پەیڕەو عومەر ئەحمەد : ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزاڤێكی فاشیلی گۆرانخوازین ؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وه‌ك رونكردنه‌وه سه‌ره - وتاری ئه‌م بابه‌ته به‌هیچ جۆرێك بۆ ناشیرین كردن و ناوزراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه ، ته‌نها چه‌ند پێداچونهنهوهیاكمه به‌سه‌ر بزاڤی نوێی سیاسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه سیاسیهكهیانه . به پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێنانی وشه‌ی ره‌خنه ئامێزی وه‌ك “فاشیل ” له‌كۆمه‌ڵگای دیموكراسیدا ده‌ربری رق و كینه نیه كاتێك به لێكدانه‌وه‌ی لۆژیكیانه و هاوسه‌نگ پاڵپشتی كرابێ .
نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رده‌مێك وه‌ك كه‌سایه‌تی دووه‌می یه‌كێتی نیشتیمانی ناسرابوو ، به‌ڵام مێژووی شۆرشگێری سیاسی له‌نگه‌رێكی تری ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی به خۆیهوهگرت ، كاتێك به هه‌ڵوێستێكی كت و پڕ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی هێنایه گۆره‌پانی سیاسی كوردستان . ئه‌م كاره‌ی بوو به جێگای پرسیارێكی زۆر و ترس و نادیاری كاردانه‌وه‌ی پارته باڵاده‌سته‌كان له ناسه‌قامگیركردن و تێكدانی بار‌و و دۆخی باشووری كوردستان . به‌ڵام سه‌رده‌مه‌كه ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی كه‌می هێناییهكایهوه و ده‌ستپێكێكی نوێی سیاسه‌تكردنی به كوردستان ناساند .
گۆڕان بوو به هۆكاری خستنه سه‌ركاری چه‌نده‌ها گه‌نج و چالاكوانی خۆماڵی ، “ده‌رگا داخراوه‌كانی ” به‌سه‌ر رووی كوردستانیاندا كرده‌وه و خه‌ڵكیان ئاشناكرد به چه‌ند مافێكی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای دیموكراسی . به‌ڵام ئایا ئه‌م راوهشاندنهی هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵكی به رێكارێكی راست ئه‌نجامدرا ؟ ئایا ستراتیژی گۆڕانخوازی به چاو ته‌قاندنی خه‌ڵكی ده‌كرێت یان به چاو رۆشنكردن ؟
بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی پێویست ، ناو و مانههجی گۆڕان یه‌كه‌م فاكته‌ری شیكاركردن ده‌بێت . وشه‌كاری “ گۆڕان ” به مانای ههڵاویردهكردنی شت ، مه‌نهه‌ج یان بارودۆخ دێت ، به‌ڵام ئه‌م گۆڕینه ده‌كرێت بۆ ئامانجێكی باش یان خراپ بێت . به‌پێی بنه‌ماكانی گۆڕان “ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك بێت نه‌ك پارت و بنه‌ماڵه‌ی سیاسی ” لێره‌دا مه‌به‌ستی گۆڕان مه‌به‌ستێكی باش ده‌رده‌كه‌وێت . به‌ڵام پرسیاری هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه گۆڕان ئاڕاسته‌ی گۆڕینه‌كه‌ی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ مه‌نهه‌جه‌كه‌ی ؟ وه‌ڵامه‌كه با بۆ تۆی خوێنه‌ر بێت ، من لێره تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر چه‌ند فاكته‌رێكی بنه‌ره‌تی و سه‌ره‌كی كه بۆ گۆڕانخوزی – به‌دیموكراسیكردنی كۆمه‌ڵگا و موئه‌سه‌سات كاریگه‌ر ده‌بێت . وه‌ك ده‌ستپێك، كۆمه‌ڵگا جێگای هێز و پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌كه‌یه ، بۆیه یه‌كه‌م هه‌نگاوی گۆڕانكاری ده‌بێت لێره سه‌رچاوه بگرێت .
بنه‌ره‌تی كۆمه‌ڵگاش نیشنگهیه و سێ چه‌مكی سه‌ره‌كی نیشینگه دروستده‌كه‌ن ، خاك و هه‌وا و دانیشتووان . به‌ڵام له‌مه گرنگتر بنه‌ماكانی یه‌كتر قبوڵكردن ، هه‌ره‌وه‌ز و هاوكاری بۆگه‌شتن به ئامانجێكی سودبه‌خش بۆهه‌موو لایه‌ك نیشنگهیهكی ته‌ندروست دروست ده‌كات . كۆمه‌ڵگای كوردی تائه‌مرۆش به‌دووره له‌م بنه‌مایانه به جۆرێك تا سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی منبم تۆ گرنگن نیت ، كورد حه‌زی له هه‌ڵته‌كاندنی شهرواڵیهتی و پاره‌ی لێببارێت ، نه‌ك ههرەوهز و هاوكار له دڵی تاكه‌كان وشك بووه به‌ڵكو هه‌مووی به‌دڵنیای و به‌ئاشكرا ده‌ڵێن تۆش ببیته ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستده‌كه‌یت به دزی و چه‌وساندنه‌وه! له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌ش كوردستانی باشوور نیشنگهیهكی هه‌مه‌چه‌شنه له چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه و ئایینی جیاواز پێكدێت ، وه‌هه‌روه‌ها كوردستان ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆ كراوه‌ته‌وه و تاكه‌كانی ئاشنای جیهانیزهبوون “ globalization ” بوون ، كه‌چی قبوڵی هیچ كامێك له‌م راستیانه نه‌كراوه ! كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان رۆڵه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ن به‌ڵام بێگانه ده‌رده‌كه‌ون كاتێك ناسنامه‌ی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ، جیهانیزهبوون ئێستاش له زۆرێك له میمبهرهكان و قسه‌ی ناو خه‌ڵك به ده‌رگای دۆزه‌خ ده‌چوێنرێت .
