عوسمان عومەر : 29 ساڵ تێپەر بوون بەسەر لێدانى بیرەنەوتەکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە .
بەشى دووەم و سێیەم و کۆتایی .
ئیران لەجەنگێکى درێژخایەن بوو لەگەل عیراق سەرەراى ئەوئابلوقە ئابوریەى خرابوە سەرى لەلایەن وولاتانى رۆژئاواوەو پشتیوانى کردنى عیراق لەلایەن ئەمریکا وفەرەنسا وولاتانى ناتۆ و وولاتە عەرەبیەکان و ئیمارەتەکانى کەنداو کە دواتر وەک دووپشکە رەشە بە کوەیتیەوە داو داگیرى کرد چۆن ی ن ک پیویستى بە دەرچەیەک بوو ئیرانیش بەو شیوەیە پیویستى بەهێزێکى شەرکەرى تۆکمەى ناوچە ئازاد کراوى وەک یەکیتى هەبوو چونکە دەیانزانى گەر هێزەکانى ئیران بینە ناوچەکانیان ئەوا شەریان دەکرێ و بەرنامەکانیان تێکدەچێ بۆیە بۆ زیاتر چاو رونى وەفدێکى تریان هاتنەوە لاى سەرکردایەتى ی ن ک و سەردانى ناوچە ئازادکراوە فراوانەکانیان کرد وئینجا برواو متمانەیان بەوەهێنا کە یەکیتى دەتوانێ و دەسەلاتى ئەوەى هەیە کە گورزى کوشندە ئاراستەى دام و دەزگا نەوتى وئابوریەکانى کەرکوک بکات وعیراق لە رووى ئابوریەوە تارادەیەک توشى ئیفلیجى بکات … هەروەک شەهیدى نەمر (على حسین – شوانى تەنسیق) بوى باسکردم کەچەند کەسیکیان لە ئیرانیەکان بردبووە نزیک بیرە نەوتەکانى کرکوک ( زەمبور و باى حەسەن و جەوەل بۆر ) ئیرانیەکان سەریان سورمابوو ئاوا بەئاسانى بەپەناى داتێپەردەبن و هیچتان نەکردووە ئەویش لەوەلامدا ووتبوى ئیمە چەک و تفاقی جەنگى وامان نییە گەرنا دەتوانین تا سەر رێى بەغداش کۆنترۆل بکەین خۆتان بەچاوى خۆتان بینیتان هێزى ی ن ک تاکوێ دەسەلات و سنورى هەیە .
سالى ١٩٨٠ کاتێ جەنابى مامجەلال چەند تەنێ چەکى قورس و سوک و تەقەمەنى و تەنانەت ( زوارق مطاطية سريعة -بەلەمى خێراى مەطاطى) كە دۆشكاى لەسەر دەبەسترا وەک هاوکارى لە ریکخراوە فەلەستینیەکان و جەبهەى شەعبى وسوریاو لیبیا لەگەل خۆى هینابوو بەلام ئێرانیەکان دەستیان بەسەردا گرتبوو …. سەرەتا رێککەوتنەکە وابوو کە مەکتەبێکى پەیوەندیەکان لەسەردەشت بکرێتەوە بۆ هەماهەنگى وهاوکارى ئەو نەخۆش پەکەوتانەى شۆرش و ناردنە دەرەوەیان بۆ چارەسەر و کۆمەک و هاوکارى لەوێ دانرا چونکە ناوچەکانمان ئابلوقەیەکى ئابورى توندى لەسەر بوو , ئەوانیش وەک نمایندە بارەگایەکیان بۆ دانرابوو لەیاخسەمەر .. دواى چەند جەولەیەک لەکۆبونەوە سەرەتاى رێکەوتنەکە بەسەردانى جەنابى مامجەلال بۆ تاران و وەک عەدەد بیتەل خارە ئازادى لەگەل خۆى بردبوو بەندەش لەیاخسەمەر مابومەوە بۆ واژوو کردنى ریکەوتنەکە و دواتر سەردانى جەنابى کاک نەوشیروان بۆ دەرەوەى وولات بۆ چارەسەر و ناردنى بریندارو نەخۆش و سەردانى رۆژنامەنوس و ئەندامانى دەرەوەى وولاتى ی ن ک بۆ ناوەو تا واى لێهاتبوو ببوە نوکتە (ئێرانم دەیەشێ ) بەلام زۆر بە ریکوپێکى و توندو تۆلى کارى ئەوهاتن چونانە دەکرا .
پاش گەرانەوەى جەنابى مام لە گەشتەکەى هەروەها کاک نەوشیروان سەرەتاکانى ریککەوتنەکە بە ناردنى کەل و پەلى پێشمەرگانە و چەک و تەقەمەنى بەهۆی بێتەلى گومرگى سەفرەوە کە کاک سالار کارى لەسەر دەکرد …. بروسکەکان هەموى بە شفرەى تایبەت ئامادە دەکراو ئیمەش وەرمان دەگرت و شیمان دەکردەوە ناوى نهێنى بۆ چەکەکان دانرا بوو وەک ( کەلەشێر , مریشک , مەر , بزن , گا , قوماش فەرش , قالى کاشان و …. هتد ) ئەمانە چەکى کلاشنکۆف , بى کەى سى , دۆشیکاى ١٢,٥ ملم دۆشیکاى ١٤,٥ ملم , رۆکێتى سام ٧ى رووسى دژى فرۆکە و مینى کاتیوشا , هاوەنى ١٢٠ ملم , ٨٢ ملم و رۆکیتى ساگەرى روسى دژى تانک و بە هەموو تەقەمەنیەکانیەوە و زیادەش زۆر جار بەکاک سالارم دەوت بۆ خۆشى ئەرێ کاکە ئەو هەموو کەلەشێرو مریشکەت ناردووە ئەتوانین لێی سەربرین گەر نا ئەبێ کولانەیەکى گەورە دروستکەین خۆ پێمان بەخێو ناکرێ ئاوا …. زۆر لە سەرکردەکانى وەک شەهید کاک جەبار فەرمان و شەهید غەریب هەلەدنى و سەرکردەو فەرماندەو پیشمەرگە بەهینان گواستنەوەى ئەوچەکانە هیلاک و سەرقاڵ بوون بەو ریگا سەخت و پەراندنەوەى لەچەمى هەرزنە لەهەموشى گرنگتر ئەوەبوو رژێمى عیراق سەرەراى ئەو هەموو گوێگرتنە لەبیتەلەکانمان بە تازەترین ئامێر نەیتوانى سود لە تاکە بروسکەیەکمان ببینێ ببێ بەزانیارى بۆى .
دواى ئەوە چەندین بروسکەى زانیاریمان دەنارد بۆ شەهید شوانى تەنسیق و وەلامەکەیمان وەردەگرتەوە سەبارەت بەکەرکوک بەهۆی ئەوەى بەندەو خارە پەیوەندیەکى متمانە پێکراو وخۆشەویستی وریزمان لەگەل شەهید شوان هەبوو زۆرجار بە شفرە تایبەتەکەى خۆى پێى دەوتین چاوەرێی زرمەمان بن ئەوەندەش پیاویکى روح سوک وسادەو لەخۆ بوردو بوو زۆرجار پێشنیارى بیرۆکەى شفرەى نوێی بۆ دەکردین لاى جەنابى مامجەلالیش زۆر خۆشەویست وریزى لێ دەگیرا زۆرجار کە دەهاتە سەرکردایەتى نەدەچوە میوانخانە تایبەتەکەى جەنابى لاى ئێمە دەخەوت وەک خۆمان هەلس وکەوتى دەکرد روحى شادبێ ,لەیەکێ لەوجارانە کە لامان بوو پێی وتین دەزانم ئیوە نهینی دەپاریزن بۆیە ووتى بەنیازى لیدانى بیرە نەوتەکانى کەرکوک و دەوروبەرین کەهاتوم زانیارى ووردم بۆ جەنابى مامجەلال هێناوە دەربارەى ئەوە .
رۆژانى٤ و٥ و٦ /ى تشرینى یەکەمى ١٩٨٦ پاش بروسکە کردن بۆ مەلبەدەکان و گەیشتنى زۆربەى فەرماندەو سەرکردەکان کۆبونەوەى سەرکردایەتى ئەنجامدرا و رۆژانى ٧ و ٨ /ى تشرینى یەکەم بەرەبەرە سەرکردەو فەرماندەکان بە بەشە چەک وتەقەمەنى و شارەزا ئیرانیەکان بەرەو ناوچەکانى خۆیان گەرانەوە و جەنابى کاک نەوشیروانیش بە هێزێکەوە بەرەو سورقاوشان بە ریکەوت وکاک دارا وەک عەدەد بێتەلى دەزگاى پێشمەرگایەتى لەگەل جەنابى بوو لەگەل کاک عەلى بچکۆل بۆیەش بیتەلى خۆى نەبردبوو بۆ ئەوەى دوژمن هەست نەکات کە کاک نەوشیروان لە ناوچەکەیە و تەماى شتێکیان هەیە .
شەوى ٩/١٠ ى تشرینى یەکەمى ١٩٨٦ هیرشەکان کاتژمێر ١٢ى شەو دەشتى پێکرد لە هەموو لایەکەوە بەرە بەرەش بیتەلى مەلبەند و فەرماندەکان دەهاتنە خەت بەر لە چارەکێک لە دەستپێکى کارەکە جەنابى مام بروسکەیەکى زانیارى دابوینێ کە بکرێتە شفرە و بدرێ بەوقۆلەى کاک کۆسرەت سەرپەرپشتى دەکات هەندیکیمان ئامادە کردبوو بەلام بەهۆى زۆرى بروسکەکەو دواکەوتنى هاتنە سەرخەتى بیتەلەکەى کاک کۆسرەت کە شەهید عەبدولا عبدالواحد کە یەکیک لە عەدەد بیتەلە زیرەک و بەتواناکان لەگەلى بوو نەتوانرا پیشوەخت بروسکە بگەیەنرێتە دەست بەلام پیش دەستپێکى هیرشەکە بەچەند دەققەیە توانیم بروسکەکەى بگەیەنمێ بە بێ شفرە چونکە شەهید ووتى کاتم نییە بۆ کردنەوەى شفرە وکارەکە خەریکە دەست پێدەکات بەلام بەئالوگۆرى زۆر لە شەپۆلەکان کارەکەم ئەنجام دا …. جەنابى مام هەر ئەوشەوە چوو بۆ سەردانى شەهید دکتۆر عبدالرحمن قاسملو ئەوەى لەیادم بێ بروسکەکە سەبارەت بە سود وەرگرتن بوو لە رادیۆى ئیف ئیم بۆ تەشویش خستنە سەر چاوەسحریەکانى دەوروبەرى بیرە نەوتیەکان وهەندێ زانیارى تر لەیادم نەماوە ….. ئەوزانیاریانە دیار بوولەلایەن ئەندازیاریکى نەوتى کورد کە لەوێ کارى دەکرد نیردرابوو پێم وایە دواتر نیردرایە دەرەوەى وولات چونکە مەترسى لەسەرژیانى هەبوو .
لە زۆربەى قۆلەکانەوە هێرشەکان دەستیان پیکردو سەرکەوتنى زۆرچاک بەدەست هاتبوو بەرێز کاک نەوشیروان جەنابى قسەى لەگەل کردم و فەرموى بچۆ بە مام بلێ بیرەنەوتیەکانى کەرکوک هەموى زۆر بەچاکى پێکراوەو چونە ….. صدامەوە و پێی بلێ چراکە هەلکراوە بەندەش وەک خۆی قسەکانم بۆ جەنابى مام گواستەوە کە جەنابى نزیک بیتەلەکە بوو چونکە لە گەورەدێ بوو لاى شەهید دکتۆر قاسملو .
هێزەکان لەم قۆلانەوە هیرشیان کردبووە سەر کەرکوک و بیرە نەوتیەکان :
* شەهید شەوکەتى حاجى مشیرو هێزێک لە بیرە نەوتیەکانى زەمبور بدەن .
* کاک ئازاد حەمە غەریبى سەگرمە و هێزیک لە بیرە نەوتیەکانى جەبەل بۆر بدەن .
* هێزیکى گەورە بەسەرپەشتىبەرێز کاک کۆسرەت لە دام و دەزگاکانى ناو کەرکوک بدەن .
* هیزیکى تریش بە سەرپەرشتى بەرێز کاک نەوشیروان لە بیرە نەوتەکانى بابەگورگور بدەن .
بەراستى ئەو شەوە بۆ ئیمەى عەدەد بێتەل وەک ئاهەنگێ وابوو زۆر قسەى خۆش و پیکەنین دەکرا تەنها ئەو شەوە وابوو کاتەکانى تر نەخێر…. لەهەمانکاتیش هەوالى شەهید بونى هاورێ پێشمەرگەکانمان بە دلناخۆشى وەردەگرت بەلام دارى ئازادى بەخوێن ئاو نەدرێ قەد بەرناگرێ لەو شەهیدانە هاورێی خویندن و پیشمەرگایەتیم ئەمیر عەبدولا حەوێزى براى بەرێز کاک شێردل حەوێزى و قاسم محمد دووەم شەهیدى بنەمالەکەیان وخەلکى شارى کۆیە بوو برایەکى ترى بەناوى دلشاد سالى ١٩٧٨ لەگەل لەگەل شەهید جەمیل رەنجبەر و چەند بریندارو شەهیدیکى تر لە شاخى کیوەرەش شەهید وبریندار ببون.سلاو لە گیان و روحى پاکیان .
