خەندە جەزا : من ژنێکی حەڵاڵم .
من نزیکی بە ٤٤ ساڵ تەمەنمە ، بۆ یەک جاریش دەستدرێژیم نەکردۆتە سەر کورێکی پێنج ساڵ یان بچوکتر یان گەورەتر .
من دڵنیام بۆیەک ساتیش چاوم بەقەدو باڵای پاوپوزیی هیج لاوێکی گەرەک و نیشتمانەکەم هەڵنەهێناوە . من زۆر دڵنیام هیج کات دەستم بۆ ناوگەڵ و گەڵوگونی هیج پیاوێک نەبردووە . من هیج کات ئاخوئۆفێکی قیزەونانەم لەڕووی هیج کورێکا نەوتووە .
من ژنێکی حەڵاڵم ـ هەموو خواردنێک دەخۆم بە گۆشتی ئاژەڵەکانیشەوە ، کامیان لام خۆش بێت . جارجار پێم خۆشە شەرابێک بنۆشم بەڵام کە سەرگەرم بم هیچ کات پەلاماری سنگومەمکی کورێکم نەداوە . من تەنها یەک شوم کردووە حەزم لەچوار مێردیش نیە ، گەر ویستم پیاوەکەم بگۆرم بەئاشکرا دەڵێم : دەمەوێ لەلات برۆم .
من هیج کەسم نەکوشتووە بەتەمای عیسای مەزنیش نیم لەو دنیا چاوەرێی علی و عومەرو نەوەکانی محمدیش نیم .
من بۆجارێکیش لەنێو هۆسەی بازارەکاندا خۆم نەخشاندوە لە نیرینەیەک .
من کورە بچوکەکان سواریی خۆم ناکەم . من ناچمە یانەی شەوانەو دەستبازی و جنس بازی ناکەم .
من بەدوای قەسابخانەی حەرام و حەڵاڵدا ناگەریم .
من ئیشی ڕەش ناکەم و پارەی سۆشیال وەرناگرم .
من گایەک ناکەم بەقوربانی و زۆرانبازیی شمشێرو خنجەر لەسەر گەردنی ناکەم .
من شانازی بەناوگەڵمەوەناکەم هەزاران جار شەرم بوو ، کەجی وەکو پیاوە حەرامەکان نەموت …… م بەهی ژنت . نەم وت …………….. م بەخوشکودایکت ، یەع لەوانەی میکانزمی جنێوەکانیشیان بەناوگەلێانە .
من ژنێکی حەڵاڵم
دەخالەت لەژیانی تۆدا ناکەم .
من پێم خۆشە هەموخەڵک دڵشادبێت و بەختەوەر بێت .
من بەزنجیر لەخۆم نادەم لاشەم خلتانی خوێن ناکەم ، دواتر بەمێردەکەم ناڵێم سارێژم کە .
من کاردەکەم کەدەگەرێمەوە میردەکەم دەستی لەهەویردابێ نالێم وەرە من تێربکە .
من هیج کات پیاوەکان بەکەم عەقڵ نابینم بەزەعیف ناویان نابەم .
من سەروەتەکەم بەیەکسانی ئەدەمە نەوەکانم .
من شایەتی کچە شیرینەکەم لەلام دوو هێندەی شایەتی کورە دزێوەکانە .
من حەڵاڵم
نەکەس دەکوژم نەکەس ئازاردەدەم نە بێ رێزی بەکەس دەکەم ، تۆ گەر گۆشتی بەراز بخۆیت یان پەرداخێک شەراب نۆش کەیت ، باشترە یان پەلاماری کچێکی 5 ساڵ بدەیت .. تۆ گەر عاشق بی و ماچەکانت پڕ بێ لەخۆشەویستی باشترە یان وەکو ئاژەڵ هەرجارەو لەکەسێکا خۆت بەتاڵ کەیت ؟
دلنیابە من حەڵاڵم ، حەڵاڵ و حەرام ـ ئەوەنیە کەتۆ دوو هەزار ساڵە ئەیدەی بەگوێمانا ..
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت