Nechirvan-Yusf

بزانە بەرزانی لە کەیەکەوە پلانی بۆ لابردنی سەرۆکی پەڕلەمان هەبوو .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر بەشی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، مامۆستا ساڵح ژاژڵەیی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ، نوسینێکی بەناونیشانی ـ زانیاری گرنگ و بەسود نوسیووە ، لەو نویسنەدا باسی چاوپێکەوتنێکی قادر عەزیز سکرتێری حیزبی ئایندە دەکات ، کاتێک بەرزانی لەگەڵ ىەناو 13 حیزبەکەدا کۆبۆتەوە لەدوای 23 – 9 ، بە ئامادەبووانی وا وتووە : لەخوارەوە بیخوێننەوە ..

ساڵح ژاڵەیەی : زانیارییەكی گرنگ و بە سود

شەوی پینج شەممە ریكەوتی 25/11/2015 بەڕیز قادر عەزیز سكرتیری حیزبی ئایندە چاوپێكەوتنی هەبوو لە كەنالی كورد سات نیوز .
ئەم بەڕێزە زانیارییەكی زۆر گرنگی دركاند كە تائیستا بە فەرمی لە هیچ میدیایەكەوە باسی لێوە نەكراوە .
لە راستیدا زانیارییەكە ئەوەندە گرنگە شایانی ئەوەیە سوپاسی كاك قادر بكەین كە سیناریۆیەكی گرنگی پارتی ئاشكرا كرد ، كە قسەی هەموو بەرپرسانی پارتی بەدرۆ دەخاتەوە لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەریم و بوختانەكانی پارتیش بەدرۆ دەخاتەوە سەبارەت بە دكتۆر یوسف .
لە چاوپیكەوتنەكەدا كاك قادر ئەم راستییە بەنرخەی بۆ هاولاتیان ئاشكرا كرد و ووتی : لە كۆبونەوەی 13 حیزبەكەدا كە مەسعود بارزانی سەرپەرشتی كرد وتویەتی : ئەگەر لە كۆبونەوەی 23 مانگدا پەرلەمان نیسابی قانونی تەواو بكردایە ئەوا دەست و پێی سەرۆكی پەرلەمانم ئەبەست و ڕەوانەی سلێمانیم ئەكردەوە .
جگە لەوەش پارتی پێش كۆبونەوەی پەرلەمان چەند كەسێكی دەزگای زانیاری و ئاسایشی سەر بەخۆیان لەناو هۆڵی پەرلەمان و دەوروبەری جێگیر كردبوو بۆ ئەوەی كە كۆبونەوەكە نیسابی تەواو بكردایە ئەوا هێرشیان دەكردە سەر سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران و كۆمەڵ و هەندیك لەو ئەندام پەرلەمانانەی كە بەردەوام قسەیان كردوە و گەندەڵیەكانیان ئاشكرا كردووە .
ئەگەر لە یادتان بێت كاتێك كە رەخنە لە یەكگرتوی ئیسلامی ئەگیرا ، كە ئەندامەكانی پەرلەمانیان بەشداریی كۆبونەوەكەیان نەكردبوو ئەوان ئاوا پاساویان ئەهێنایەوە ئەگەر ئەو كۆبونەوەیە نیسابی قانونی تەواو بكردایە ، كارەسات ڕووی ئەدا .
من لێرەدا نامەوێت ئەوان بەوە تۆمەتبار بكەم كە پێش وەخت ئاگاداری ئەو كودەتایەی پارتی بوون بەلام ئەكرێ لێیان بپرسین چۆن ئەتانزانی كارەسات ڕووبدات .
من لێرەدا سەرنجی هەموو هاولاتیان بۆ ئەوە رائەكێشم كە پارتی پێش وەخت بەرنامەی هەبووە بۆ كودەتاكەو تەنها بیریان لە بەرژەوەندی خۆیان كردۆتەوەو بەلایانەوە گرنگ نةبوەو لە ئێستاشدا بەلایانەوە گرنگ نییە كە ناو و ناوبانگی كورد چی لێدیت . بنەماڵەی بەرزانی تەنهاو تەنها بیر لە خۆیان ئەكەنەوە . ئێستا كە راستییەكان ئاشكرا بون با ئەوانەشی سەر بەپارتیشن بە ویژدانەوە سەیری ڕووداوەكان بكەن و بزانن كین ئەوانەی هەریمی كوردستانیان توشی قەیران كردووە .
ئەگەر پارتی قسەكانی قادر عەزیز بەراست نازانن با وەلامی بدەنەوەو ئەگەر قسەكانیشی راستە با چیتر خەڵكی كوردستان چەواشە نەكەن .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت