mansour-barzani

عەبدوڵا گۆران : ترسه‌كانی پارتی . گۆرانكاریی و ئاینده‌ی سیاسه‌تی كوردستان .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سیناریۆكانی بنه‌ماڵه‌ به‌سه‌ر حزبدا

بریاره‌كانی بنه‌ماڵه‌ به‌سه‌ر حزب و په‌یره‌وی و دیسپلینه‌كان و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیدا شكۆ و مێژووی حزبه‌كه‌ و ناوی حزبه‌كه‌ی خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ . زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ كاری بۆ ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی قه‌به‌ و قسه‌ی گه‌وره‌ و نێوده‌وڵی ده‌كه‌ن و ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یان فریوداوه‌ له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانی بنه‌ماڵه‌ ، ئه‌مه‌ له‌و گۆشه‌ نیگایه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه‌ بریاریی ته‌نها بنه‌ماڵه‌ سه‌پێنرا به‌سه‌ر كۆی پره‌نسیب و په‌یره‌ویی ناوخۆی حیزب و یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ئاینده‌ی كوردستان . كاتێكدا ئه‌م حزبه‌ حزبی بەناو دایك یان سەرکردە بووه‌ سه‌رده‌مانێك له‌م پارچه‌یه‌ به‌ پێی مێژو و خه‌باتی ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ رێره‌و سیاسی و حزبی و فه‌رهه‌نگی گۆرا به‌ حزبی باوك و بنه‌ماڵه‌ به‌ پێ بریاره‌ نالۆژیك و ناسیاسی و نا یاسایه‌كه‌یان به‌سه‌ر كۆی ئه‌ندامانی حزب و كۆی كوردستان كه‌ له‌ ئێستادا پارتی حزبی كه‌مینه‌یه‌ له‌ چاو كوردستان ، به‌ڵام تا ئێستا هۆش نه‌هاتوه‌وته‌وه‌ به‌ خۆیدا و له‌ خه‌یاڵدانی مێژوودا ده‌گوزه‌رێت ، واته‌ ده‌بێ بزانێت حزبی ره‌ها نیه‌ بۆ هه‌موو بریار و كرداره‌كان .

