عوسمان عومەر : کورسی و ئارەزوی دەست پێوەگرتن .
وەرگیردراوەتە سەر کوردی
دەستاو دەست کردنی دەسەلات بریتییە لە ئالوگۆری ئاشتیانەی کورسی بە یاسایەکی کورتی رەوانبێژی هەموو دەسەلاتدارێ کاتێکی هەیە بۆ دانیشتن لەسەر ئەو کورسیە ئەوەیە کە دانیشتی لەسەری ئیتر دەستبەرداری نابی …. گەر سەرنجێ لە ئەزمونی حوکمرانی چەند سالەی عیراق بدەین ئەو ئارەزووە هاوشێوەیە بە دەست پێوەگرتن و بەپەندبردن وپیلانگێری بەو کورسیەوە دەکرێ تا کەسی تر نەتوانێ دەستی پێی بگات یا دەستی بۆ ببات .
کورسی چوار پایە یا چوار قاچی هەیە وەک ئەڵێن لەسەردەمە کۆنەکان دا سەیری ئاژەل کراوە چونکە لە سەر چوار قاچ دەروات بۆیە ئەویش وا دروستکراوە کۆنترین کورسیش کە بۆ سولتان و حوکمرانەکان دروستکراوە سەرەتا هیچ پالپشتی نەبووە بۆ ئەوەی بە چواردەوری خۆی دا بسورێتەوە دواتر گەشەی بەسەردا هات و ئەو پالپشتە نەحلەتیەی بۆ داهێنرا بۆئەوەی حوکمران زیاتر ئاسودەبێ و زۆرترین کات لەسەری دانیشێ .
گەشەکردنی کورسی بەردەوام بوو لەسەردەمێ لەسەردەمەکان کورسی لە شێوەی گورگ ، داڵ ، شێرو پلنگ و رێوی دروست دەکرا ئەوەش بۆ ترس خستنە دڵی جەماوەر و رەعیەت و سام دروستکردن وتۆقین بوو لێیان چونکە هەندێ حوکمران و سولتانەکان خوو رەوشتی دڕندانە یا فێلبازی ئەو ئاژەڵانەیان هەبوو ، ئەوەش زانراوە سەردەمانێک سولتان و حوکمرانەکان بەکورسیەوە دەخرانە سەر پشتی بەرانی راهێنراو وهاتوچویان پێ دەکرا ، دواتر کورسی لەسەر تەختەو چوار رایەلی دار جێگیر کراو لەلایەن پیاوی بەهێز یا دیل یابەندکراو یا بۆ ئەشکەنجەدانیان یا بۆ ریسواکردن و بەپەندبردنیان دەخرایە سەرشان .
دوای ئەزمونیکی زۆر لە داهێنانی کورسی ئەوە داهێنرا کە سولتان یا حوکمران پێویستی بە پاڵدانەوەو ئاسودەیی زیاتر هەیە کورسی جولاو ( کورسی هەزاز ) یان داهێناو بۆ ئاسودەیی و پشوی زیاتر زۆرجاریش لەسەری خەوی لێدەکەوت حوکمران یا سولتان . لەسەر ئەو کورسیە بریاری ترسناک و ملپەراندن دەردەکران . سەردەمانێ ئەوە هێنابوە سەرزاران بەو کورسیە بلێن ( جێ پێی خوایە ) لەسەر ئەرز بۆ حوکمران یا سولتان . ئیبن مەسعودی دەربارەی فیقهی ئەو کورسیە دەلێت : جیاوازی ئەو کورسیەو ئاو ٥٠٠ ساڵە و زانایەکی تر دەلێت عەرەب زۆرترین خوێنی نەتەوەکانی تری ڕشتووە لە پێناو ئەو کورسیەدا .. فرانسیشکۆ خۆزی دیگۆیای هونەرمەند و نیگارکێشی ئیسپانی لەدایک بوی ١٧٤٦ ولە ١٨٢٨ کۆچی دوایی کردووە ئەلێت ( احلام الحقد تلد و حوشا واتا خەونی رق و کینە وەحشی تێدا لە دایک دەبێ ) ئایا ئەم ووتەیە لەگەل واقیعی ئەمرۆمان دا یەکانگیر دەبێ .
سەرچاوە : Independent Iraqi news paper
تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر