کامەران وریا قانع : سیاسه‌تى چاو شۆرکردن .
له دێیه‌ك ئاغایه‌ك ئه‌بێت , هه‌موو به‌یانیه‌ك جوتیارێكى دێكه مه‌نجه‌ڵێك ماستى بۆ ئه‌بات , رۆژێك ئاغا میوانى دێـت و به‌یانى میوانه‌كه‌ى جوتیاره‌كه ئه‌بینێت مه‌نجه‌ڵێک ماستی بەدیاری بۆ دێنێت . میوان له ئاغا ئه‌پرسێـت , جه‌نابی ئاغا تۆ ئه‌و هه‌موو ئاژه‌ڵەت هه‌یه كه شیر‌و ماستى چه‌ندین دێ دابین ئه‌كات , ئێستا تۆ ماستى ئه‌م جوتیاره هه‌ژاره‌ت بۆچیه ؟ ئاغاش پێده‌ڵێت : راسته من پێویستم به ماستى ئه‌و نیه , به‌ڵام زۆر پێویستم به‌وه‌یه هه‌موو رۆژێك به بیرى كابرا بهێنمه‌وه كه من ئاغام و ئه‌ویش سه‌پانێكه و هیچى تر , واته چاو شۆریى بكه‌م .
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هێزێكى وه‌ك پارتى بدات سیاسه‌تى چاوشۆر كردن و حورمت بردن به‌كار ئه‌هێنێت به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانى بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو , دواتر هه‌ر خۆیی هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌داته‌وه . له بادینان باره‌گه‌كانى یه‌كگرتووى سوتاند , به‌ڵام دواتر هه‌ر خۆیی كه‌وته چاره‌سه‌رى عه‌شائیرى به پاره‌ى خوێن , هه‌ر خۆشى باره‌گه‌كه‌ى دووباره نۆژه‌ن كرده‌وه , له هه‌ولێر باره‌گاى گۆرانیان سووتاند , دواتر هه‌ر خۆیی نۆژنى كرده‌وه , شه‌ڕه بۆكسى چه‌ند ئه‌ندامى په‌رله‌مانێكى پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى گۆران , دواتر هه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد داواى لێبوردنى كرد له كاره‌كه .. چه‌ندین كرداریى له‌م شێوه‌یه .
بۆ سه‌رۆك په‌رله‌مانیش هه‌مان دۆخ دێته پێشه‌وه , ئه‌وه‌ى لێدوانه‌كانى ئه‌ندامانى پارتى ببینێت هه‌موویان ئه‌ڵێن : له‌به‌ر سه‌لامه‌تى گیانى سه‌رۆك په‌رله‌مان ئه‌و كاره‌یان كردووه , زور ئاساییه له دوارۆژ ڕێگا بداته‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان بچێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى , چونكه تا ئێستا سێكوچكه‌ى ده‌سه‌لات له ناو پارتى ( باوك و كور و برازا ) به‌فه‌رمى نه‌یانوتوه نابێت دكتۆر یوسف بگه‌رێته‌وه سه‌ركورسیه‌كه‌ى , ره‌نگه له كۆبونه‌وه به زاره‌كى شتێكى وایان به لایه‌نه‌كان وتبێت , به‌ڵام ئه‌م جۆره قسانه ناچنه بوارى سیاسه‌تى فه‌رمى حزب , هه‌رچه‌نده زۆر له ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب سیاسى و كادره‌كانى خواره‌وه‌ى پارتى ئه‌و قسه‌یان كردووه كه نابێت دكتۆر یوسف بگه‌رێته‌وه پۆسته‌كه‌ى , به‌ڵام له‌گه‌ڵ رێزم بۆیان , قسه‌ى ئه‌م به‌رێزانه هیچ قورسایه‌كیان نیه له سیاسه‌تى پارتى .
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخ بوو كاردانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بوو , به‌رامبه‌ر سه‌رۆك په‌رله‌مان كه زۆر شه‌رمانانه بوو ، ده‌بوایه سێ لایه‌نه‌كه توندتر وه‌لامیان هه‌بوایه نه‌ك له به‌ر خاترى گۆران , به‌ڵكو وه‌كو رێز بۆ خۆیان كه نه‌هێڵن پارتى وه‌ك بوكه شوشه ته‌ماشایان بكات .
ئه‌م هه‌موو كردارانه‌ى پارتی زیاتر بۆ بیر هێنانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى تره ، كه ئه‌م خۆیی چۆن ئه‌بینێت و ئه‌وانى تریش چۆن , به‌ڵام ئایا ئه‌م جۆره ته‌ماشاكردنه‌ى بۆ ئه‌چێته سه‌ر تا كۆتایی ؟ ئه‌وه داهاتوو پێمان ئه‌ڵێت .
تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر