بەختیار شارەزوری : بڕیارەكەی سەرۆك یاساییە . بەڵام ….. .
هەرێمێك خاڵی لە هەموو پێداویستیەكانی جێبەجێكردنی یاسا بەرامبەر كارئەكتەری سیاسی , هەرێمێك خاڵی لە بنەماكانی هەڵبژاردن , هەرێمێك خاڵی لە بنەماكانی دیموكراتی , هەرێمێك خاڵی لەو ژینگەیەی پێ ی دەوترێت متمانە بە دەنگدان , هەرێمێك پڕ پڕ لە ڕێكەوتنی سیاسیە زەبەلاحەكان , هەرێمێك پڕ پڕ لە سازانی سیاسی , هەرێمێك پڕ پڕ لە پەرواێزخستنی نوسراوە یاساییەكان , هەرێمێك پڕ لە دابەشكردنی كوردستان لە نێوان دوو بنەماڵەدا , هەرێمێك پڕ پڕ لە هەموو سەرپێچییەكان و خاڵی لە پەیوەست بون .
بەڵێ سەرۆك … ئەوە دەزانین كە یاسا جێبەجێدەكەیت , بەڵام دەشزانین كارتەكانی دەستت كامانەن , دەشزانین تاكتیك و سیناریۆكانت چین چۆنن , ئەوە دەزانین یەكێتی هەر دەبێت بێتەوە بەردەم دەرگای ئێوە و بێتەوە سەر سفرەی دابەشكارییەكان , لە بەرامبەر سەرۆكی عێراقدا بۆ یەكێتی , سەرۆكی هەرێم بۆ پارتی هەیە و ئیتر پارتی و یەكێتی كێ دادەنێن ئارەزوی خۆیانە , ئەوەش دەزانین لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا ملیۆنان دۆلار دابەشدەكەن و خەڵكی قور بەسەریش بە جۆرێك برسی كراوە , بە جۆرێك نانی خەڵكتان بەستوە بە مانەوەی خۆتانەوە , ناچارە دەنگتان پێ بدات , ئەوەش دەزانین كاتێ بڕیار دەردەكەن كە لە 19/8 كۆتای وڵایەتەكەتە و داوای یاسایی دەكەی كە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت , ئەوە دەزانین كە هەر خۆتان بڕیاری دروستكردنی كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانتان دا , بەڵام هەر خۆتان , هەوڵی دواخستنیتان دا , تا هەر كاتێ بڕیاری یاسایتان دەركرد , بڵێن ئەوە كۆمیسیۆن ناتوانێ و دوای دەخەین , ئەوەش دەزانین دوای پاشەكشەی توركیا و باڵادەستبونی ئێران و هاوپەیمانەكانی , زۆنی زەرد دەكەوێتە بەر ڕەحمی سەوزبونەوەوە , ئێوە ناچارن پێ ی زیاتر لەسەر پۆستەكان دابگرن , ئەوەش دەزانین كە دەتانەوێ مۆدێلی خلیجی وەلی عەهد و پشتاو پشت بنەماڵەیی بكەنە مۆدێل , ئەوە نیە هەرچی پاشگری بارزان و تاڵە بانی پێوە بێت , لەگەڵ لە هێلكە دەرچون دەبنە بەرپرسی باڵای بێ ئەزمون , ئەوەش دەزانین هەر خۆتان نەتان ویست داتایەك بۆ سەرژمێری هەبێت .
بەڕێز سەرۆكی هەرێم , كاتێ لە بڕیارەكەتدا دەڵێیت ( دەنگدانی ئازاد و دیموكرات ) دەبێت ئەوە بزانین , بێ سەرژمێری , بێ بونی دامودەزگایەكی هەڵبژاردنی تۆكمە , بێ بونی ڕێكخراوەكانی چاودێری گشتی چالاك , بێ بونی ئەمانە جگە لە دیموكراتیەكی خلیجیانەی كارتۆنی هیچی تر ناكات , بەم خواستەی ئێوە دیموكراتی و هەڵبژاردن هیچ مانایەكی نامێنێت , بێ بونی نەكڕینی دەنگ , بێ بونی ژینگەیەك كە هەست بە بونی كاریگەری دەنگەكانمان بكەین , بێ بونی ئامادەیی دەستاودەستكردنی سیاسیەكان , ئازادیش هیچ مانایەكی نامێنێ , دەزانم بە من دەڵێ تۆ ئازادی دەنگ دەدەی , بەڵام بێ كاریگەری و كەسەكان هەر خۆتان بە پێ ی ڕێككەوتنامەیەكی ستراتیژی ئێكسپایەر سەرۆك دادەنێن , لە هەموو سیناریۆ و تاكتیكەكانتان تێدەگەین , ئەزانین دەنگی ئێمە وەك گروە لەسەر ئەسپی تۆپیو , لەسەر تەڵەی تەقیو , لەسەر چەتری كون كون , لەسەر كاتژمێری وەستاو .
بەڵێ سەرۆك ئەوەش دەزانین ئێستەش هەر بنەماكانی ڕێكەوتنەكانی بەرەی كوردستانی جێبەجێدەكەن , ئێستەش ئێوە بیئاگان كە ئێسە سەردەمێكی ترە و جارێكی تر گەڕانەوە بۆ دابەشكاری دەبێت كۆتای پێ بێت , حوكمی شاخ كۆتای پێ بێت , دەبێت ئەوەی ئێوە پێ ی دەڵێن یاسا و تەنها ئێمە جێبەجێی دەكەین و ئێوە و بەرپرسەكانی دەور و بەرتان ناگرێتەوە , دەبێت گشتی بێتەوە , دەبێت سستمی سەرۆكایەتی كۆتای پێ بێت .
سەرۆك … ئەگەر تا ئێستا تۆمان بە سەرۆكی خۆمان زانیبێت و پابەند بو بێتن بە سەرۆكایەتی ولایەتەكەی بەڕێزتانەوە , ئەوا لە ئێستا لە ژێر هەر ناوكێدا بێت و لە پەنای هەر سستمێكی حوكمڕانیدا بێت , ناتوانین بە سەرۆك قبوڵت بكەین , ئەو هەموو ساڵە سەرۆكمان بویت , ئەی كوا دەستاو دەستكردنی دەسەڵات , ئەی كوا دیموكراتیەت .
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts