فەرەیدون کونجرینی : کێ پێشێلکاری یاسایە ؟
لە دەستپێکی ئامانجە نیشتمانیەکانی پارتیدا نوسراوە کۆشش کردن بۆ بــــــنیادنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی ههمووان تێیدا لهسایهی دهسهڵاتێكی نیشتمانیی دهستپاك و زوڵاڵدا بژینو فرهحزبیو دهستاودهستكردنی ئاشتیانهی دهسهڵات جێبهجێ بكرێ !؟
لەهەمان بڕگەی یەکەمدا باس لە دەستاو دەستی دەسەلات ئەکات ، لەکاتێدا سەرکردایەتی پارتی ماوەی پتر لە 20 ساڵە لەهەرێمی کوردستاندا ئەژموونیان هەیەو قۆرغی سەروەت و سامانی نیشتمان کردووە ” بەپێی ڕێنمایەکانی سیستەمی پارتی بێت ، بەڕێوەبردن سنوری خۆی هەیەو نابێت پێشێلکاری تێدابکرێت .
لەبڕگەی دووەمی ئامانجە نیشتمانیەکاندا تەنها وشەی پەرلەمانی بۆ زیاد کراوە و دێڕە قسەکانی مستەفا بارزانی نوسراوەتەوەو هیچ گۆڕانکاریەکی لەماوەی 50 ساڵی ڕابوردودا تائێستا بەخۆیەوە نەدیوە ، ئەم بڕگەیە داواکاریەکی تێدایە کە سیستەمی دیموکراتی پەرلەمانی فیدراڵی مافی چارەنوسی هاولاتیان دەستنیشان بکات .
دەبێت ئەم سەرکردایەتیە جڵەوی سیاسی خۆی بگۆڕێ و چاوێك بەیاسا نیشتمانیەکانی پارتەکەیاندا بگێڕن .
لەبڕگەی سێدا باس لەپاراستنو پەرەپێدان و بەرهەم ئەکات ، داهاتی نیشتمانی بۆ بنەماڵەی گەشمردە بێت ، لەبەر ئەوەی لەسایەی خوێن بەخشینی ئەوانەوە ئەم بەرهەمە هاتۆتە دیی ، بەڵام بەداخەوە زۆرێك لە بنەماڵەی گەشمردە ماڵو مڵکی خۆیان نیەو باری گوزەرانیان لەخراپیدایە بەتایبەت لەئێستادا پێشمەرگە موچەی وەك یەک یەکسان وەرناگیرێتو جیاوازیەکی زۆر هەیە لەنێوان پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی هەرێمو ڕۆژئاوادا . ئایا لەکاتێکدا ڕۆژانە هەزاران بەرمیل نەوتو گومرکی سنورەکان داهاتی هەرێم کەڵەکە دکرێت و دەچیتە گیرفانی حیزبێکەوە ، بۆ دەبێت پێشمەرگەو خانەوادەی گەشمردەکان بەوجۆرەی لای سەرەوەبێت .
بڕگەی پێنج لەئامانجەنیشتمانیەکانی پارتیدا باس لەسیستەمی پەرلەمانی دەکاتو لەهەمان کاتدا هەموو یاساکانی پەرلەمان پێشێڵ دەکات ؟
لەبڕگەی حەوتەمدا ئامانجی نیشتمانی گواستۆتەوە بۆ ئامانجە نیشتمانیەکانی عێراقو پارێزگاری لە یەکپارجەیی عێراق دەکات و لەمێدیاکانیەوە باس لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی ئەکات !! هەروەکو مستەفا بارزانی لەساڵی 1971 دا ئاماژەی پێداوەو دەڵێت : رێزگرتن لهدهستوری عێراق كه دهربڕینێكی راستهوخۆی ئیڕادهی گهلی عێراقه و تهنها گرهنتی مانهوهی یهكێتی گهلو خاكی عێراقه .
لەبڕگەی ئامانجە هەرێمایەتیەکاندا ئاماژە بەپەیوەندی وڵاتانی دراوسێ دەکات لەدەستێوەردانی کاروباری ناوخۆیی یەکتریی ، واتا لێرەدا یاسایەک تایبەت بەئامانجە هەرێمیەکان هەیە هیچ وڵاتێك بۆی نیە دەستێوەردان بکات لەهەرێمی کوردستانداو سنورمان ببەزێنێت ، بەڵام لەساڵێکدا یەك بۆ دوجار لەشکری ترکی سنورمان دەبەزێن و گوندەکان بۆردومان دەکرێن خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن ، تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی توندی نەبوە بۆ ئەو هێرشانەو هەڵوێستی نەگۆڕاوە ؟
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts