کارزان کۆیی : مەراییەکی سەیری نوێنەری سەرۆک و پارێزگاریی کەرکوک .
ئەو دەمەی ڕەفتارێکی نەشیاو دەبینرێت مرۆف هەست بە نائارامی زۆر دەکات . ئەوەی لەو بەڕێزانەم بینی شکاندنی شکۆی خوێنی پێشمەرگە بوو وە خستمیە سەر ئەو دوڕیانەی کەبڵێم ئەم حکومەتە . عەرەب و صەدامیەکانیان لا پیرۆزترە لە خوێنی پێشمەرگەو خانوادەی سەربەرزی شەهیدان .
لەم ماوەیەدا لەپرسەی ماتەمینی خێزانی شێخ ئەنوەرعاصی ، پارێزگاری کەرکوک دکتۆر نەجمەدین م بینی دەست بەسنگەوە وەستابوو بەخێر هاتنی میوانانی دەکرد وەک ئەوەی خۆی خاوەن پرسە بێ لەلای ڕاستیشیەوە بەهەمان شێوە کاک مەلا بەختیار وەستا بوو ، بەهەردوو بەخێرهاتنی ئامادەبوانی پرسەکەیان دەکرد . بەرپرسەکان زۆر بوون هەژمار ناکرێن کە وەک خاوەن پرسە بەهەنسکەوە پێشوازی میوانانیان دەکرد . بە نوێنەری سە رۆکی هەرێمیشەوە کاک عبدالطیف گلی نوێنەر سەرۆکی هەرێم لەکەرکوک . کەکەسێکی نزیک وخۆشەویستمە . دەکرێ لێرەدا لەخۆمان بپرسین لەکام پرسەی شەهیدانمانا بەرپرسانمان بەم شێوەیە هەستیان بە بەرپرسیارێتی کردووەوخۆیان بەخاوەن پرسە زانیوە . بێ گومان نەبووەونابێ تەنها وەک میوان بەپۆشاک وبۆنی مارکەوە بۆ خۆدەرخستن لەڕیزی پێشەوە بۆ چەند ساتێ ئامادە بن .
دەبا بزانن ئەم خاوەن پرسەیە کێ یە ئەوەندە لای بەرپرسان و حکومەتەکەمان پیرۆزە . ئەم کەسە لەناو جەرگەی سلێمانی لەهەستیارترین و گران بەهاترین شوێندا خانویەکی هەزاران مەتریان بەخۆڕایی پێ داوەو مولیدەی تایبەتیان بۆ دابین کردوە .! ئەو کەسە شێخ ئەنوەر عاصی یە میری عەشیرەتی عبێدە . لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق . بەردەوام داوای ئازاد کردنی صەدام حسێنی دەکرد . تا لەساڵی 2006 دا لەپڕۆسەی { مشروع المصالحە الوطنیە } دا ئازاد کردنی صەدام حسین و بەعسیەکانی کردە مەرج بۆ سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە . وە لە کۆنگرەی هۆزەعەرەبیەکاندا لە مانگی نۆی هەمان ساڵد بە فەرمی داوای لە نەتەوەیەک گرتوەکان و جامعەی عەرەبی وڕێکخراوی لیبوردنی جیهانی وحکومەتی ناوەند کرد بۆ ئازاد کردنی صەدام حسێن . وە لەیادی هەڵبژاردنی صەدامدا داوای بەیعەی کردەوە بۆئەوەی جارێکی دی صەدام حسێن بێتەوە سەرۆک کۆمار گوایە تەنها هەرئەو شەرعیە . وە بۆ زانیاری بەڕێزتان بۆ یەکەمین جار صەدام حسێن لەبەندیخانەوە قەصیدەیەکی نوسی بۆئەم بەڕیزە و ئەمیش وەڵامی دایەوە بەناوی ئاڵای نەتەوە دەتوانن لەم لینکەدا بیخوێنەوە { http://women.bo7.net/girls249802} ئەمە جگەلەوەی لەلێدوانەکانیدا کەباسی پێشمەرگەو کوردستانی لێ دەکەرێ یەکسەر باس لەیەک پارچەیی عێراق دەکات .
ئیدی ناحەقم مەگرن کە دەڵێم ترسناکترین حکومەت ئەم حکومەتەی ئێمەیە بۆ نائارامی دەرونی تاکەکانی ئەم هەرێمە . ئەگەر نا بۆ دەبێ لەپرسەی سەربەرزی گیان بەختکراوانی خۆماندا بەرپرسان وەک میوان ئامادەبن لە پرسەی نەیرانیشدا وەک خاوەن پرسە مامەڵە بکەن و بەپرسەی خۆیانی بزانن .
لەکۆتاییدا پێم باشە بەرپرسانی دیاری کراو وەڵامیان هەبێت بۆ خانوادەی شەهیدان تا بزانین ئەم هەڵوێستە ، هەڵوێستی خوودی خۆیان بوو یاڕێنمایی حیزبەکەیان بوو ؟ !.
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت