کامەران وریا قانع : گۆڕان چى ده‌وێت ؟
نیشته ئه‌ڵێت : ژیان له نزیك مه‌ترسیه‌كانه‌وه به‌سه‌ر به‌ره , چونكه مروڤ كه له نزیك مه‌ترسیه‌كانه‌وه ژیانی به‌سه‌ر ببات ، هه‌ڵبژاردنى خۆیه‌تى كه چۆن كۆتایی به ژیان بهێنێت ، نه‌ك هه‌ر وه‌ك مرۆڤێكى ئاسایی دوور له مه‌ترسیه‌كان و چاوه‌رێى مردن بكات . له‌م بۆچونه‌وه ئه‌مرۆ ژیانى سیاسى له كوردستان بووه‌ته به‌شێك له ترس , به‌شدارىكردنى هه‌ر هه‌وڵێك بۆ باشتركردنى ژیانێكى پڕ نا دادپه‌روه‌ریی و گه‌رانه‌وه‌ى توزێك حورمه‌ت و رێز بۆ مرۆڤى كورد به ترسێكى گه‌وره وه‌ڵام ئهدرێـتهوه . لێره‌دا بزووتنه‌وه‌ى گۆران بریارى دا له‌و ترسه نزیك بێته‌وه ، کە ته‌لیسمى درۆزنانه‌ى ئه‌و ترسه بشكێنێت .
له ته‌مه‌نى ئه‌م دوو ساڵه‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێم . ئه‌وه‌ى سه‌ره‌نجى كاركردنى گۆران بدات به ویژدانه‌وه تێده‌گات گۆران چى ده‌وێت . ئه‌وانه‌ى ره‌خنه له گۆران ده‌گرن كه بۆ پاشه‌كشه ناكات و بۆ به‌شدارى حكومه‌تێكى كرد كه ده‌یزانى كارى پێناكرێت , ده‌یانه‌وێت گۆران ترسنۆك بێت و له ترسه‌كان رابكات .
گۆران بزووتنه‌وه‌یه‌كى فریشته ئاسا نیه , بێگومان كه‌سى هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندى خوازى تێدایه, له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ره‌خنانه , به‌ڵام خه‌ون هه‌یه له‌م بزووتنه‌وه‌یه , خه‌ون كه ده‌كرێت مرۆڤى كوردى زیاتر رێزى لێبگیرێت , خه‌ون به‌وه‌ى مه‌رج نیه ئه‌ندامى خێڵیكى ده‌ست رۆیشت‌و یاخود كورى یان خزمى سیاسیه‌كی پیرى ترسنۆك بیت بۆ ئه‌وه‌ى ببیته ئه‌ستێره‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگا . له سیاسه‌ته‌دا ئاساییه حزب هه‌ڵه‌ى بچوك بكات و جێگاى ره‌خنه بێت , به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنى هێزه سیاسیه‌كان به هێڵه گشتیه‌كانى حزبه ده‌پێورێت .
بزووتنه‌وه‌ى گۆران شه‌رێكى قورسى مه‌له‌فى نه‌وتى كرد له په‌رله‌مان ,به‌ڵام ئه‌مه گوناحى ئه‌م بزوتنه‌وه نیه ئه‌م مه‌له‌فه ئه‌وه‌نده تاریك و درۆى تیا كراوه كه هه‌ڵدانه‌وه‌ى سه‌برى یوسف و ئازایی رۆستهمى زاڵى پێویسته .
له‌سه‌ر سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش ئه‌وه گۆران بوو به یارمه‌تى حزبه‌كانى تر ئه‌و مجازه‌فه سیاسیه‌ى كرد , كه ئه‌نجامه‌كه‌ى بوه هۆى دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆك و وه‌زیره‌كانى له ده‌ستگاكانى هه‌رێم , كه ئه‌مه هیچمان پێ نه‌ڵێت , ئه‌و راستیه ساده‌مان پێدهڵێـت : كه كێ جه‌نگاوه‌رى راسته‌قینه‌ى ئه‌و شه‌ڕه بوو .
زیندووى كۆمه‌ڵگا به هێزه سیاسیه‌كانى ئه‌پێورێت . ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى له ناوچه‌كه یه‌كێكه له كۆمه‌ڵگا هه‌ره زیندوه‌كان , له‌م كۆمه‌ڵگایه هێزێكى گه‌نج هێزێكى پیرى ناچار كرد كه هه‌موو درۆكانى ته‌مه‌نى خۆیی به كرده‌وه پیاده بكات !
له كۆتایدا گۆران ده‌یه‌وێت هه‌موو منداڵێكى كورد به كوڕ و كچه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌ى هه‌بێت كه رۆژێك له رۆژان ئه‌توانێت ببێت به سه‌رۆكى هه‌رێم , هه‌موو مرۆڤێكى كورد شایه‌نى رێز گرتنه‌و مافى هه‌یه گوێی لێبگرێت .