بیگومان وەک هێزى پێشمەرگە چاوەروانى پەلامارێکى بەهێزى فرۆکە جەنگیەکانى عیراق بوین لەتۆلەى ئەو چالاکیە گەورەیە کەبۆ یەکەمجاربێ لە مێژووى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان بەم شیوەیە هیرش بکرێتە سەردام دەزگا نەوتیەکانى عیراق و زیان پێ گەیاندنى بەلام لەراستى دا تەزینرابون و هیچ کاردانەوەیەکى وایان نەبوو ئەوەى جیگەى سەرنجم بوو
بەیانیەکەى
لە رادیۆى ئیرانەوە کردبوى بەهەللا و مارش لیدان و هەراو فەرتەنەو اللە اکبر گوایە هێزێکى سوپاى پاسداران توانیویانە دزە بکەنە ناو قولایی خاکى عیراقەوە و لە بیرە نەوتیەکانى کەرکوک بدەن و ئیفلیجى بخریتە بیرەنەوتەکان و زیانى ئابورى پێ گەیاندون …. بەلام بۆ مێژوو ئەلێم : تەنها هێزیکى ئیرانى شارەزاى تەقاندنى تۆپ و کاتیوشاکان بوو کە بەشدار بون لەو هێرشە هەموو نەبەردی و قارەمانیەتى و بویریەکە هى هێزى پیشمەرگەى ی ن ک و شەهید و بریندارەکانى بوون … بۆیە ووتم دۆستى تازەمان وابێ ئەبێ چارەنوسمان چۆن بێ بە پیلانگیریەکانیان ….؟ دواى ئەو کردارە رژێمى عیراق دەستەواژەى (سلیلى الخیانە یا دلیلى الخیانەى) ى دژى ( ی ن ک ) بەکار دەهێنا وزیاتر مەترسى لا دروست ببو چەند هێلێکى بەرگرى بەهێزى لە دەورى کەرکوک زۆر شوێن دروستکردبوو چونکە مەترسى زۆرى لەو ریککەوتنەى نیوان یەکیتى ئیران هەبوو دەبوایە بلێن دوژمنى دوژمنەکەم دۆستمە ….. هەرچەندە لەسەر ئەو مارش لیدان و هەللاو فەرتەنیە ی ن ک بانگى نوینەرکانى کردو موزەکەرەى نارەزایەتى پیشکەش سوپاى پاسداران کرد و پیم وایە هیچى لێ شین نەبوو جگە لە موجامەلە …. هەر ئەمەش بووواى لە رژیمى عیراق کرد کە تا زووەفریاى خۆی بکەوێ تا نەبۆتە قاوەلتى یەکیتى و ئیران وجەزرەبەى کوشندەى لێ بدرێ بۆیە پلانى هیرش کرنە سەر سەرکردایەتى ودەرپەراندنى لەناوچەکە بە هەرنرخێ ئەنجام بدات .
لە کۆتاییدا ئەلێم : هەر ئەو نەوتەى صەدام حسین و رژیمى بەعس کردبویانە ئاگرو ئاسن و چەک و وەک مارەکەى شێخ ئؤمەر لەگەردەنى گەلى کوردیان ئالاندبوو بۆ چەوسانەوەو کوشت وبڕی بەداخەوە ئیستاش هەر نەبووە خێرو خۆشى بۆ گەل و بوژاندنەوەى ژیرخانى ئابورى وئاوەدان کردنەوەوگەشەکردنى ژێر خانى پیشەسازى وگرنگى دان بە بنیات نانى هێزێکى نیشتیمانى پیشمەرگەى پر چەک بۆ پارێزگارى لەخاکى وولات لەگەل ئەوقوربانیە زۆرەى تا ئەمرۆ بەگیان خۆین داوینانە و ئاوردانەوە لە کەس وکارى شەهیدان وبۆ موچە مانگرتن و پارانەوە تا بۆیان دابین دەکرێ و بۆتە ئاگریکى ترو قەیرانى زۆرى بۆ دروستکردوین وخەلک و پیشمەرگەش چاک دەزانن کێ حەقى زەوت کردووە .
تێبینى
١- داواى لیبوردن دەکەم گەر هەر هەلەیەک لەبەروارەکان و قۆلەکان دا کرابێ و سوپاسى هەموو هاورێیەک دەکەم کە هەلەکانم بۆ راست بکەنەوە بەوپەرى خۆشیەوە .
٢- زۆربەى بارەگاى لایەنەکان لەسەر سنورەکان و شارەکان بوو بۆ نمونە پارتى لە کەرەج – راژان و نەغەدە هەبوو تا ئاشتبونەوە هیچ لایەکیان بارەگایان لەناو خاکى کوردستان نەبوو.
٣- ئیرانیەکان بەراستى سەرسام بوون بەئازایەتى و بویرى جەنابى مامجەلال بێ ترس و لە بنەوپاڵى شارى سلیمانیە بەچەند کیلۆ مەترێ سەرکردایەتى پێشمەرگە دەکات .
تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر