دکتۆر محەمەد ئەمین گه‌ناویى : تورکیا له قه‌یرانی ناسنامه‌وه بۆ قه‌یرانی ترۆر .
دوای رمانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی عوسمانی پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کۆماری تورکیا به‌ده‌ستی مسته‌فا کمال ئه‌تاتورک له‌سه‌ر بنه‌مای سکۆلاریزم و کۆپی کردنی فکرو فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوایی بۆ ناو هه‌موو کایه‌کانی ژیانی سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستى پێ‌کرد وه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیای تازه هه‌وڵیان دا وێنه‌و دیمه‌نێکی ته‌واو جیاواز له دیمه‌ن و وێنه‌ی ئیسلامی و عوسمانی له خۆیان شان به‌ن .
تورکیای کۆماریی تازه له هه‌موو شتێکدا لاسایی ڕۆژئاوایی کرده‌وه هه‌ر له پۆشینی جل و به‌رگه‌وه تا ده‌گاته دامه‌زراوه ڕۆژئاواییه‌کان له‌وانه بوون به ئه‌ندام له‌ناتۆ . ته‌نها شتێ که تورکیای تازه له ڕۆژئاوا نه‌ک هه‌ر فێر نه‌بوو و لاسایی ئه‌وروپای ڕۆژئاوایی نه‌کردووه ڕێزگرتن بوو له جیاوازیه‌کان به‌تایبه‌تی ڕێزگرتن له‌نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ، به‌ڵکو به ئه‌وپه‌ری توندوتیژی و داعش ئاساییانه که‌وته له‌ناو بردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانى تر وه‌ک ئه‌رمه‌ن ، ئه‌م وێنانه‌ی که ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئیستا خۆیان ناو به ناو بڵاویان ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ کوژی کوردانی باکور له‌ده‌رسیم به‌قه‌د وێنه‌کانی هۆڵۆکۆست ، کۆمه‌ڵ کوژی جوله‌که‌کان به‌ده‌ستی نازیه‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌ده‌ستی سه‌ربازانی دوا سوڵتانی عوسمانی نامرۆیی و به‌ربه‌ریانه‌یه .
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زرانى کۆماری تازه‌ی ئه‌تاتورک فەرمانرەوايانى توركيا شه‌ڕی به‌رده‌واميان دژى دوو لايەن راگەیاند :
1 – شه‌ڕ دژی هه‌ر بون و دیارده‌یه‌کی کوردی و هه‌وڵدان بۆ به تورک کردنی کورده‌کان ، به‌ڵام هه‌ی هات کێ ده‌توانێت فێڵ له مێژووی بونی نه‌ته‌وه‌و گروپه‌کان بکات .
2 – شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ هه‌ر دیارده‌و سه‌رهه‌ڵدانێکی بیرى ئیسلام گه‌رایی له هه‌ر بوارێکی ژیان .
بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌سه‌ڵاتدارانی سکولاریستی ئه‌تاتورک توانیان سه‌رکه‌وتوو بن له‌هه‌ردوو شه‌ره‌که‌دا ، توانیان ساڵانێکی زۆر گه‌لی کورد سه‌رکوت بکه‌ن به‌ڵام نه‌یان توانی هه‌ست به کورد بون و خه‌ونی گه‌وره‌ی کورد له‌قه‌واره‌ی سیاسی خۆی دا له بیر زۆربه‌ی کورد له‌ناوبه‌رن به‌هه‌مان شێوه‌ش نه‌یان توانی بنه‌ماو فه‌رهه‌نگ و عقڵیه‌تی ئیسلامی له‌ناو زۆربه‌ی تورک و گه‌لانی تری موسوڵمانی ناو تورکیا بسڕنه‌وه واته ده‌سه‌ڵاتی سیکۆلاریستی تورکی که له گۆڕانی ڕواڵه‌تدا سه‌رکه‌وتووبون به‌ڵام له گۆرانی ناوه‌رۆکدا شکستیان هێنا ئه‌م دژ یه‌که له‌لایه‌ک به سه‌رهه‌ڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان وو له لايه كى تر وه‌فاداری گه‌لی تورک بۆ سه‌رچاوه‌ی ناسنامه و فه‌رهه‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ مه‌یل و خه‌ونى ده‌سه‌ڵاتدارانی سکولاریست بۆ نزیک بونه‌وه‌و لاسایی ژیانی ڕۆژئاوایی ، تورکیای توشی قه‌یران و بۆشایی ناسنامه کرد .
1 – بۆ گەلى كورد : پاش سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌هێزو قورسایه‌کی کاریگه‌ره‌وه له‌روی فکری و په‌روه‌رده و میدیا‌و دیسپلینه‌وه تورکیا دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌دا ئه‌م خه‌ونه نه‌ما که‌ئه‌مه‌ی له‌تورکیا بێ تورکه . له‌مه‌ش زیاتر ئێستا تورکیا نه‌ک هه‌ر له روبه‌روبونه‌وه دایه له‌گه‌ڵ کوردانی باکوردا به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هه‌مو کوردانی پارچه‌کانی تر بۆ نمونه ئێستا له‌گه‌ڵ کوردانی ڕۆژئاوا ( پێش نزیکه‌ی 20 ساڵ ئاماژه‌م به‌م حاڵه‌ی ئێستا کردوه )*
2 – قه‌یرانی ناسنامه‌ى فه‌رهه‌نگى له‌تورکیا: سکولاریسته‌کانی ئه‌تاتورک پاش زیاتر له‌شه‌ش ده‌یه نه‌یان توانی فه رهه نگى تورك به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی ڕۆژئاوایی دا ئاوێته بكه ن ( به‌هۆی چه‌ند هۆکار که بۆ خۆی باسێکه ) ، ئه مه ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بیری نوێ کردنه‌وه گه‌رانه‌وه بۆ اصل که له فه‌رهه‌نگی ئیسلامی و عوسمانی دا خۆی ده‌بینێته‌وه ، له‌ئه‌نجامدا ئه‌م مه‌یل و هه‌وڵی گه‌رانه‌وه بۆ اصل له‌ناو زۆربه‌ی خه‌ڵکی تورکیا پاش چه‌ند قۆناغ دیارده و قۆناغی ئۆردوگانی دروست کرد له‌چوارچێوه‌ی ڕێکخراوێکی سیاسی به‌هێز به‌ناوی حزبی ره‌فاهـ .
حزبی ره‌فاهــ هه‌م وه‌ک سیاسه‌ت هه‌م وه‌ک ئامانجی ستراتیجی دوو ئه‌رکی سه‌ره‌کی بۆ خۆی دیاری کرد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ وه ده‌ره‌وه .
1 – کرانه‌وه‌یه‌کی ڕێژه‌یی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد و دان نان به بونی کورد‌و و ئازادکردنی هه‌تا ئه‌گه‌ر تاکتیکی بێ به‌شێکی که‌م له‌ئازادی راگه‌یاندنی کوردی رێگه پێ درا وه بۆ یه‌که‌م جار کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێکی کوردی له دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ره‌کی تورکیا به د ى كرا.
له‌هه‌مان کاتدا ئۆرگان و كاربه ده ستانى توركيا به‌نهێنی یان به‌ئاشکرا له په‌یوه‌ندی کردن به عبدالله ئۆجه‌لان له‌زیندان و به‌رپرسه باڵاکانی تری پارتی کرێکارانی کوردستان له‌قه‌ندیل و ئه‌وروپا باسيان له چاره‌سه‌ری پرسى كورد ئه كرد چونکه ئه بئ بۆ ئۆردوگاکان و هاوبیره‌کانی ڕوون بێ كە بێ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌ناوخۆدا بۆیان ئه‌سته‌مه بتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری تورکیا له‌جه‌نگی سیاسی و ئامانجی ستراتیجی خۆیان سه‌رکه‌وتوبن . به‌ڵام مانه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان له زیندان و به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌مای مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد و بنه‌ماکانی ئاشتی پایه‌دار که‌م که‌م هیواکانی گه‌لی کورد به‌ره‌و ره‌وینه‌وه چون له‌وه‌ی که ئۆردوگان و هاوبیرانی وه‌ک ستراتیجى ئاره‌زومه‌ندی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بن له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌و ئامانجی ژیانی هاوبه‌شی ئاشتیانه و مافی یه‌کسان .
2 – ئۆردوگان و ئۆغلۆ نه‌ک هه‌ر سیاسه‌ت کار به‌ڵکوو وه‌کو تیتۆریستی سیاسی به ئامانج و خه‌ونی زیندوکردنه‌وه‌ی روح و نفوزی عوسمانی توانیان سۆز‌و پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری زۆری دنیای سونه بۆ خۆیان رابکێشن به‌تایبه‌ت گروپه ئیسلامیه‌کانی ئیخوان و هاوشێوه‌کانیان هه‌تا به‌شێک له‌گروپ و که‌سی نا ئیسلامیش چونکه ده‌رکه‌وتنی حزبی ره‌فا له‌کاتێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که هه‌موو وڵاتانى عەره بى یان دنیای سوننه له بۆشاییه‌کی سیاسی و فکری ئایدۆلۆجیادا بون که هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بۆشاییه تا ئێستاش هه‌یه. کاتێ به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌ری هه‌ڵدا هه‌ر له‌لیبیاوه تا ده‌گاته سوریا‌و عێراق به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ نه‌خشه‌ی جوگرافی و سیاسی عوسمانی دروستکرد چونکه بۆ هه‌مویان تورکیا ئیلهام به‌خش بوو به‌تایبه‌ت سه‌رکه‌وتنی ئۆردوگان و پارته‌که‌ی له‌بواری ئابوری‌دا به‌شێوه‌یه‌کی معجزه ئاسا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر له گروپه ئیسلامیه‌کان سه‌رکه‌وتنی تورکیای ئۆردوگان له‌گه‌شه‌ی ئابوری‌دا بکه‌نه به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی که‌بڵێن ئیسلام چاره‌سه‌ره وه مۆدێلی ئۆرودوگان بکه‌نه مۆدێل و به‌رنامه‌ی کاری خۆیان . به مه‌ش روبه‌رێکی فراوانی وڵاتانی باکوری ئه‌فریقاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ڕوی تورکیا کرایه‌وه به‌جۆرێ که هه‌تا ئۆردو‌غان و پارتی ره‌فا هه‌رچه‌نده ئه‌م خه‌ونه‌یان هه‌بوو به‌ڵام چاوه‌روان نه‌بون وائاسان ده‌رگای هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌یان بۆ بکرێته‌وه .
به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه خۆشه‌ی ئۆردوگان زۆری نه‌خایه‌ند کاتێک تورکیا له مصر روبه‌ری کوده‌تا بۆوه له‌عێراق روبه‌روی حشدی شیعی له‌سوریا روبه‌روی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی رژێمی ئه‌سه‌د بۆوه .
له‌گه‌ڵ وه‌ستانی به‌هاری عه‌ره‌بی له مصرو سوریا و عێراق گروپه ئیسلامیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆبونه‌وه تا به ڕێگه‌ى شه‌رو ترۆر ده‌سه‌ڵات له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی بگرنه ده‌ست و توانیان له‌م ڕێگه‌وه له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بونی خۆیان بسه‌پێنن له‌سوریا و عێراق تا ده‌گاته باکوری ئه‌فریقیا، له‌مه‌ش زياتر نفوز و لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌یشته زۆر شوێن و کیشوه‌ری تری دنیا له ئه‌وروپاوه تا ئاسیا‌و ئه‌مریکا .
دوای که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه‌که‌ی روسیا له‌سینای مصر و کرده‌وه‌که‌ی فه‌ره‌نسا به ده ستى دەوڵەتى ئیسلامى زۆر له میدیاکانی ڕوسی و ڕۆژئاوایی په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان به‌ره‌و تورکیا و ئۆردوگان راکێشا به‌ئێستاشه‌وه ، وه هه‌تا که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه جه‌نگیه‌که‌ی روسیا له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌کرداری داعش ناو زه‌د ده‌کرێ .
هه‌موو ئه‌مانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که‌تورکیا بکه‌وێته ناو قه‌یرانێکی ترۆری جیهانی مه‌ترسیدار .
ئه‌مه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌مه‌یه که ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵه تورکیا کورد به ترۆر تۆمه‌تبار ده‌کات ، به‌ڵام ئێستا بۆ خۆی له هه‌موو لایه‌که‌وه تۆمه‌تی ترۆری ئاراسته ده‌کرێ که دره‌نگ یان زۆر کاریگه‌ری چاره‌نوس سازی له‌سه‌ر ره‌وشی تورکیا ده‌بێت .
په‌له‌و هه‌ڵه‌داوانی ئۆردوگان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر بۆشایی دروست بوو له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌بیری ئیسلامی عوسمانی پڕبکاته‌وه ده‌ستی گرت به ده‌ستی هه‌موو گروپێکی به‌ناو ئیسلامی و سوننی . له‌ئه‌نجامی په‌له و به‌رکاهێنانی ئامرازی هه‌ڵه ئۆردوگان توشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو که‌پێی وابوو ئه‌م بۆشاییانه‌ی که ئێستا دروست بووه له‌ناو جوگرافیای وڵاتان بێ خاوه‌ن داریه‌تی مێژوی ستراتیجی وە هه‌تا شارستانی و فه‌رهه‌نگیه ، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌م شوێنانه په‌رژینێکی دڕکاوی هه‌یه که ئه‌وه ته‌نها هێزه گه‌وره‌کانن که ده‌توانن به‌سه‌ریا بڕۆن و باز بده‌ن به سه‌ریا به‌ڵام بچوکه‌کان له‌ناو شمشێری درکه‌کانی په‌رژیندا گیر ده‌که‌ن و له‌سه‌ر تا پێ ده‌بێت خوێن بچۆڕێنن تا مردن نمونه بۆ ئه‌مه صدام حسێنه .
یه‌کێ له‌م په‌رژینانه سوریایه که هه‌ر له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارده‌وه به‌تایبه‌ت له‌مێژووی تازه‌دا به‌هۆی سنوری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆته په‌رژینی جیاکه‌ره‌وه‌ی جیۆستراتیجی کێشه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و شارستانیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کان ( نه‌وت و غاز) هه‌ر ئه‌مه‌شه که تا ئێستا ناتۆ و ئه‌مریکا نه‌یان توانی وه‌کو عێراق یان لیبیا راسته‌وخۆ به‌هێزی سه‌ربازی راسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕی روخانی رژێمی ئه‌سه‌د بکه‌ن .
قه‌یرانی ناسنامه ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌مه بوو که تورکیا پاش ساڵانێکی زۆر له‌م قه‌یرانه‌دا بازێکی زۆر دوری هاویشت بۆ گه‌رانه‌وه بۆ اصل وه له‌شوێنێکه‌وه گیرسایه‌وه که‌زۆر دوره له‌م واقعه‌ی ئه‌مڕۆی دنیا .
ئه‌م دوریه له‌واقعی ئێستا‌و په‌له‌قاژه‌ی ئۆردوگانیه‌کان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی شکۆی عوسمانی هه‌رچی زوتر بووه هۆی دروست بونی ئه‌م قه‌یرانه ترۆره‌ی که تورکیا ئه‌مڕۆ توشی بووه .
جیاوازی قه‌یرانی ناسنامه‌و ترۆری تورکیا له‌مه‌دایه که بۆ قه‌یرانی ناسنامه تورکیا و گه‌لانی تورکیا خۆیان بریاریان له‌سه‌ر ئاراسته‌ی ناسنامه‌دا له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئۆردوگان و پارته‌که‌ی ، به‌ڵام ئاراسته‌ی قه‌یرانی ترۆر له ده‌ستی تورکیا نیه هه‌ر ئه‌مه‌ش که‌وا ئه‌کا تورکیا له‌به‌رده‌م ئه‌م سیناریۆیانه‌دا خۆی ببینێته‌وه پاش رووداوى که‌وتنه خواه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی رووسیا
1 – ته‌سلیم بونی ئۆردوگان و حکومه‌ته‌که‌ی به‌داوای لێبوردن و رازی بون به هه‌موو مه‌رجه‌کانی روسیا به‌ڵام ئه‌سته‌مه روسیا بەمە فشار له‌سه‌ر تورکیا که‌م بکاته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر ئۆردوگان و حکومه‌ته‌که‌ی داوای لێبوردن بکه‌ن و جۆرێ له ته‌سلیم بونیش نیشان بده‌ن به‌تایبه‌ت که روسه‌کان بەلگەيان هه‌بێت که‌وا تورکیا به‌رده‌وامه له‌هاوکاری و ئاسانکاری بۆ جموجۆڵى گروپه ئیسلامیه‌کان به‌تایبه‌ت داعش و نصره‌و هاوشێوه‌کانیان.
2 – کوده‌تای سەربازی و روخاندنی ئۆردوگان و حکومه‌ته‌که‌ی به پاساوی وه بۆ پاراستنی تورکیا له گورزی کوشنده و وێرانکه‌ری روسیا ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری شه‌ری ناوخۆ له‌گه‌ل خۆیدا ده‌هێنێت له هه‌موو تورکیا وه‌ک ئه‌م حاڵه‌ی له سوریا هه‌یه .
3 – به‌رده‌وامی قه‌یران و په‌ل هاویشتن بۆ شه‌ڕی راسته‌وخۆی روسیا و تورکیا به‌هۆی هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بێ وەك هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی ترۆرستی له‌روسیا یا هه‌تا له ئه‌وروپا یا ئه‌مریکا یان ئامانج گرتنی هێزه‌کانی روسیا له‌سوریا به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت . روودانی هه‌ر شه‌ڕێک له نێوان روسیا و تورکیا ته‌نها چه‌کی ئاسایی /تقلیدی conventional به‌کارنایه‌ت به‌ڵکو چه‌کی ستراتیجی( ناو‌کی) شی تیا به‌کاردێت هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌دیاری کراویش بێت بۆیه له‌کاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان روسیا‌و تورکیادا ئه‌سته‌مه ناتۆ بۆ پشتگیری تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی ناتۆ به‌شداری شه‌ڕ بکات روداوه‌کانی ئۆکرانیا و دورگه‌ی قرم به‌ڵگه‌ن که‌ناتۆ نایه‌وێت بکه‌وێته ناو شه‌ڕی ناو‌کی له‌سه‌ر ئه‌م شوێنانه‌ی که به‌شێک نین له جوگرافیا و مێژوو شارستانی و فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوایی .
ئه‌مه‌ی گرنگه بۆ روسیا رووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆکه‌ی سیخۆ بوو به دیاری بۆی تا بونی سه‌ربازی خۆی به‌وپه‌ڕی فراوانی و هێزه‌وه به موشه‌کی ستراتیجی س س 400 له‌ناوچه‌كه چونکه هه‌تا له‌ده‌ورانی جه‌نگی ساردا روسیا / یه‌کێتی سۆڤیه‌ت نه‌یتوانی و ئاماده‌نه‌بوو موشه‌کی س س 300 بدات به ئەسەدی باوک له‌به‌ر ئیسرائیل و ئه‌مریکا / ناتۆ .ئێستا بونی وه هاتنی روسیا بۆ سوریا به‌م هێزو چه‌کی ستراتیجیه‌وه ره‌وتی روداوه‌کان و هاوکێشه سیاسی و ئابوری و هه‌تا جیۆ ستراتیجشی به‌جۆرێک گۆڕی که ناوچه و دنیای ئه‌مڕۆ ئیتر ناوچه و دنیای پێش که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که نیه چونکه بنه‌ماکانی یاری ته‌واو گۆڕان و ده‌بێت هه‌موان خوێندنه‌وه‌ی تازه‌یان هه‌بێت بۆ دیمه‌نی واقع و دنیای تازه هه‌ڵبه‌ته له پێشه‌وه تورکیا که له ئێستادا نه‌ک هه‌ر خه‌ونه‌کانی له‌سوریا بون به‌سه‌راب و کابوس به‌ڵکو زه‌مین و ئاسمانه‌که‌شی که‌وتنه ژێر ره‌حمه‌تی موشه‌که‌کانی روسیا . بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ک که له تورکیا روبدات باشترین بژارده‌ى عه‌قڵانه بۆ تورکیا ئازادکردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لانه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی پرسی کورد له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م له‌حاڵی رودانی هه‌ر سیناریۆکدا کاره‌ساتی تری گه‌وره‌ی مرۆیی لێ نه‌که‌وێته‌وه وه‌ک شه‌ڕی ناوخۆ له‌ناو گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌کانا .
* ناونیشانی وتارێکی نوسه‌ره پێش نزیکه‌ی 20 ساڵ به‌ناوی ( ئاینده‌ی تورکیا ) له ڕۆژنامه‌ی سه‌ره‌کی دانیمارکی berlingske tidende له مانگی 2 /1996
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانی