عوسمان عومەر : شوشتنەوەى یا سپى کردنەوەى پارە چییە ؟
بەشى دووەم / کۆتایی
یەکێ لەوخاڵە لاوازانەی کە پارەی پیس دەچێتە سیستەمی بانکی ئەو ئارەزوە زۆرەیە بۆ پێشوازیکردن لەسەرمایەیە سەرچوەکەی هەرچییەک بێ . تێکەڵ بوون یەکبونی بازارەکانی پارە بە شێوەی کۆمەڵگای نێودەولەتی وبونی چەندین کەناڵ وادەکات کرداری سپیکردنەوەی پارە ببێتە دیاردەیەکی جیهانی و راستەقینە کاتێ باندە تاوانکاریە رێکخراوەکان و ئەوئەندامانەی کاری تێدادەکەن سوود لە سنورەکراوەکان و ناوچەبازرگانیە ئازادەکان و کرداری هاوبەشى ( خصصة ) و لەو ووڵاتانەی کە زیاتر لاوازن لەرووی جێبەجێ کردنی یاساو رێکخستنی یاسا بانکیە ئازادەکان و نێردە ئەلیکترۆنیەکان و پسولە یاکارتی دانان راکێشانی پارەو وگواستنەو ( تحویل ) سەرچاوەی ئەوپارانە زوو بەزوو بشارنەوە بە چەند کردارێکی خێرای بانکی چەندین ملیۆن دۆلار کە پەیوەندی بە پارەی تاوان و ماددەی هۆشبەر رۆژانە بەرێگایەک کە سنورە هەرێمایەتیەکان هیچ ئاستەنگێکیان بۆ دروست ناکات ولەتوانای ئەوانەی پارە سپی دەکەنەوە بەئاسانی بیگەیەننە زۆر ناوچەی جیهان بەپێی ووتەی تۆم براون سەرۆکی یەکەی بەررەنگار بوونەوەی سپی کردنەوەی پارە لە پۆلیسی نێودەولەتی ( ئینتەرپول ) کە دەلێت : دەتوانرێ پارە لە هەموو شوێنێک سپی بکرێتەوە و تاوانباران دەتوانن هەر دەولەتێ کە پۆلیس تێیدا بێهێزەو یاسا سەروەرنییە و نەرمی دەنوێنن و ناتوانن دەستگیریان بکەن بۆ ئەوکارە هەلبژێرن .
لەشوێنێکى تر وا پێناسەى شوشتنەوەى پارە دەکات کە بریتییە لە ( بوونى چەند پارەوسامانێکى پیس دەیانەوێ پاک بکرێتەوە یا سپى بکرێتەوە یا بشۆرێتەوە لەو پیسیەى هەڵیگرتووە ) بەڵام ئەگەر بگەرێینەوە پەیماننامەى ساڵى ١٩٨٨ ى نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بەبازرگانى نایاسایی بەمادەى هۆشبەر و ئەوانەى کاریگەرییان لەسەر مێشکى مرۆڤ هەیە هیچ پێناسەیەکی بۆ شوشتنەوەى پارە دیارى نەکردووە تەنها پیناسەى سەرمایە ( الاموال ) هەربابەتێک بێ ماددى و ناماددی جیگیرو گوازاروە هەست پیکراو و هەست پێنەکراو سەنەدە یاساییەکان و چەک کە ئەو پارەو سەرمایانە بسەلمێنێ یا هەرشتێ پەیوەندى بەوەوە هەبێ بەلام دکتۆر محەمەد محى الدین سەبارەت بەپێناسەى شوشتنەوەى پارە دەڵێت : پیویستە هەموو کێشەکانى دەوڵەت بگرێتەوە هەرلە پارە خواردن و بەرتیل و گەندەلى و بەراستى نازانێ کە دەوڵەت ئەم پارانە وەرگرێ بیخاتە بانکەکانیەوە .
دواى ئەوخستنە رووە گەیشتینە ئەوەى بزانین ئەوهەنگاوانە چین کە کردارى شوشتنەوەى پارەى پێدا تێپەر دەبێت :
قوناغى یەکەم
بەقۆناغى پاککردنەوە ناودەبرێ لەم قۆناغەدا هەلدەستن بەوەبەرهێنانى ئەوسامانەى لەبازرگانى ماددەى هۆشبەر بەدستهێنراوە بەشیوەى دانان ( ایداع ) یا کرینى سەرەتایی کە لەناو قاچاخچى مادە هۆشبەرەکان دا باوە بۆ نمونە هەلدەستن بەدانانى ئەوپارەیە لەبانکێک یا هەلدەستن بەکرینى پشک یا کرینى دراو و گواستنەوەو کردنى بەپارە لە شوێنێکى دى یا هەلدەستن بەکرینى خشل ( مجوهرات ) یا ئۆتۆمبیل یا مولک یا کەمالیاتى گرانبەها دواتر فرۆشتنەوەى ودواتر کرینى دەزگایەکى دارایی یا بازرگانى و بەکارهێنانى وەک کەنالێک بۆ دەستکەوتنى سیولەى نەقدى .
قۆناغى دووەم
ئەم قۆناغە بەقۆناغى داپۆشین یا شاردنەوە و سرکردن ( ترقید وتجمید ) واتا بەش بەشکردنى پارەو سامانەکە لە ریگاىچەند حەوالەى ئەلیکترۆنى ناوخۆ یا جیهانى یا خراپ بەکارهێنانى ئەوسیستەمە یا جێ گۆرکێ پیکردنى ئەوپارەیە لە حسابیکى بانکى بۆ حسابیکى بانکى تر یا دانانى لە ژمێرەیەکى بانکى بیانى و دواتر بەکار هێنانى و قارانج لیکردنى بۆ سەرچاوەکان دەتوانم بڵێم : داهاتى نەوتى هەرێم لەوجۆرە قۆناغەیە .
قۆناغى سیهەم
ئەم قۆناغە بەقۆناغى تیکەلاوکردنەوە ( دمج ) ناودەبرێ لەم قۆناغە سامان و پارەکان دەخرێنە بانکێکى بیانى و دیار نامێنێ یا بە رووکەش دەکرێ بە کارێکى یاسایی بەناوى بازرگانى وەک ئەوەیە سەرچاوەى ئەوسامان وپارەیە کارێکى بازرگانى ویاسایی بەدەستهاتووە .
تێروانینێکى خێرا بەو پەیماننامە نێودەولەتیەکان سەبارەت بە شوشتنەوەى پارە
١- پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتوەکان سالى ١٩٨٨ .
٢- لیژنەى کارى ئابورى پەیوەندیدار بە کردارى شوشتنەوەى پارە سالى ١٩٩٠ .
٣- لیژنەى بازل بۆ سەرپەرشتى بانکەکان سالى ١٩٨٨ .
٤- جارنامەى کینغستۆنى جامایکا دەربارەى شوشتنەوەى پارە سالى ١٩٩٢
٥- فوباک بەریوەبەرایەتى قەدەغە کردن و دەست بەسەرداگرتنى ئەو پارەوسامانەى کە لەکارى تاوانکارى بەدەست دەهێنرێ سالى ١٩٩٣ وەک بەریوەبەرایەتیەکى سەر بە ئینتەر پول .
سالى ١٩٧٣ کردارى شوشتنەوەى پارە جارێکى تر لە گۆڤارو رۆژنامەکانى ئەمریکا سەرى هەلدایەوە بەلام ئەمجارەیان بەناوى ( فضیحة و ترگێت ) و یەکەم دەعواى قەزائى سالى ١٩٨٢ لە دادگاکانى ئەمریکا تۆمار کرا تا ئەوکاتە خەلکى ئاسایی شوشتنەوەى پارەیان بە قاچاخ بردنى ماددە هۆشبەرەکانەوە بەستبۆوە . لە وولاتانى رۆژهەلاتى ناوەراستیش وابەستەى گەندەلى و بەرتیل خۆرى و گەندەلى دارایی و وەزیفى بووە .
دواى روخانى رژێمى سەدام لە ٢٠٠٤ پۆل بریمەر حاکمى ئەوساى عیراق یاساى ژمارە ٩٣ ى دەرکردوە لەوبارەیەوە بەلام بەدەیان کەس پارەى نەوت و سەروەت و سامانى وولات و خەلکیان دزیوەو بەتالان بردووە و ئیستا لە وولاتانى وەک ئوردن و لوبنان و ئیمارەتەکانى کەنداو و هەندێ ووڵاتى ئەوروپا سپیان کردۆتەوە و شۆتەوەو پاککردۆتەوە ئەو پارە سامانە بەکار دەهێننەوەو دینەوە عیراق یا کوردستان و هێنانى چەندین کۆمپانیاى وەهمى بیانى بۆ کوردستان تاکو بتوانن ئەوپارانەى بەنایاسایی دەستیان کەوتووە بنێرنە دەرەوەى ووڵات و بەپێچەوانەشەوە هێنانەوەو شەرعیەت پێ دانى بەناوى وە بەرهێنەرەوە . لە هەریمەکەى خۆشمان دەیان کەسى لەو جۆرە هەیە کە تەمەنیان لە ٣٠ تا ٣٥ سال تیپەر ناکات و پرۆژەى زەبەلاح و گەورەیان لە هەرێم وەبەرهێناوە و دەیان کەس لەنکاویکا هەڵتۆقیون کە پێشتر خاوەنى هیچ سەروەت سامانێ نەبوبن حکومەت پەرلەمانەکەشمان هیچ هەنگاوێکى بۆ بەدوادا چوون و لیکۆڵینەوە لەوبارەیەوە نەکردوە دیارە ئەوەش گورسیکى تیدایە .
دواى ئەو خستنە رووە ئەم کورتە مێژوە باس دەکەم :
ئال کابون یەکیک بون لەناودارترین مافیا سالى ١٩٣١ دراوەتە دادگا بەلام نەک بە تۆمەتى پارە شوشتنەوە بەلکە بە تۆمەتى راکردن لەباج و نەدانى بوو چونکە ئەو زاراوەیە تا ئەوکاتە زۆر بلاو نەبوو بەلام کاتێ میرلانسکى بانگکراوە بۆ لیکۆلینەوە بە حوکمى ئەوەى ئەو پیاوە ژمێریارو بانک زانى ئەو بنەمالە مافیایە بوو بەوە تاوانبارکراوە کە هەوڵى گەران بۆ دۆزینەوەى رێوشوینى پارە شاردنەوەو ناردنى بۆ بانکە بیانیەکانى دەرەوەى ووڵاتى داوە و دواتر وەرگرتنەوەى بەشیوەى قەرز حوکم دراوە .
سەرچاوە : چەند سایتێکى ئینتەرنێت
تەنها بە کلیکێک لەسەر ئەو سمبولانەی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنیرە بۆ هاوڕیکانت .
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts