هەواڵێکی گرنگ ، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ هەراجی کەرکوکە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی سەرچاوەیەک دەست وتاریکورد کەوتووە ، نێچیرڤان بەرزانی لەو سەردانەی دا ، کە بۆ تاران دەیکات ، بۆ دوو تەوەر دەچێت .
1 – پەیوەندییەکانی حیزبەکەی و دەسەڵاتدارانی جمهوریی ئیسلامی زیاتر پەرە پێبدەن و تا ئاستی کاریی هاوبەشی ستراتیجیی .
2 – هەوڵدەدات ، تاران نێوەندگیریی بکات لەنێوان دەسەڵاتی بەغداد و پارتی ، تا پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکرێتەوەو ، حەشدی شەعبی و دەسەڵاتی بەغداد بگەڕێتەوە کەرکوک ، بۆ ئەوەی پانتایی دەسەڵاتی سەوز پچووکبکرێتەوە .
سەرچاوەکە دەڵێت : پەیامەکەی کەمال کەرکوکی لە ڕۆژنامەی خەبات ، بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی حیزبەکەی و ئۆباڵی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی بەغداد لەسەر خواستی پارتی دابپۆشێت .
کەمال کەرکوکی لەڕۆژنامەی خەبات وا قسەی کردووە : د . كهمال كهركووكی وهڵامێكی تووندی بۆ حهشدی شهعبی ههیه و ، پێیان دهڵێ ، قاچتان له پێیهكانتانهوه زیاتر درێژ مهكهن و، واز لهو لێدوانانه بێنن كه پێوهست به كهركووك دهیدهن ، چونكه كهركووك خاوهنی ههیه كه پێشمهرگهیه نهك حهشدی شهعبی .
سەرچاوەکە دەڵێت : پارتی لەهەوڵی ئەوەدایە بەهەر نرخێک بێت زۆنی سەوز بچووک بکاتەوەو گەڕانەوەی کەرکوکیش بە گۆڕانکاریی بنەمایی ترسناک بۆ سەر حیزبەکەی دەزانێت .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕیکانت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە