میران محه‌مه‌د : بۆ ده‌بێت شێته‌کانمان* نه‌فس به‌رزتر بن!
له‌م شه‌وانه‌دا براده‌رێکی ئازیز پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له کوردستان به ته‌له‌فۆن هه‌واڵ و سڵاوی براده‌رانی پێڕاده‌گه‌یانم ، له‌میانی گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌کانماندا به‌سه‌رهاتێکی زۆر پڕمانا و کاریگه‌ری بۆ گێڕامه‌وه‌و وتی :
له گوزه‌رێکی بازاڕی شار ، به‌ده‌م ڕێوه سڵاوم له پیاوچاکێکی ناسیاومان و هاوه‌ڵه‌کانی کرد که له دوکانه بێ بازاڕه‌که‌یدا ( ئه‌و دوکانه‌ی وه‌ك خۆی ده‌یفه‌رمو جاران له‌به‌ر مشته‌ری جمه‌ی ده‌هات و بواری سڵاوسه‌ندنه‌وه‌شی نه‌ده‌دا ) کۆڕێکی بچوکیان به‌ستبو . زۆریان لێکردم تۆزێك لایان دانیشم و چایه‌کیان له‌گه‌ڵدا بخۆمه‌وه . به‌نده‌ش وه‌ك رێزلێنانێك قبوڵم کرد . کورسییه‌کیان له پاڵ مام حاجی بۆ منیش دانا . کاك حاجی من و براده‌رانی به‌یه‌کدی ناساند ، وتی ئه‌مه فڵان که‌سه ، میوانه ، له هه‌نده‌ران ده‌ژی و به‌سه‌ردان هاتۆته‌وه . له کۆڕه‌که‌یاندا کابرایه‌کی ره‌شوڕوت به‌ڵام به هه‌یبه‌ت و ئارامیه‌کی سه‌رنجڕاکێش ، که ناوه‌ناوه له پاش قومه چایه‌ك مژێکی قوڵی له قنگه جگه‌ره‌یه‌ك ده‌دا ، هه‌ر که گوێی له وشه‌ی هه‌نده‌رانه‌که بو ، وتی ئه‌وه تۆ خوا ئه‌قڵی لێ سه‌ندویته‌ته‌وه سه‌ر له‌م کاولبووه ده‌ده‌یته‌وه ؟
مام حاجی پێی وت : ( ….. ) ــه گیان وازی لێ بێنه جارێ با پشویه‌ك بدات ! به تیله‌ی چاویش تێیگه‌یاندم که به هۆی ناقۆڵایی ره‌وشه‌که‌وه باری ده‌رونی تێك چوه !
چایه‌ك بۆ منیش هاتو ، به‌ده‌م چا خواردنه‌وه درێژه‌یان دایه‌وه به هه‌ڵڕشتنی داخی دڵان و هێنان و بردنی مه‌سه‌له‌کان ، تا کالعاده له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تیه نه‌گریسه‌که گیرسانه‌وه . زۆر وترا و بیسترا ، دار و به‌رد ده‌نگی لێوه هات ( …. ) ــه گیان نه بێت ! گوێقوڵاغی گفتوگۆکان به هێمنی به‌ڵام په‌شۆکاو دانیشتبو وشه‌یه‌کی له‌ده‌م نه ده‌هاته‌ده‌ره‌وه ! ئه‌وه‌نده‌م زانی له‌ناکاو هه‌ستاو وتی ئیتر لای ئێوه‌م خۆش من مه‌ره‌خه‌س ده‌بم ! براده‌ران خواحافیزبونیان لێ ده‌کرد ، ئه‌ویش له‌ناو هه‌مواندا ده‌ستی ته‌وقه‌ی بۆ من درێژ کرد‌و وتی : نه‌وه‌ك نه‌تان بینمه‌وه ، خوا ئاگادارتان بێت گه‌ر به‌ره‌و هه‌نده‌ران ئۆغرتان کردوه . به‌ڵام تو خوا جارێکی تر مه‌یه‌نه‌وه ئه‌م کاولبووه !
بڕوا ناکه‌ن که چه‌ند پڕ به دڵ و به هه‌ناسه ساردیه‌که‌وه وشه‌کان له‌ده‌می ده‌هاتنه ده‌ره‌وه ! سه‌ر و سیما‌و هه‌یبه‌ت و وشه‌کانی ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر و سۆزبزوێن بون ، هه‌ستم ده‌کرد پێویستم به دواندنی زیاتری هه‌یه ! بۆیه ده‌ستیم گرت و نه‌م هێشت بڕوات و به بیانوی ئه‌وه‌ی چۆن ده‌بێت میوان به‌جێ بهێڵێت ، به زۆر دامنیشانه‌وه !
دانیشتوان زۆر زۆر به‌لایانه‌وه سه‌یر بوو که ڕازی بێت دانیشێته‌وه ! ئه‌یانوت ، که هه‌ڵسا دێ‌و داینانیشێنێته‌وه !