سینارۆكانی بنه‌ماڵه‌ و كاردانه‌وه‌كانی یه‌كێتی به‌سه‌ر حكومه‌تدا

بنه‌ماڵه‌ بریاری دا بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یاساو بێترس لەئەنجامی شیتاڵکردنی یەکڕیزیی ماڵی کورد ، وه‌زیری له‌ پایته‌خت و له‌سه‌ر كورسی وەزارەت وه‌ده‌رنا ، چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئەوان ئەرکی بەڕێ نەکرد ، له‌وه‌ش سه‌یرتر بنه‌ماڵه‌ بێ هیج بەهایەکی دیموکراسی دوو پێگەی مێدیای گرنگی هەرێمەکەی وەدەرنا ، چونكه‌ خه‌ته‌ریان هه‌بوو له‌سه‌ر وتنی راستیه‌كان كه‌ بنه‌ماڵه‌ ده‌كه‌وێت مه‌ترسیه‌وه‌ ، بنه‌ماڵه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا به‌رێكردوه‌ بیان خاته‌ چوارچێوه‌ی یاسایه‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا ، ده‌بێت حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه‌ و حكومه‌تی ئاینده‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ی پێ بدرێته‌وه‌ . ئایا هاوشێوه‌ی كاره‌كانی تریان بنه‌ماڵه‌ ئه‌مجاره‌ش په‌رله‌مان شكست به‌ به‌رنامه‌كانیان ناهێنێت…؟ ئایا به‌ته‌نها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌توانێت ئه‌و كاره‌ بكات و بەسەرۆکی پەڕلەمان بڵی ىرۆ و مەیەرەوە ، لێرە جێگات نابێتەوەو تۆ چیتر سەرۆکی پەڕلەمان نیت ؟ ، بۆ ئەم کارە نایاسایی و بێبنەما شەڕعیانەی پارتی کۆی کۆمەڵگا ناڕازیین و ، ئەوە جگە لەوەی یه‌كێتی و باڵی ده‌ست رۆشیتوی ناو یه‌كێتی دژی بریار و سیناریۆكانی بنه‌ماله‌ن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه‌ ژێر بریارە نایاسایه‌كانیانه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ بنه‌ماڵه‌ جارێكی تر بگه‌رێته‌وه‌ بۆ باوه‌شی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ، واته‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ خاڵی سفر . ماوه‌یه‌كی زۆرباسی سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنی نه‌وتی خۆماڵیان کرد ….؟ كوا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان …؟ كوا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌رزانی ته‌پڵی بۆ لێده‌دا ؟‌ یان ده‌تان ویست شكۆی شكاندنی شوناسی هه‌موو تاكێكی كورد و سیاسه‌تی كورد بشكێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌نگاوتان بۆ ناو شكۆی ده‌نگده‌ری حزبه‌كه‌ی خۆتان پێش كۆی ده‌نگده‌رانی كورستان شكاند ؟ باسی ده‌وڵه‌تی كوردیتان ئه‌كرد به‌ڵام به‌ بێگه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی یه‌كێتی نه‌بێت به‌ هێزی سەرەکی . ده‌ركه‌وت ئێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ پیاوی ده‌وڵه‌تداریی نین ؟ به‌ڵكو ده‌وڵه‌تداریتان ئه‌وێت بۆ خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ .

ده‌سته‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ جوگرافیای نوێدا

ململانێ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وته‌وه‌ ده‌سته‌كانیان به‌دیار كه‌وتون له‌ ناوچه‌كه‌ و ده‌وروبه‌ری ، سیاسه‌تی وڵاتانی زل هێز له‌مێژو ئێستادا له‌ به‌ژه‌وه‌ندی كوردستان و كوردا نه‌بون ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیاوازه‌ ئه‌ویش به‌وه‌ی ململانێكان له‌ نێوان روسیاو ئه‌مریكادا به‌ره‌ی روس له‌ ناوچه‌كه‌ قورسای و هێز و نفوسی زیاتره‌ له‌ به‌ره‌ی ئه‌مریكا به‌ به‌ڵَگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران و سوریاو عێراق و چین و به‌شێكی تری ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و یه‌كێتی و گۆران و كۆمه‌ڵ له‌ به‌ره‌ی رووسین و له‌ ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ری زۆر دیاریان هه‌یه‌ ، به‌ره‌ی ئه‌مریكا توركیا و جلیجی عه‌ره‌بی واته‌ پاره‌داره‌كانی عه‌ره‌ب و سعود و پارتی به‌ته‌نها له‌ به‌ره‌ی ئه‌مریكین ، ده‌توانین بڵێن تۆپی رووسی به‌هێزتره‌ له‌ ئه‌مریكی بۆیه‌ پارتی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ باوه‌ش حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی ، دڵسۆزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی پارتی توركیایه‌ ئه‌ویش حاڵی خۆی له‌ پارتی باشتر نیه‌ به‌هۆی كێشه‌ ناوخۆی و فشاری زۆری ئیسرائیل كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ كار ده‌كات بۆ له‌ قاڵب دانی دوا گه‌رای ئیخوان له‌ جیهانی ئیسلامیدا ، له‌ لایه‌كی تر پارتی له‌ نێوخۆدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نی به‌هێزدا له‌ خرابی خراپتردایه‌ ، دابه‌شكردنه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارتیدا نین ، ته‌نها شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌دا بێت شه‌ركردنه‌ و كاردانه‌وه‌ی خراپه‌ن ، ئه‌مه‌ش له‌ ئاكارو سیاسه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فادا به‌دی ناكرێت .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت