میران محەمەد : ئه‌ره وه الله ، که‌ڵه‌که‌تڕه‌که‌ی هه‌رێم روخا .
بیست و ئه‌وه‌نه ساڵه سیاسییه دۆلارفیشناڵه‌کانی* کوردستان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزبه‌کانیان کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن قه‌ناعه‌ت به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خێر نه‌دیوی کوردستان بێن که داموده‌زگاکانی هه‌رێم ماڵه‌باجێنه نیه !
بڕیاره به عه‌قڵا نه‌چووه‌که‌ی پارتی ، به تڕۆکردنی ده‌یان په‌ڕله‌مانتار و چه‌ندین وه‌زیر ، سه‌لماندی که نه به‌ناو حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێم نیشتمـانی بوو ، وه نه به‌ناو په‌ڕله‌مانه‌که‌شی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل بوو!
ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه نه‌ما وئاشکرا بوو :
1 – حکومه‌ته‌که‌یان له ده‌سته‌یه‌ك کارمه‌ندی موچه زه‌به‌لاح به‌ولاوه ، که بۆ جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی حیزبه باڵاده‌سته‌کان دامه‌زراون ، زیاتر هیچی تر نه بوو ! ئه‌وه‌شی که ناویان نابوو حکومه‌تی بنکه فراوان ده‌رکه‌وت بنکه مزارحی بو له سه‌ر ته‌مته‌یه‌کی ژه‌نگاوی ده‌خولایه‌وه و به‌رگه‌ی فویه‌کی پارتی نه‌گرت !
2 – په‌ڕله‌مانه‌که‌شیان له کۆمه‌ڵێك باشکاتبی موفته‌خۆر به‌ولاوه زیاتر هیچیتر نه بوو ن، که کاریان داڕشتنه‌وه‌ی بڕیاری حیزبه باڵاده‌سته‌کان بووه له قاڵبێکی یاسا شێوه‌دا تا روی بڵاوکردنه‌وه‌یان له گۆڤار‌و رۆژنامه‌کاندا پێ بدرێێ و خه‌ڵکی بخاته دوودڵیه‌وه له ره‌وا نه بوونیان !
3 – هه‌ڵبژاردنه‌کانیشیان له شانۆگه‌ری سیناریۆ پڕوپوچ و لاوز ده‌رهێنراو به‌ولاوه زیاتر هیجی تر نه‌بوون ، که‌ته‌نها مه‌به‌ست لێیان چه‌واشه‌کردن و له خشته‌بردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بووه. گه‌ر وانیه :
ـــ ده‌بێ ئه‌و بڕیاره قه‌ره‌قۆشییه بێ ئه‌ته‌یکێته نا یاساییه چ ڕیزلێنانێکی بۆ ده‌نگی نیو ملیۆن هاوڵاتیانی هه‌واداری گۆڕانی تێدا بێت ؟
ــ ئه‌ی ئیفلیجکردنی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانی به‌ناو هه‌ڵبژێردراو به‌و شێوه گاڵته‌جاڕییه ، چ ڕیزلێنانێکه بۆ ده‌نگی تێکڕای باقی ده‌نگده‌رانی هه‌رێم ؟
بڵێیت پاراستنی ماف و که‌رامه‌ت و شکۆمه‌ندی هاوڵاتیان له قاموسی ئێوه‌دا مانا و جێگایه‌کیان هه‌بێت؟
له‌م کاولبوه‌ی ئێمه نه‌بێ ، له چ کونجێکی زیندوی ئه‌م جیهانه‌دا بیسراو و بینراوه له وڵاتێکی فره حیزبی‌دا تاکه حیزبێك توانیبێتی تاکڕه‌و و که‌ڵه‌گایانه داموده‌زگاکانی کاولبوه‌که‌یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، گه‌ر به کوده‌تا نه بوو بێت؟ بۆیه ده‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بخرێته ئه‌ستۆیان .
به کورتیه‌که‌ی هه‌ر بۆچونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه سته‌مدیده‌که‌ی کوردستان راست ده‌رچوو . دام‌و ده‌زگاکانی هه‌رێم له که‌ڵه‌که‌تڕه‌یه‌ك به‌ولاوه زیاتر هیچی تر نه بوون !!
* دۆلارفیشناڵه‌کان : چونکه ئه‌وان ئه‌وه‌نه‌ی سه‌رقاڵی ماشینه‌وه‌ی سه‌فته دۆلارن ، سه‌رقاڵی سیاسه‌ت به‌مانا دروسته‌کانی نین .