عوسمان عومەر : چەند زانیاریەک دەربارەى گوێگرتن لەسەردەمى بەعس لەسەر بێتەلەکان .
سوپاى عیراق ئەوکات و سەردەمە چەندین یەکەى سەربازى گوێگرتنى لەناو سوپادا لە سەرتاسەرى عیراق دا بڵاوکردبۆوەو دامەزراندبوو بە پێى زانیاریەکانم (یەکەى ١١٤ ) لە بەغدا کە کاک سەرکەوت ( نصراللە عومەر ) کە سەر بەرێکخستنەکانمان بوو لەوێ سەرباز بوو دواتر بوو بە پێشمەرگەو عەدەد بێتەل یەکەى ١١٥ هەر لەبەغدا و یەکەى ١١٦ لە راشدیە و یەکەى ٦٢٥ شوینەکەى نزیک موصل بوو تایبەت بوو بە گوێ گرتن تایبەت لە بیتەلەکانى سوریا تورکیا و پارتى وحشع و سۆشیالیست لەبادینان هەندێ جار زانیاریمان پێ دەگەیشت کە شتەکانیان کەشف بووە شیکراوەتەوە ( لە شوێنێکى تر هۆکارى شی نەکردنەوەى شفرەکانى ی ن ک) دەخەمە روو .
بەندە سالى ١٩٨١ کەلەشاردەرچوم بەهۆى رەحمەتى جوانەمەرگ برایمى ئەحمەد بەگى کۆیە کە لەوشوێنە سەربازى قەلەم بوو بەپسولەى مۆلەتى ئەو یەکەیە دەرچوم …. یەکەى ١١٧ کەرکوک/ باجەوان عقید روکن نازم حمید عیسى فەرماندەى بوو زۆرجار کە زانیاریمان پێ دەگەیشت دەگوترا شیفرەکانى ی ن ک ئاڵۆزن و بۆمان ناکرێتەوە , یەکەى ١٧١ هەروەها ١٢١ و ١٢٧ و ١٢٨ ئەم ٣ یەکەیە تایبەت بوون بە بەرگرى ئاسمانى و بیتەلەکانیان تازەترین جۆرى روسى (P834-P824) بوون و عەقیدى فرۆکەوان محمود شاکر الداینى فەرماندەى یەکەى ١٢٧ بوو , بێتەلى ( شینوا ومەجەسى جەوى ) لەهەندێ لوتکەى شاخەکانى کوردستان جێگیرکرابوون , لەیەکێ چالاکیەکانى سنورى مەلبەندى دوو لەسەر شاخى ( سارا ) دەزگایەکى بیتەلى تۆمسونى فەرەنسى و ئەومەجەس جەویەى لەوێ بوو گیراو کەوتە بەردەستمان تا ماوەیەکى کەم کارى دەکرد دواتر فریکوەنسیەکانیان کوڕی ونەمان دەتوانى گوێیان لێ بگرین .
یەکەى معدات فەنى کە لەناو فەیلەقى ١ى کەرکوک بوو تا دواى راپەرینیش لەلایەن لیوا روکن حسین سالم حسین و عەمید عبدالعزیز الجبوریەوە سەرپەرشتى دەکرا ئەمانە جگە لە دەزگاکان ویەکەکانى گوێگرتنى سەر بە ئەمن و ئەمنە خاص و ئیستیخبارات وموخابەرات کە دەزگاى گوێگرتنى تایبەت بە خۆیان هەبوو . ووردتر لەبیرەوەریەکانم دا باسم کردووە .
لەسەردەمى شاخ تەنها هۆیەکى گەیاندن و پەیوەندی کردن لەناو شۆرش دا تەنها بیتەل بوو جگە لەهەندێ جار نامەى تایبەت بە تەتەر یانوێنەرێکدا دەنێردرا چ لەنیوان مەلەبەندە لێک دورەکان و ریکخستنەکان و شاخ هیچ هۆیەکى تر نەبوو ومایەى شانازیمانە لەسەرەتاى دامەزراندنى بەشى بیتەلەوە بەلێپرسراو و بەندەو عەدەد بێتەلەکانەوە بەهۆى دلسۆزى و زیرەکى و لیهاتویی تواناى یەکەیەکەىان توانیومانە خۆمان بپارێزین و پێمان کرابێ لەگوێگرتنى دوژمن پاراستوە و کەمترین هەلمان داوەتە دەست دوژمن کە سودمان لێ وەربگرێ ئەویش بە گۆرینى شیفرەکانمان زوو زوو , ناوو ژمارەى بێتەلەکانمان ,گۆرینى شەپۆلەکانمان , کۆرینى کۆدی موجەفیرەکانمان گۆرینى کلیلەکانى کارکردنمان , رۆژانە ماوەیەک لەماوەکان لە کاتژمێرەکانى کارکردنمان ٢٠ تا ٣٠ و هەندێ جاری زیاتر لەوە گۆرانکارى بەسەردا دەهات بۆ زانیارى خوێنەرانى بەریز هیچ یەکێک لە ئێمە پسپۆرو شارەزا نەبوین لەو بوارەدا و تەنها ئەزمون و هەلەکردن واى لیکردبوین زۆر شت فێرببین ورێنمایی بەردەواممان بۆ هەڤالانى عەدەد بێتەل و هەندێ جار توندیش لەگەڵى و بەردەوام پەیرەوى ( احذر العدو يتصنت ) مان کردووە کە یەکێکە لە بنەما سەربازیەکانى بوارى گەیاندن و پەیوەندى کردن بە بێتەل و ئەوزانیایانەى دەگەیشتە سەرکردەو فەرماندەکانمان و لەناو سوپاو دەزگاکانى باوەرپیکراو بوون وئێمەشى لێ ئاگاداردەکراینەوە ئەوەى لەسەرشانى ئیمەی بوایە جێ بەجێى بکەین هەرئەمەش واى کردبوو دوژمن کەمترین سودمان لێ وەربگرێ .
نمونەشم بۆ ئەوانەى لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە ئەم بروسکەیەى یەکەى معدات فەنى ناو فەیلەقى کەرکوکە کە ئاراستەى یەکەى ١١٧ و ٦٢٥ کردووە ئەمەش دەقەکەیەتى بەعەرەبى
من استخبارات المعدات الفنية رقم المنشأ 811
الى الوحدة 117 و 625
للاطلاع امرية المعدات الفنية فى فل 1 و فل 5 واتە فەيلەقى 1 و 5
لوحظ فى الاونة الاخيرة قيام شبكة دليلى الخيانة ( الاتحاد الوطنى ) بتغيير علامات ندائها يوميا ” علما إن هذه المسألة ليست بالسهلة ” نرجو تشديد المراقبة على كافة الترددات التى تعمل عليها وإعلامنا اولا باول ….. انتهى
لەوەشەوە بۆمان دەرکەوت کە بێتەلەکانمان لە چەندشوێنیکەوە چاودێری وگوێی لێ دەگیرا .
هەر لەو رونگەیەوە دەروانمە ئەوهەنگاوە گەورانەى کە تەکنۆڵۆژیاى ئامێرەکانى گەیاندن و پەیوەندى کردن لەم سەردەمەى ئێستادا ناویەتى کە نەوەیەکى نوێ لە بێتەلى (Extra High Frequencies E H F ,UHF,VHF,HF ) و ئامێرى تەشفیرو تەشفیرکردنەوە و هەروەها ئامێرى زیرەکى گوێگرتن و چەندین ئامیرى زیرەکى گوێ گرتن لەموبایل و تەلەفۆنى ئەرزى و یەکەکانى دۆزینەوەى ئاراستەو دەنگ و شیکردنەوەى جوڵە بەراى من لەم دونیا پیشکەوتوەى تەکنۆلۆژیا هیچ شتیگ قورس وگران نیە بەلاى دەولەتانى پیشکەوتووەوە لەوبوارەدا …. لەگەل ئەوەى تواناکانى سوپاى عیراق وەک ئەو سەردومە نەماوەو بەلام مەبدەئی ( عدم الاستهانە بالعدو ) رەچاوبکرێ باشەو هەردەبێ و پیویستە فەرماندەیی هێزى پێشمەرگەو ئەفسەرانی پلە باڵا و لێپرسراوان و دەزگاکانى تر ئەم لایەنە پشتگوێ نەخەن و بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەل بیتەل و مۆبایل و هەر دەزگایەکى ئەلیکترۆنى بکەن چونکە مایەى پاراستنى ژیانى خۆیان و هیزەکانیانە و بەشێوەیەکى زانستى سەربازى مامەلەى لەگەل بکەن چونکە لەکاتى ئیستادا لە قورسترین شەرى دژە تیرۆرین لەسەر ئاستى کوردستان و ناوچەکە وبەرگرى لەخاکى پیرۆزى کوردستان …. لەکۆتایی دا نمونەیەک بۆ هێزى پیشمەرگەو دەزگاکانى راگەیاندن ئەهێنمەوە یاد , چەندسالێک لەمەوبەر چەند وێنەیەکى زەرقاوی سەر بەقاعیدە لە دەزگاکانى راگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە ,پاشماوەیەک لە رێگاى دەزگا موخابەراتی وئیستیخباریەکانەوە شیکردنەوە بۆ وێنەکان کراو توانیان شوێنەکەى دەست نیشان بکەن و بیدۆزنەوەو هێرش بکەنە سەرى ولەناوى ببەن ….. لەبەر ئەم هۆ ئەمنیە بەباشى نازانم وینەى پێشمەرگە قەناص بەدەستەکان و ساترو تۆپەکان وجۆرى ئەوچەکەى بەکارى دەهێنن یا کە تازە پێیان گەیشتوە تەنانەت شێوەو روخسار وپلەکانیشیان لە دەزگاکانى راگەیاندنەوە دەربخرێ وپیشان بدرێن چونکە دوژمن بەردەوام هەولى ئەوە دەدات فەرماندەکان بدۆزێتەوەو شەهیدیان بکات و با نەبنە نێچیریکى ئاسان بۆ دوژمن و لەزۆر حالەتیش پێویستە فەرماندەکان فەرمانى ( صمت لاسلکى ) بدەن وپەیرەوەى بکەن تا زیانیان پێ نەگات …. راستە هیزى پێشمەرگە کەس وکارو براو خزم و دوست برادەرمانن و خیزان و مناڵ و کەس وکاریان هەیە پەیوەندیان پیوەدەکەن بۆ هەواڵ پرسینیان بەلام رەنگبێ ئەمە مەترسى بۆ سەرژیانیان دروست بکات بەهۆى پەیوەندى پیوە کردن و دەرخستنیان لە هۆیەکانى راگەیاندن .
ناعوم تشۆمسکى لە کتێبى ( السيطرة على الاعلام ) دا ئەلێت راگەیاندن ئەو ئامێرە سیحریەیە تواناى ئاراستەکردنى راى گشتى بۆ لایەک و دوور خستنەوەى لە بۆ شتێکى تر و ئاراستە گۆرینى هەیە چۆن دەتوانى جەماوەر کۆنترۆل بکەى ئاواش دەتوانرێ راگەیاندن کۆنترۆل بکەى .
تێبینى :
* مەجەس جەوی وشینوا ئامێریکى بیتەل بوون قسەى لەگەڵ فرۆکە دەکرد وئاگادارى هێزە ئاسمانیەکانى دەکردەوە کە فرۆکەى دوژمن هەیە لە ئاسمان وئایا ئەو فرۆکانەى دەردەچون بۆ هێرش کردن گەرانەونەتەوە وهەروەها رینمایى بومبابارانى فرۆکەوکۆپتەرى دەکرد .
* موجەفیرە بە ئینگلیزى پێى دەوترێ ( Encryption unit – بە عەرەبى وحدة التشفیر ) بە بێتەلى راکالەوە دەبەسترا و چەند پیتێکى ئینگلیزى و ژمارەى تێدا داخل دەکرا لەکاتى قسە کردن وکارپێکرنى دا کە یەکێک گوێی لێ دەبوو هەر غەلبەغەڵب و تێکەڵ وپێکەل وسەروبن کردنى قسەکان بوو بەڵام لەبەرامبەردا قسەکان بە سافى وەردەگیرایەوە و تەنانەت لەوەش گۆرانگاریمان کردبوو بەشێوازى سوپاى عیراق نەبوو .
* گەر هەر هەڤالێک زانیارى زیاتر یا کەم وکورى لەخستنە روەکەم هەیە بە سوپاس رێزەوە بۆم راست بکەنەوە .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت