میران محەمەد : کۆچ به‌ره‌و ئاسمانێك بۆ فڕین .
کاتێ له مدیاکانهوه بینه‌ر و بیسه‌ری کۆچی به لێشاوی هاونیشتمانیانم ده‌بم ، کۆڵان به‌کۆڵانی شار‌و گوند ، لوتکه به لوتکه‌ی شاخ ، دوڵ و ده‌شت ، کانی و ڕوبار و جۆگه‌له ، سیمای ماندو غه‌مبارو توڕه و جه‌سته‌ی شه‌که‌تی ره‌نجده‌ران و هه‌ژرانی نیشتمان چه‌شنی درامایه‌کی پڕ ئه‌ندێشه به ناخمدا گوزه‌رده‌که‌ن و وه‌ك تیغی خه‌نجه‌ر هه‌ناوم توێ توێ ده‌که‌ن . له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌واڵێکدا ، ده‌یان یاده‌وه‌ری و له‌پاڵیاندا سه‌دان ئاواتی له‌گۆڕنراو و هه‌زاران ئاخ و حه‌سره‌تی نائومێدی و ڕهنجبهخهساری ده‌ژمێرم و فرمێکسیان بۆ هه‌ڵده‌ڕێژم .
ئاخر پیربوونم له‌گه‌ڵ ئه‌م ئازارانه‌دا قه‌بوڵ بوو ، وه‌لی ره‌نگی زه‌ردی هه‌ڵبزڕکاوی دایك و باوك و مناڵ و کێژ و جوانکار و پیری وێڵ و بێ ئومێدی وڵاتم له سه‌ده‌ی ٢١ دا و له‌پاڵ چاڵه نه‌وت و ملیاردێری هه‌ڵتۆقیو و به‌رپرس و سیاسی و سه‌رکرده و نوسه‌ر و ڕۆشنبیری دزو درۆزن و خائیندا وا شێتیشم ده‌که‌ن و پێشوه‌خت به‌ره‌و ناو گۆڕم ده‌به‌ن .
هاونیشتمانیانی خێر نه‌دیوی هیوا دزراوی دواڕۆژ ونکراوانی وڵاته‌که‌م :
ئه‌و ئاسمانه به‌هه‌شتییه حهشاردراوهی فڕین که به دوایدا وێڵن ، بڕواتان بێت ئه‌وه‌تا له‌بن ده‌ستی خۆتانه و لێتان زه‌وتکراوه ! ئه‌ی گه‌نجانی وڵاتم ، چی دی ده‌ریای بێ بن و بیابانی وشك و بن ته‌لی دڕکاوی سنوری پڕ بێ حورمه‌تی و غوربه‌تی به‌دوادا مه‌گه‌ڕێن و وێڵی مه‌بن ! ئه‌و ئاسمانه حه‌شاردراوه ، دزراوه ، زه‌وتکراو و فرۆشراوه به خۆتان ره‌واتره له‌و دز و جه‌رده و چه‌تانه ، جێی مه هێڵن بۆیان ! دڵنیابن ئه‌وان به کۆچتان پشتێنی لێده‌که‌نه‌وه و شاد وئاسوده ده‌بن ! به کۆچتان شاگهشیان مه‌که‌ن ، قوربانه هیمه‌تێك هه‌ر چۆنێک بێت له بن ده‌ستیانی ده‌ربێننه‌وه . شاربه‌ده‌ریان که‌ن با ئه‌وان مل بشکێنن !
ئه‌وسا خۆشیهکهتان ده‌بێته دوو . تۆڵه و ئاسمانێکی به‌رین بۆ فڕین به ئازادی به‌ره‌و دواڕۆژێکی روناکتر و هاتنه‌دی ئاواته‌کان .
تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر