کامەران وریا قانع : دایكێكى مه‌زن .
رۆژێك تۆماس ئه‌دیسۆن له قوتابخانه ئه‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه , نامه‌ی مامۆستایه‌كى پێیه بۆ دایكى ( مامۆستاكه‌م داواى لێكردم ئه‌م نامه‌یه ته‌نها بیده‌مه ده‌ست تۆ ) . ئه‌دیسۆن به دایكى وت چى نووسراوه له‌و نامه‌یه .
دایكى به چاوێكى فرمێسكاوى ده‌نگێكى به‌رز نامه‌كه‌ى خوێنده‌وه ( مامۆستاكه‌ت ئه‌ڵێت : تۆ زۆر زیره‌كیت و به‌هره‌مه‌ندى , شایه‌نى قوتابخانه‌یه‌كى باشتریت , مامۆستاكانى ئێره له ئاست زیره‌كى تۆ نین , له‌به‌ر ئه‌وه خۆت فێرى بكه ) .
دواى چه‌ندین ساڵ كه دایكى ئه‌دیسۆن كۆچ ئه‌كات و ئه‌دیسۆن به‌ناوبانگ ئه‌بێت , رۆژێك كه‌لوپه‌له كۆنه‌كانى خانه‌واده‌كه‌ى ئه‌گه‌رێت , پارچه‌یه‌ك كاغه‌زى لوولكراو ئه‌دۆزێته‌وه كه هه‌مان نامه‌ى مامۆستاكه‌یه‌تى كه نوسرا بوو ( به‌رێز دایكى ئه‌دیسۆن , كوڕه‌كه‌ت قوتابخانه‌كه‌ى تێك داوه نه‌خۆشى مێشكى هه‌یه ! بۆیه چیتر رێگا ناده‌ین له قوتابخانه‌كه‌مان بخوێنێت .
تۆماس ئهدیۆسن دواى خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه به چه‌ندین كاتژمێر ده‌ست ئه‌كات به گریان ، دواجار ئه‌نوسێت ( تۆماس ئه‌دیسۆن منداڵێكى شێت بوو , به‌ڵام به‌هۆى دایكێكى ئازا ، بووه زیره‌كترین مرۆڤى سه‌ده .
سڵاو بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه به‌رده‌وام جوانى ژیانمان پیشان ئه‌ده‌ن .
وێنه‌كه دایكى زانا ئه‌دیسۆنه .
تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر