌و نه‌وته هیچ روون و ئاشكرانیه , وه له نزیكترین ماوه رێگاى یاسایی ئه‌گرێته به‌ر له دادگاكانى ئه‌و ولاتانهى كۆمپانیانیان وه‌به‌رهێنى نه‌وت ئه‌كه‌ن له كوردستان .
4 – ئاگادار كردنه‌وه‌ى كۆشكى سپی به فه‌رمى له دۆخی ئه‌مرۆى كوردستان , پرسیار كردن ئایا ئه‌وان پشتگیرى كورد ئه‌كه‌ن یان پشتگیرى حزبێكى دیارى كرا‌و و كه‌سێكى دیارى كرا‌و ئه‌كه‌ن له ناو كوردا یاخود زورینه‌ى كورد , چونكه تاكو ئه‌م ساته‌ش ئه‌مریكا كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر دۆخى عێراق و كوردستان .
5 – هێزةكانى وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆران و ئه‌و باڵانه‌ى ناو حزبه‌كانى تر كه خۆیان نه‌دۆراندوه به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌كان كه من دڵنیام له ناو هێزه‌كانى ( یه‌كیه‌تى و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها له ناو پاریش هه‌یه ) جهماوهركانیان هان بده‌ن بێنه سه‌ر شه‌قام و ژیان بوه‌ستێنن . ئه‌م به مێش ته‌ماشا كردنةى میلله‌ت ئه‌بێت كۆتایی بێت .