عه‌تا قه‌ره‌داخی : دیسان عه‌ره‌ب چۆن سه‌یری كورد ده‌كات ؟
تێڕوانینی ناسیونالیستی عه‌ره‌ب بۆ كورد به ئاشكرا شۆڤینیستانهیه
ئایا ئایندهی په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و عه‌ره‌بی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات ؟
ئایا ئه‌گه‌ری پێكه‌وه ژیانیان هه‌یه ؟
ئایا ئه‌و هۆكارانه چین كه به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كانی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر ره‌فتار له‌گه‌ڵ كورددا ده‌كه‌ن ؟
ئایا كورد ده‌توانێت به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌رپه‌رچی سیاسه‌تی داگیركه‌ری عێراقی بداته‌وه ؟
ئایا كورد ده‌توانێت فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند دابنێت ؟ له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه كار چیه‌و پێویسته كورد چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌م باره شلۆق و پڕ له نیگه‌رانییه رزگار بكات؟
بێگومان ئه‌وه‌ی ئێستا عه‌ره‌بی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجامی ده‌دات له دایكبووی ئه‌م چركه‌ساته نیه ، به‌ڵكو به‌رهه‌می كۆی ئه‌و مێژووه‌یه كه تیایدا عه‌ره‌ب هاوشێوه‌ی توورك و فارس كراونه‌ته فه‌رمانڕه‌وای كورد . به مانایه‌كی تر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له جوگرافیای كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت و داگیركه‌رانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس گه‌لی كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و سه‌ركوتی ده‌كه‌ن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵی سڕینه‌وه‌ی بوون و شووناسی ده‌ده‌ن به‌رهه‌می عه‌قڵ و كه‌لتووری ئه‌و نه‌ته‌وه سهردهستانهیه كه له مێژووی كۆندا له رێگای ئایین و ده‌سه‌ڵاتی ئایینهیهوه بوونه‌ته فه‌ر مانڕهوای نیشتیمانی كورد‌و له مێژووی نوێشدا جارێكی تر به‌رژه‌وه‌ندییه دڕنده‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ست ئه‌و زه‌مینه‌ی بۆ ره‌خساندن كه جارێكی تر ببنه‌وه به فه‌رمانڕه‌وای كوردستان .
ئه‌گه‌ر له‌رابردووی پێش درووستبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و بنه‌ماكانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و تورك و فارس‌دا ، ده‌وڵه‌ته‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس وه‌كو ئیمپراتۆرێتی خێڵایه‌تی ئایینی ده‌ركه‌وتبن ئه‌وا له هه‌مان كاتدا ده‌شێ بنه‌مایه‌كی دیاری ده‌وڵه‌تی فره ئیتنیكیان هه‌بووبێت ، كه ئه‌وه‌ش زیاتر بنه‌مای ئایینه‌كه سه‌پاندوویه‌تی به‌وه‌ی كه ئیتنیك و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له سایه‌ی یه‌ك سیستێمی سیاسی ئیداریدا به‌ڕێوه‌ببرێن چونكه له سنووری ئه‌و سیستێمه سیاسیانهداو له پێش سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی ناسیونالیزمدا ئینتیمای سه‌ره‌كی بۆ ئایین و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی بووه‌و سه‌رباری جیاوازی مه‌زهه‌به‌كان و دابه‌شبوونیان ، ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه خیڵایهتییهكان زیاتر سیمای ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بییان هه‌بووه‌و ئهوهندێ باری شوێنكه‌وتووانی مه‌زهه‌بی جیاواز له مه‌زهه‌بی ده‌وڵه‌ت گران بووه ، پێده‌چێت ئه‌وه‌نده باری ئیتنیك و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ، گران نه‌بووبێت . هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه سه‌رباری ململانێ و به‌كارهێنانی خێڵ و عه‌شیره‌ت و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كانی كورد له لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه به دژی یهكترو له پێناوی په‌رتكردنی زیاتریاندا ، هێشتا سیاسه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه جیاواز بووبێت له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی نوێی داگیركه‌ری كوردستان .
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرایه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه كه سه‌ره‌تای هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ملاو ئه‌ولا ئه‌گه‌رچی به نزمیش بێت ده‌نگی كورد بۆ داواكردنی مافه‌كانی و بۆ رزگاركردنی نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌بیسترێت ، له‌به‌رامبه‌ردا داگیركه‌رانی كوردستان به‌رده‌وام به خراپترین شێوه‌و به كوشتن و بڕین وه‌ڵامی كوردیان داوه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه له كۆنه‌ستی داگیركه‌رانی كوردستاندا ئه‌وه جێگیر بووه‌و تاكو ئێستاش جێگیره كه ناتوانن دان به بوونی كورددا بنێن وه‌كو بووه‌یه‌كی جیاواز له خۆیان . هه‌ربۆیه بۆ رێگاگرتن له ده‌ركه‌وتنی ئه‌و بووه جیاوازه كه نیشتیمانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌واندا دابه‌شكراوه ، له‌وساوه بۆ ئێستا هه‌وڵیان داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگا له درووستبوون یان بیستنی ئه‌و ده‌نگه بگرن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خراپترین جۆره‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌و كوشتن و بڕین و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی له ناوبردنی به كۆمه‌ڵ و چه‌كی قه‌ده‌غه‌شیان به‌كارهێناوه ، چونكه ئامانجه‌كه لای ئه‌وان یه‌ك ئامانج بووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگایه‌كیان به‌ڕه‌وا زانیووه .
ئامانجی ئاشكرایان ئه‌وه بووه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگا له ده‌ركه‌وتن و درووستبوونی كورد وه‌كو كه‌سێتییه‌كی خاوه‌ن شووناس بیگیرێت نه‌وه‌كو مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان درووست بكات . بێگومان ئه‌م سیاسه‌ته دژ به كورده رێگای له‌به‌رگیراوی ئاشكرای ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس بووه ، به تایبه‌تی له عێراقدا كه ئه‌و سیاسه‌ته له‌سه‌رده‌می به‌عسدا به‌جۆرێك سه‌خت و دژوار بوو كه تروسكه‌ی ئاینده‌ش به‌دی نه‌ده‌كرا ، هه‌ربۆیه له شكستی سه‌ربازی و ئابووری رژێمدا له جه‌نگی كوهیتدا ، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ته‌قیه‌وه‌و ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش ده‌روازه‌ی جۆرێك له ئازادی بۆ كرده‌وه .
هه‌رچه‌نده راپه‌ڕین تووشی شكست هات به‌ڵام خه‌ڵك كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازادی به خۆیه‌وه بینی، چیتر نه‌ده‌توانرا به ئاسانی بخرێتـهوه ناو قه‌فه‌زه‌كه‌ی پێشتری رژێمی به‌عسه‌وه . مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌بێ دڵنیابین كه جارێكی تر عه‌رب ناتوانێت كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا‌و ته‌نانه‌ت له رۆژئاوای كوردستانیشدا جارێكی تر بكاته‌وه ناو قه‌فه‌زه‌كه‌ی جارانی چونكه ئه‌و مرۆڤه‌ی تامی ئازادی كرد به ئاسانی جارێكی تر ركێف ناكرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ناچاربوو هه‌موو رێگایه‌كی سه‌خت له‌به‌ر ده‌كرێت له پێناوی پارستنی ئازادییهكهیدا . هه‌ربۆیه من لێره‌وه وای ده‌بینم تاكو ئێستا ئیراده‌یه‌كی شاراوه‌ی گه‌وره له ناخی مرۆڤی كورددا چی وه‌كو تاك و چی وه‌كو كۆمه‌ڵ هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له بوونی خۆی كه بوونی ئه‌ویش له ئازادی‌دا پێناسه ده‌كرێت . ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیراده پۆڵاینه نه‌بووه چۆن هه‌زاره‌ها لاوی كورد له دژی داگیركه‌رانی كوردستان سنگیان ناوه به گوللهوهو چوونه‌ته به‌رده‌م په‌تی سێداره . تاكو ئێستاش ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه. كه‌واته ئه‌گه‌ر دا‌و قۆناغی فشاردانانی كورد به گشتی دژی داگیركه‌رانی كوردستان فشاری هێز بێت ، پێموایه كورد هه‌رچۆن له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا له رابردوودا سڵی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه نه‌كردۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر ناچار بێت ئێستاش هه‌مان ئه‌و هێزو ئیراده‌یه نه‌مردووه هه‌رچۆن ده‌بینین خه‌باتگێڕانی كورد له به‌شه‌كانی تری كوردستان رووبه‌ڕی داگیركه‌ران ده‌بنه‌وه‌و چۆن به‌خۆینی خۆیان هه‌وڵی بنیادنانی ئاینده بۆ نه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن .
بێگومان ره‌نگه ئه‌م بۆچوونه نوێ نه‌بێت كه پێشتر‌و له كاتی رووخاندنی رژێمی به‌عسدا باسی ئه‌وه ده‌كرا كه باشتر وایه كورد نه‌چێته به‌غداو ده‌ستی عه‌ره‌ب نه‌گرێت و یارمه‌تیان بدات ده‌وڵه‌تیان بۆ درووست ببێته‌وه ، به‌ڵام وه‌كو ده‌یزانین سه‌ركردایه‌تی كوردی بێ بیركردنه‌وه‌یه‌كی درووست و بێ گوێگرتن له رای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان به‌په‌رۆشه‌وه رێگای به‌غدایان گرته‌به‌رو به په‌رۆشه‌وه له خه‌می درووستكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای دیاكتاتۆرێهت و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری عێراقیدا بوون و پێیان وابوو كه ئیتر سه‌رده‌می به‌عس ته‌واو بووه‌و له ئه‌نجامی كورتبینیاندا وایان ده‌زانی به كۆتایی هاتنی رژێمی به‌عس ئیتر قۆناغی دیموكراسی و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌ست پێده‌كات ، كه له‌راستیدا ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی و ئه‌و رۆشنبیره سیاسیانه‌ی كه له پنته‌كانی ده‌سه‌ڵات و بڕاری كوردییه‌وه نزیكبوون توانای لێكدانه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌یان هه‌بووایه ده‌بووا بیانزانیایه به‌عس به‌رهه‌می كه‌لتووری عه‌ره‌بی و ناسیونالیزمی خێڵه‌كی و شۆڤێنی عه‌ربیه‌و به رۆیشتنی نوخبه‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ، عه‌قڵ و كه‌لتووره بزووتنه‌وه‌كه كه عه‌ره‌ب خۆیان وه‌كو پرۆژه سه‌یری ده‌كه‌ن كۆتایی نایه‌ت .
به‌هه‌رحاڵ كورد ئه‌و كات نه‌یتوانی له‌و واقیعه تێبگات چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته ته‌نیا خۆی به‌دوور بگرتایه‌و چۆن له‌م به‌شه‌ی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی پێكهێنابوو خۆی بپاراستایهو پێگه‌كانی خۆیی به‌هێز بكردایه‌و خۆی نه‌دایه‌ته ده‌ستی شه‌پۆلی ئاره‌زووكردن بۆ درووستكردنه‌وه‌ی عێراق و ، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیش توانیان له عێراقدا ده‌وڵتیان درووست كرد به‌پێی دیفاكتۆی ئه‌و كاته ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكردایه كه دهووڵهتێكی لاواز بوو ، له جیاتی ئه‌وه بگه‌یشتایه‌ته به‌غداو به‌شداری ئه‌نجومه‌نی حوكم و پاشانیش به‌شداری له درووستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بكردایه‌و خه‌ونی به پۆست و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانه‌وه ببینیایه ، كێشه‌كانی ناوخۆی كوردستانی چاره‌سه ربكردایهو هه‌وڵی درووستكردنی یه‌كێتیه‌كی پته‌وی له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بدایه‌و ئه‌و هێزو وزه ئیداری و سیاسی و دیپلۆماسیه‌ی كه بردیه به‌غدا بۆ خزمه‌تكردنی عه‌ره‌ب و درووستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی له كوردستان كاری پێبكردایه .
پێموایه جوڵه‌ی رووداوه‌كان به‌م ئاراسته‌یه نه‌ده‌ڕۆیشت و كوردیش به‌و شێوه لاوازه له‌به‌رده‌می عه‌ره‌بی شیعه‌و سوونه‌دا ده‌رنه‌ده‌كه‌وت. به‌ڵكو ئه‌و كاته ده‌یتوانی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانیشتن و رێكه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م حكومه‌ته‌وه حكومه‌تی عه‌ره‌بی عێراقدا بكات ، نه‌ك خۆی ببێته به‌شێك له حكومه‌تی عێراقی و به به‌رچاوی ئه‌ویشه‌وه ماده‌ی 140 پشت گوێ بخرێت ئه‌م توانای هیچی نه‌بێت ، موچه‌و پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه پشت گوێ بخرێت ، هه‌موو ساڵێك له‌سه‌ر بودجه شه‌ڕی دنیا به كورد بفرۆشرێت ، سیاسه‌تی كۆچ پێكردن و به‌عه‌ره‌بكردن تاكو ئێستا به‌رده‌وام بێت و ده‌یان شتی تریش كه‌چی هێشتا نوێنه‌رانی كورد له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقیدا به‌رده‌وامبن ؟؟ ئایا ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت بێجگه له ته‌نیا یه‌ك شت نه‌بێت ئه‌ویش وابه‌سته‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه به عێراقه‌وه .
هه‌رچه‌نده من وای بۆده‌چم كه ئێستا عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه . به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا كورد ده‌توانێت له‌و بارودۆخه سوود وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ی له رابردوودا نه‌یتوانی سوودی لێوه‌ربگرێت ئه‌مجاره له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا بیخاته كار ؟ من پێموایه به‌هێزترین فشار كه كورد بتوانێت درووستی بكات ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی جیدی ناو ماڵی خۆی رێكبخات و هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بدات و له رووی دارایشه‌وه ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و به‌ره‌ڵایی و بێسهروبهرهیییه بكات له گه‌نده‌ڵی و ته‌خشان و به‌خشان رۆحی ده‌رهێناوه ، ده‌شێ ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باش بێت بۆ به نیشتیمانی كردنی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه گشتییه‌ی كه حیزبه‌كان و له رێگای ئه‌وانیشه‌وه كه‌سانی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه . هه‌روه‌ك پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كوردی له رووی دیپلۆماسیه‌وه بكه‌وێته جوڵه‌و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری و لایه‌نگیری نێو ده‌وڵه‌تی بدات بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر بڕیارێكی چاره‌نووس سازانهو ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به عێراق و ئینتیما بوون به عێراقه‌وه گریداوه بیر له ئه‌ڵته‌رنایتیڤی تر بكاته‌وه كه ئه‌ڵته‌رنایتیڤی یه‌كه‌میش خه‌ڵكی كوردستانه‌و تاكه هێزو فشاریش بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردی و به‌هێزكردنی له‌به‌رامبه‌ر عێراقدا و بۆ ناچاركردنی عێراقیش بۆ داننان به مافه‌ره‌واكانی كورددا هه‌ر هێزی خه‌ڵكی كوردستانه‌و هیچ فشارێك له فشاری كورد خۆی به‌هێزتر نابێت ، به‌ڵام ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ درووستكردنی ئه‌و هێزه ناوخۆییه یه‌كسانی و عه‌داله‌ت و ماف له كوردستاندا بكاته بنه‌مای كار‌و ژیان و به كرده‌وه یه‌كسانی و عه‌داله‌ت درووست بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی كورد هه‌ست بكات كه‌رامه‌تی پارێزراوه‌و له‌و پێناوه‌شدا پارێزگاری له‌و سیستێمه بكات كه كه‌رامه‌تی ئه‌وو كۆی مافه‌كانی ده‌پارێزێت. بۆیه ئێستا ده‌بێ دڵنیابین كه كێشه‌ی داعش كۆتای دێت و كورد سه‌رباری زیانی گه‌وره له‌و كێشه‌یه رزگاری ده‌بێت كه له راستیدا ده‌شێ ئه‌و كێشه‌یه له شێوه‌یه‌كی تردا خۆی ده‌ربخاته‌وه كه ئه‌ویش كێشه‌ی سوونه‌یه له‌گه‌ڵ كورددا چونكه ئاشكرایه كه دیواری زۆر ئه‌ستوور له نێوان داعش و سوونه‌دا نییه .
كه‌واته ئه‌وكاته كورد چی بكات ؟ ئایا هه‌روه‌كو ئێستا به دوای رووداوه‌كاندا كێش بێت و نه‌توانێت هیچ بڕیارێك بدات و چاوه‌ڕوانی باوكی عه‌ره‌ب بێت به‌ڕێوه‌ی ببات، ئه‌و باوكه‌ی كه نه‌ك كورد به كوڕی خۆی نازانێت به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كه له ره‌گوریشه‌وه بیسڕێته‌وه ، ئیتر ئه‌و باوكه عه‌ره‌به سوونه‌و سه‌دام حسێن بێت یان شیعه‌و جه‌عفه‌ری و مالیكی و عه‌بادی و ئه‌وانی تریان بێت ، ته‌نانه‌ت ئێستا عه‌لاوی و ئه‌وانه‌ی تریشیان كه كه خۆیان وه‌كو دۆستی نزیكی كورد نیشان ده‌ده‌ن به ئاشكرا دژی بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكین سه‌باره‌ت به پێدانی چه‌ك به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، هه‌روه‌ها هه‌موویان به ترسه‌وه سه‌یری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی‌دا ده‌كه‌ن و به‌وه تاوانباری ده‌كه‌ن كه پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراق جێبه‌جێ ده‌كات . به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه تێڕوانینی كۆی عه‌ره‌به بۆ كورد كه ئه‌ویش دژایه‌تیكردنی ئاشكرای بوونی كورده .ئه‌وانی عه‌ره‌ب سه‌رباری ناكۆكی قوڵی مه‌زهه‌بی و سیاسی و خێلهكیان به‌ڵام سه‌باره‌ت به كورد یه‌كگرتوون .
كه‌واته ئه‌ی ده‌بێ كورد چی بكات و چۆن كاربكات ؟ به‌م دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ئێستایه‌وه یان ده‌بێ خۆی یه‌كبخات و له‌به‌رده‌م ئه‌و مه‌ترسیه‌ی گه‌وره‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بیدا یه‌كگرتوو بێت . دیاره ناسیونالیستی تورك و فارسیش هه‌مان تێڕوانینیان هه‌یه بۆ كورد‌و هه‌مان مه‌ترسیان له‌سه‌ر ئایندهی كورد هه‌یه . بۆیه ده‌بێ كورد بكه‌وێـته خۆی و رێگای تر له‌به‌ر بگرێت به‌ڵام وه‌كو جاری تریش گوتوومانه كورد نه به‌م عه‌قڵ و سیاسه‌ته‌ی ئێستایه‌وه نه به زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی ئێستایه‌وه ناتوانێت ئه‌وه بكات بۆیه كورد هه‌م پێویستی به بڕیاری نوێیه هه‌م پێویستی به عه‌قڵ و ستراتیژی نوێیه هه‌م پێویستی به جۆرێكی تر له بكه‌ره كه بتوانن به‌رنامه‌و ستراتیژی نوێ دابنێن و جێبه‌جیی بكه‌ن كه مه‌به‌ستمان به‌رنامه‌و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ك به‌رنامه‌ی حیزبی و كاركردنی له پێناوی حیزب و تاكه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی حیزب و رازیكردنی داگیركه‌رانی كوردستاندا .
کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەو ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت