دیكتاتۆر چۆن كورسیه‌كه‌ى ئه‌پارێزێت .
ورگێرانى له عه‌ره‌بیه‌وه : كامەران وریا قانع
ئه‌مه بۆچونى ئه‌رستۆیه ( 322 – 384 پ . ز ) فه‌یله‌سوفی یۆنانى كه ماوه‌یه‌كى زۆر دوور له رۆژگارى ئه‌مرۆمان ژیاوه , به‌ڵام لێره‌دا ده‌ر ئه‌كه‌وێـت به درێژای مێژوو دكتاتۆره‌كان چه‌ند له یه‌ك ده‌چن و كه‌سایه‌تیان چه‌ند هاو شێوه‌ن , بۆچونه‌كانى ئه‌م زاته بۆ دنیاى ئه‌مرۆش زۆر راسته .
ئه‌رستۆ ئه‌ڵێـت هه‌موو دیكتاتۆره‌كان ئه‌م كارانه ئه‌كه‌ن :
1 – ئامانجى هه‌موو دیكتاتۆرێك پاراستنى كورسیه‌كه‌یه‌تى له رێگاى وێران كردنى رۆحى مرۆڤه‌كان.وه چاندنى گومان و بڕوا به خۆ نه‌كردن له نێوان هاوڵاتیان ، به‌جۆرێك كه تواناى جۆڵه‌یان نه‌مێنێت , وه راهێنانى خه‌ڵك له‌سه‌ر مل كه‌چى , وه ژیان به‌سه‌ر بردن به بێ كه‌رامه‌ت,به‌جۆرێك كه هاولاتى را بهێنێت له‌سه‌ر سه‌رشۆرى و كۆیلایه‌تى .
2 – له ناو بردنى كه‌سه دیاره‌كانى كۆمه‌ڵگاى خاوه‌ن بیر‌و دنیا بینى جیاواز,وه له ناو بردنى هه‌ر كه‌سێك سه‌ر به‌رز بكاته‌وه , ئه‌فلاتۆن ئه‌م رێگایه‌ى ناو ناوه ( ریگاى پاكردنه‌وه )
3 – یاساغ كردنى هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گشتى وه یاساغ كردنى هه‌ر كارێك كه هزرو دنیا بینى مرۆڤه‌كان فراوانتر و رۆشنتر بكاته‌وه .
4 – په‌یروه كردنى هه‌موو رێگاكان كه وا له مرۆڤ بكات هه‌ست بكات كه غه‌ریبه له نیشتمانه‌كه‌ى , وه پچرانى هه‌موو په‌تێك كه هاوڵاتى به نیشتمانه‌كه‌ى ببستێته‌وه . وه نه‌هێشتنى كۆبوه‌نه‌وه‌كان چونكه هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات متمانه به یه‌ك بكه‌ن .
5 – ناچار كردنى هه‌موو هاولاتیه‌ك كه خۆی پیشانى ده‌سه‌لات بدات . وه ناچار كردنى كه شار جێنه‌هێلێت , وه مانه‌وه‌ى له ژێر چاودێرى,چونكه به تێپه‌ر بوونى كات ئیتر مرۆڤه‌كان را دێن له‌سه‌ر بێده‌نگ بوون و مل كه‌چى , وه جێبه جێكردنى هه‌ر چالاكیه‌كى تر كه دیكتاتۆر پێویستى پێى بێت كه ئه‌و هێڵه گشته‌یه بباپرێزێت .
6 – چاندنى سیخۆرى نهێنى له ناو خه‌ڵك چونكه دیكتاتۆر پێویسته بزانێت خه‌ڵك چى ده‌ڵێن و چى ده‌كه‌ن له سه‌رانسه‌رى نیشتمان , زۆر جار ئه‌م ئه‌ركه به ئافره‌ته‌كان ئه‌كرێت , هه‌روه‌ها به گروپى herio كه ئه‌مانه له هه‌موو شوێنێكى گشتى ئاماده بوون , چاو و گوێی دیكتاتۆرن له هه‌موو سوچ و قوژبنێك .
7 – دیكتاتۆر سیاسه‌تى پاداشتى هه‌یه , ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر كه‌سانی سه‌ر به تاقمه‌كه‌ى له‌سه‌ر كه‌سانێكى تر په‌سند كات , ئه‌مه‌ش واده‌كات هاوڵاتیان باوه‌ریان نه‌منێت له نێوانیان . ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته هۆى رق لێبوونه‌وه‌ى چینه‌كان یان گرووپه‌كان له یه‌كترى .
8 – به هه‌ژار كردنى كۆمه‌ڵگاو تاكه‌كانى یه‌كێكه له پلانه‌كانى دیكتاتۆره‌كان , بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتى ئه‌وه‌نده‌ى به دواى قوتى ژیانى را بكات ئه‌وه‌نده به‌دواى گۆرینى دنیا نه‌بێت , باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌وه دروست كردنى ئه‌هرامه‌كانى میسر بۆ بنه‌ماله‌ى فرعونه‌كان , هه‌روه‌ها په‌رستگاكانى زیۆس كه زیاتر بۆ هه‌ژار كردنى خه‌ڵك و وه نه‌بوونى كات . هه‌روه‌ها زیاد كردنى باج له‌سه‌ر هاولاتى بۆ زیاتر هه‌ژار كردن , هه‌روه‌ها دكتاتۆره‌كان زۆر جار بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ى په‌نا ده‌بنه به‌ر هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام پێویستى خه‌ڵك به سه‌ركرده بێت .