زۆر به سۆز و رێزه‌وه که‌وتمه دووانی . وتم ئه‌وه ماوه‌یه‌کی باشه دانیشتوین ، کۆڕه‌که‌مان زۆر گه‌رم و خۆش بو هه‌موان دووان هه‌ر ئێوه نه‌بێت ، هیچتان نه فه‌رمو ؟ وتی جا دڵه‌که‌م چی هه‌یه شایه‌نی وتن بێت و نه وترابێ و وتنی به‌رێك بدات !
وه‌ڵامه‌که‌ی کاسی کردم ! ده‌مم ته‌ته‌ڵه‌ی ده‌کرد و نه‌م ده‌زانی چۆن به‌رده‌وام بم له دواندنی !
ئیتر نازانم چۆن به‌سه‌ر زمانمدا هات و به بزه‌یه‌که‌وه وتم نازانم بڵێم چی !! وه‌لی ئه‌مه‌وێ بزانم تێوه ناخوازن ببن به سه‌رۆك ؟ هه‌ر زۆر کوتوپڕ ، وتی تۆ له‌وه ده‌چێت له هه‌نده‌رانیش هه‌ر به‌بێ ئه‌قڵی مابیته‌وه ! هه‌موان دایانه پڕمه‌ی پێکه‌نین . به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بو وتی : ناشێ مه‌به‌ستت کورسیه‌که بێت ؟ وتم با مه‌به‌ستم کورسیه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تییه .
وتی ئه‌وه خاڵه حاجی و براده‌ران ده‌زانن ، من به خۆشه‌ویستی بوم به‌سه‌رۆکی ئه‌م گوزه‌ره و بچمه لای هه‌ر یه‌کێکیان خۆیان به‌ڕێزه‌وه کورسیه‌ك ده‌خه‌نه ژێرم . منیش تا ئه‌و ڕیزه‌م نه دۆڕێنم ئه‌وه‌نده داده‌نیشم لێم وه‌ڕه‌س نه‌بن و ده‌رم نه که‌ن ! ئیتر کاکی هه‌نده‌رانی تێبگه‌و منیش خوا حافیز و تۆش به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێیته‌وه ناو ماڵ و مناڵت .
ئه‌و ڕۆشت و منی به ته‌زان و سڕکراوییه‌وه به‌جێیهێشت .
تا چه‌ند چرکه‌یه‌ك زمانم لاڵ بوبو ، قسه‌م بۆ نه ده‌کرا .
براده‌رانی خاڵه حاجی باڵیان گرتم و دایان نیشانمه‌وه‌و چایه‌کی تریان بۆ بانگکردمه‌وه .
به‌سه‌رهاتی ئه‌و زاته خاوه‌ن ماڵ و مناڵه خانه‌دان و ده‌سبڵاوه‌ی جارانی شار و گوزه‌ره‌که‌یان بۆ گێڕامه‌وه ، که چۆن هاتنه سه‌ر ساجی عه‌لی و هه‌ستکردن به بێ چاره‌یی و شك نه‌بردنی ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌رچون له و بارودۆخه‌ی تێی که‌وتوه‌و ترسان له محتاجبون به ده‌ستی نامه‌ردان باری ده‌رونی تێکداوه و ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی بێ هه‌ست و بێ ویژدان به ( ….. ) ـه شێت * بانگیده‌که‌ن ! ئێستاش ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی گوزه‌ر نه‌بێت که به دزی خۆیه‌وه ده‌درێن به خێزانه‌که‌ی هیچ داهاتێکی تر بۆ بژێوی ژیان شك نابات !
هه‌موان پێکه‌وه وتیان کاکه گیان ئارام به‌ره‌وه ، وه‌ره‌وه سه‌ر خۆت ، دانیشه ، ئه‌وه‌نده مته‌ئه‌سیر مه‌به ! له‌م شاره نه‌گبه‌ته‌ماندا ، بارۆدۆخی فه‌رمانڕه‌وای خۆماڵی گه‌ڵێك له‌م قوربانیانه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و پێده‌چێت به‌رهه‌مهێنانیش به‌رده‌وام بێت !
وتم کاکه نایشارمه‌وه زۆر زۆر مته‌ئه‌سیرم به هه‌یبه‌ت و زروفه‌که‌ی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرتر شێوانمی و ناخی هه‌ژاندم وه‌ڵامه کورت و پڕ مانا به هێزه‌که‌ی بو !!!
منیش ده‌ڵێم :
ئـاخـر شه‌رم نـیـه ، شێـتـه‌کـانـمـان* لـه سه‌رۆکـه‌کـانـمـان نـه‌فـس بـه‌رزتـر بـن ؟ .
* له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و داوای لێبوردنم بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و وشه نادروسته. هه‌ر چۆن بێت وشه‌یه‌کی زمانه‌که‌مانه که هه‌موان زیاتر پێی ئاشناین.
تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر
- Latest Posts by میران محەمەد
میران محەمەد: 138 پاڵاوگەی نایاسایی نەوت تەنها لە یەك پارێزگا!؟
-میران محەمەد: تکایە مەبنەوە مقاشی دەستی دوژمن؟
-میران محەمەد: جەنگی کۆرۆنا.
- All Posts