بۆیه یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ر گۆڕان خوازێك بێت ، ده‌بوو داچه‌سپاندنی بنه‌ماكانی كۆماڵگایهكی ته‌ندروست بێت ، به‌شێوازێك تاكه‌كان له مێشكبهندی خۆپه‌رستی و دژایه‌تی یه‌كتر بنبڕبكرێن . گۆڕانخواز سیسته‌می خوێندن راست ده‌كاته‌وه ، گۆران خواز كۆمه‌ڵگا وشیاردهكاتهوه له راماڵینی ده‌مارگیری و دیكتاتۆری و خۆسه‌پاندن . “ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك بۆ خه‌ڵك ” سودی چیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه یه‌كتری بنبڕبكهن بۆ خۆپه‌رستی و نه‌فامی ؟ به وردی ئه‌مه پێی ده‌گوترێ ههڵاوێردهكردنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی تری نوێی دیكتاتۆری .
دووه‌م فاكته‌ر، كۆڵه‌كه‌ی مێژو و راستی به‌رجه‌سته‌كراوی بارودۆخی رامیاری كوردستانی باشووره . باشوور هه‌ر له كۆنه‌وه تاراوگه‌ی سه‌قامگیری و رۆشنبیری و جیهانیزهبوون بووه ! ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری رێگری په‌ره‌سه‌ندنی هێز و دادپه‌روه‌ری سیاسه‌تمه‌دارانی كوردبووه كه له سیمای هۆز و ناوچه‌وه به‌رزببێته‌وه بۆ مێشكبهندی نێوده‌وڵه‌تی . به‌جۆرێك كه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناوچه‌ی زه‌رد و سه‌وز له داهاتوویه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌چێت نه‌ك له هێلی سووری سیاسی . چۆن و بۆچی ؟ ناوچه‌ی سه‌وز بۆته ده‌شتی چه‌ند خاوهنماڵێك كه باوه‌ڕیان به هێشتنه‌وه‌ی ئاسایشی بازرگانی و ده‌سه‌ڵاتیانه ، ناوچه‌ی زه‌ردیش بۆته پاییزی هۆزێكی باڵاده‌ست كاتێك چاو له چاویان هه‌ڵبڕی به‌ڕوون و ئاشكرا پێت ده‌ڵێن “با بهشیبكهین ”! لێره مرهكهبێكی شین به‌سه‌ر ناخشهكه داڕێژرا ، به‌ڵام گۆڕانكاری رووی نه‌دا ! باشه چی شتێك گۆراوه كه تا دوێنی په‌رۆكان زه‌رد و سه‌وزبوون ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ره‌نگی شین زیادبوو ؟
له‌گه‌ڵ ته‌نگه‌ژه‌كانی ئه‌م دواییه نه‌وشیروان سه‌لماندی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تۆكمه‌كاری له بنیادنانی گۆڕانخوازیهكهی دانه‌بووه. باڕاستگۆ بین، گۆڕان بۆچی قبوڵی رێككهوتنبوو له‌گه‌ڵ پارتی، به‌ڵام له‌ناكاو ده‌ستی دایه‌وه قیژه قیژی میدیایی و خه‌ڵكی ههڵوروژاند و له‌ئاكامدا چه‌ن گه‌نجێك ماڵ وێرانكران! ئاخر دیاره ئوه به‌ڕێزانه سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن له داته‌كاندنی خۆپێشاندهرانێكی ساویلكه . باشه كه‌من هاتم پێم گوتی ئه‌م پارته سیاسیه دز و نانبڕی تۆ و هه‌موو كه‌سێكی به‌دبه‌خت و داماوه ، به‌ڵام وشیاركردنه‌وه‌ی خۆ به‌دورگرتنی له ده‌مارگیری له‌گه‌ڵ دانه‌بوو ، كاتێك پێم نه‌گوتی به به‌ردبارانكردنی هێچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست نایه‌ت چیم كرد به چی ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وكات شه‌ری براكوژی گوله به‌رامبه‌ر گوله بوو ، ئێستا شه‌ره‌كه‌یان كرد به به‌رد به‌رامبه‌ر گوله .
تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە