ئاریتما موحه‌ممه‌دی : كاتێ كورد مێژوو له‌بیر ده‌كات مێژووش له‌ناخیدا ونی ده‌كات .. بەشی كۆتایی .
ئه‌مریكاش وه‌ك یه‌كه‌مین هێزی سه‌ربازیی كه خاوه‌ن پێشكه‌وتووترین چه‌ك و تێكنۆلۆژیی ڕۆژ و سه‌رده‌مه نایهه‌وێت ڕووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه و ده‌یهه‌وێت به‌هه‌ر چه‌شنێك بێ بناغه‌ی پێوه‌ندی سیاسیی ، دیپلۆماسی و ئابووریی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه‌دا دابڕێژێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕێك بخات . ئه‌مریكا له كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه تێ ده‌گات و دژایه‌تی ئه‌مه‌شی پێناكرێت . بۆیه ده‌یهه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران ڕێ بكه‌وێت و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات ، هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران نییه ، به‌ڵكوو ئه‌وه ئێرانه كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌مریكاش پێی وایه كه پێكهاتن له‌گه‌ڵ ئێران ئاسانتره تاكوو دژایه‌تیكردنی و له ماوه‌ی سیوپێنج ساڵی ڕابردووش‌دا له نه‌بوونی پێوه‌ندی سیاسیی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران زیانی ئابووریی پێگه‌ییشتووه . به‌و مه‌به‌سته‌یه كه ده‌یهه‌وێت كۆتایی به‌و دابڕانه‌ی سیوپێنج ساڵی ڕابردوو بهێنێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران‌دا هه‌ڵ بداته‌وه.
به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی بوونی پێوه‌ندی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران تاكوو هه‌نووكه ، وه‌ك كولتووری سیاسیی و دیپلۆماسیی له‌نێو به‌شێكی زۆر له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ستراتیژیی سیاسیی ئه‌مریكا جێ نه‌كوتووه و ته‌نیا وه‌ك ستراتیژیی ڕۆژ سه‌یری ده‌كه‌ن ، چونكه به‌شێكی زۆر له سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئێران په‌یماننامه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تیی نابه‌نه‌سه‌ر و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراتیژییه‌ی ئه‌مریكا هاوڕا بێ كه پێویسته ڕژیمی ئێران به‌هه‌ر چه‌شنێك بێ ڕه‌شۆ بكرێ . هاوكات به‌شێكی زۆر له سیاسته‌مه‌داره‌كانی ئه‌مریكا كه له ژێر كاریگه‌ریی ئابووریی جووله‌كه دان دژایه‌تیی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ن . چونكه وڵاتی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ پێكهاتنی ئه‌مریكا له گه‌ڵ ئێرانی نییه و تاكوو هه‌نووكه‌ش به ڕوونی ئه‌مه هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
به‌ڵام ڕژیمی ئێران وه‌ك هه‌میشه توانیوێتی خۆی له دۆخی ئاڵۆز و نه‌خوازراو ده‌رباز بكات ، ئیتر بۆی گرنیگ نه‌بووه كه چی له ده‌ست ده‌دات و چی به ده‌ست ده‌هێنێ ، تاكه پرس كه جێی بایه‌خی ڕژیمی ئێران بووه ئه‌وه بووه كه كێشه‌یه‌ك بۆ بنه‌مای سیاسیی ڕژیم ساز نه‌بێ كه بوونی ڕژیم بخاته مه‌ترسییه‌وه . له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین په‌یماننامه‌ی سیاسیی ، ئابووریی و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ده‌ره‌كیی ساز كردووه كه پتر به زیانی شكاوه‌ته‌وه تاكوو به قازانجی . به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌و پشتیوانییه سیاسییه كه مه‌به‌ستی بووه به‌ده‌ستی هێناوه ، پشتیوانییه سیاسییه‌كانیشی خۆ له ڕێگریكردنی هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ڕژیم ده‌بینێته‌وه ، ئیتر ئه‌و هێرشه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ . وه‌ك ئاماژه ، ڕژیمی ئێران ڕێكه‌وتنی سه‌ربازیی و ئابووریی له‌گه‌ڵ وڵاتانی چین و ڕووسیه‌دا هه‌یه كه له ئه‌گه‌ری هێرش بۆسه‌ر ڕژیم پشتیوانی لێبكه‌ن . هه‌روه‌ها ڕژیمی ئێران له ڕێی ئه‌م تاكتیكه‌وه توانی به هاوكاریی ڕووسیه و چین ڕێ له ده‌رچوونی كۆمه‌ڵێك بڕیارنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی ڕژیمی سووریه بگرێت . چونكه ڕۆخانی سووریه به زیانی ڕژیمی ئێران لێك ده‌درایه‌وه و به واتای ڕۆخان و نشستی كه‌له‌مانگی شیعیی ده‌بوو كه ڕژیمی ئێران ده‌یان ساڵه بنه‌مای ستراتیژییه‌كه‌ی داڕشتووه و هه‌نووكه خه‌ریكی جێبه‌جێ كردنێتی.
ئه‌وه‌ی كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێویسته بۆ ئێمه وه‌ك كورد بیزانین ئه‌وه‌یه كه نه‌یاری سه‌ره‌كیی ئێمه ، ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاتانه نین كه كورد به نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز پێناسه ده‌كه‌ن و هاوكات ده‌مانچه‌وسێننه‌وه ، چونكه له ئاكامدا كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز و خاوه‌ن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تیی و ئه‌و نه‌ته‌وانه ناتوانن شۆناسی كورد بشێوێنن ، به‌ڵام فارسه‌كان تاكوو هه‌نووكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كورد به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی فارس پێك ده‌هێنێت . ئه‌مه ده‌توانێ ببێیه هۆی ئه‌وه‌كه شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد تووشی قه‌یران ببێت . چونكه تاكه نه‌ته‌وه كه تاكوو هه‌نووكه به شێوه‌ی جیاواز كار له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد ده‌كات فارسه‌كانن . فارسه‌كان له چه‌شن و شێوه‌ی جیاوازدا كار له‌سه‌ر كولتوور ، زمان و ناسنامه‌ی كورد ده‌كه‌ن و ده‌یانهه‌وێت كولتوور و زمان و ناسنامه‌ی مێژوویی كورد بخه‌نه ژێر ڕكێفی سیاسیی خۆیانه‌وه. هه‌ر وه‌ك ده‌بینین مێژووی سیاسیی كورد له لایه‌ن فارسه‌كانی فاشیسته‌وه شێوێنراوه و داگیر كراوه.
وه‌ك ئاماژه ، ئه‌و سه‌روه‌رییانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد و سه‌ركرده‌كانی كورد له مێژوودا خووڵقاندوویانه هه‌نووكه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی فارسه‌وه تۆمار كراون . ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی فارس هه‌ر هه‌موویانی گواستووه‌ته‌وه ناوچه فارسنشینه‌كانی ئێران و به مێژووی فارسه‌وه گرێی داون . ئه‌مه له كاتێك دایه كه تاكوو هه‌نووكه هیچكام له‌و ناوچانه‌ی كه فارسه‌كان به مێژووی خۆیانه‌وه پێونی ده‌كه‌ن به پێی پێوه‌ره‌كانی زانستنی مێژوو خاوه‌ن مێژووێكی كۆن نین و زانستنی مێژوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مێژووه ده‌ستكردانه‌ی سه‌لماندووه . ناسرپوورپیرار مێژووناسی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی مێژووی به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست . ئه‌و چه‌واشه‌كردنی مێژووی ئێران و فارسی سه‌لماند . ناسر پورپیرار پاسه‌رگاد ، ته‌ختی جه‌مشید ، شوش و هه‌موو ناوچه مێژووییه‌كانی ئه‌مڕۆ كه باس له مه‌زنێتی كورووش و خاوه‌ن مێژووبوونی فارس ده‌كه‌ن به چه‌واشه‌كردنی مێژوو و درۆ پێناسه كرد و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا به به‌ڵگه سه‌لماندی كه به‌چی و چۆن ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه له دژی گه‌لانی ناوچه‌كه و مه‌زن كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو نراون .
بۆیه ئه‌ركه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد كه خۆی مێژووی خۆی بنووسێته‌وه و ئه‌وه‌یكه بێگانه‌كان نووسیویانه ناكرێ وه‌ك بنه‌مای مێژووی سیاسیی و زانستیی خۆمان ئه‌ژماری بكه‌ین . چونكه له‌و دۆخانه‌دا كه كورد خاكه‌كی داگیركرابووه و مێژووناسی بێگانه‌ش هاتووه‌ته ناوچه‌كه ، داگیركه‌رانی كوردستان بوونه‌ته چاوساقی و ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان بووه لێی ئاگادار كراوه‌ته‌وه . به‌مه‌ش ناوترێت تۆماركردنی مێژوو ، چونكه مێژوو شیكاریی و شرۆڤه‌ی دۆخه‌كه‌ی ده‌وێت. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ وه‌ك مێژووناس ده‌ناسرێن ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه بۆیان باسكراوه نووسیویانه ، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕووی داوه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌كه تاكه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ده‌ستمان بوونی هه‌یه هه‌مان نووسراوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه بۆیه له‌ژێر ناوی مێژوونووس نووسراوه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ین . هه‌ر بۆیه جاروبار كه ئاسه‌وارێك ده‌دۆزرێته‌وه له یه‌كێ له ناوچه‌كانی كه‌له‌مانگی شارستانییه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێچه‌وانه‌ی نووسراوه‌كانی به‌شێك له‌و مێژووناسانه ده‌سه‌لمێنێت . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه مێژوو ئه‌وه نییه كه نووسراوه ، به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه كه ڕووی داوه .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت