عــــــهتــــا قـــهرهداخـــی : هه‌مووتان سواری گای هاربوون .
ره‌نگه هه‌ریه‌كه‌تان پێتان وابێـت له پێناوی خه‌ڵك و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدا پێداگری له داخوازییه‌كانتان ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا هیچ نهرمیهك نانوێنن ، به‌ڵام دڵنیابن كه ته‌نانه‌ت ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌شی كه له ئاستێكی هوشیاری كه‌مدایه ئێستا په‌ی به‌وه ده‌بات كه ئێوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆتاندا و بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی خۆتان و بۆ چنینه‌وه‌ی زیاتری به‌ری ره‌نجی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه بۆ خۆتان ئه‌م هه‌موو ململانێ نابه‌جێیه ده‌كه‌ن ، ئه‌مه سه‌رباری رقی مێژوویتان له‌یه‌كتر .
ئێوه له پێناوی ویسته‌كانی خۆتاندا له مێژه خه‌ڵك و نیشتیمانتان له‌بیر كردووه‌و سواری شه‌پۆلی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانتان بوون له پێناوی خۆتانداو ، هه‌روه‌ها سواری شه‌پۆلی رقه ره‌شه خێڵایهتیهكانتان بوون به دژی یه‌كتری و ئه‌وه‌ش سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه له كوردستاندا‌و به گژیه‌كداكردنی خه‌ڵك و ئاسایش و پۆلیسه كه هه‌موویان پێكه‌وه بریتین له جه‌ماوه‌رو كوڕی هه‌ژارو نه‌دارانی ئه‌م وڵاته كه زۆرینه‌ی له ژێر سایه‌ی سیاسه‌تی ئیداری شكستخواردووی ئێوه‌دا برسی و هه‌ژارو نه‌دار بووه له وڵاتێكدا كه له‌سه‌ر ئۆقیانووسی نه‌وت و سامانه‌كانی تره .
ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی خه‌ڵك كه رۆژ به رۆژ روو له زیادبوونه ، سه‌رئه‌نجام ره‌نگه بگاته ئاستێك كه راگرتنی ئه‌سته‌م بێت ، ئه‌وه‌ش به دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامی باشی لێناكهوێتـهوه بۆ ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵا ت و بۆ خه‌ڵكیش . هۆكاره‌كه‌شی ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتن نه‌ك جه‌ماوه‌ر چونكه جه‌ماوه‌ر زیاد له سنوور دانی به‌خۆیدا گرتووه ، به‌ڵام ئه‌وه ئێوه‌ن له ویسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بێباكن و سێ مانگ زیاتره كۆبوونه‌وه‌ی درۆ‌و خه‌ڵك فریوودان ده‌كه‌ن ، واش پێده‌چێت هه‌ردوولاتان سواری گای هار بووبن ، له پێناوی شتێك‌دا كه ته‌نیا بۆ ئێوه مانای هه‌یه نه‌ك بۆ خه‌ڵك چونكه خه‌ڵك ژیان و ئاسایشی ده‌وێت ، كێ سهرۆكهو كێ وه‌زیره چ په‌یوه‌ندی به جهماوزهرهوه هه‌یه .
پێموایه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لۆجیكی عه‌قڵ و ژیرانه بیرنه‌كه‌نه‌وه ئه‌وا بارودۆخی كوردستان له‌وه‌ی ئێستا خراپتر ده‌كه‌ن و سه‌رئه‌نجامیش ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك ده‌گاته ئاستێك ره‌نگه پێتان كۆنترۆڵ نه‌كرێت ، ئه‌وه‌ش ئه‌و ساته‌یه كه ئه‌و گا هاره‌ی سواری پشتی بوون و هه‌ڵیگرتوون هه‌ڵتان دێرێ و بێگومان ملی هه‌مووتان ده‌شكێنێت ، كه ره‌نگه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی كوردستان ببێـته مایه‌ی كاره‌سات و ئه‌وه‌ی ئێستاشمان له ده‌ست بچێت .