کامەران وریا قانع : لیسته‌كه‌ى شیندله‌ر .
ئۆسکار شیندله‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده کریستیانه ئه‌لمانى یە بوو ، که له کاتى ڕوودانى کوشتنى جوله‌که‌کان له ئه‌وروپا له‌لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه له جه‌نگى جیهانى دووه‌م ، هه‌رچى سهروهتى هه‌بوو به‌کارى هێنا بۆ رزگارکردنى ئه‌وه‌نده‌ى پێ ده‌کرێت ، دواجار سه‌روه‌ته‌که‌ى به‌شى رزگار کردنى (1100 ) جوله‌که‌ی کرد ، که ناوه‌کانیان هه‌مووى له لیستێکدا ئاماده کرد . ئه‌م به‌رێزه له دواى ته‌واو بوونى شه‌ره‌که له ولاتى جوله‌که‌کان زۆرترین رێزى لێنراوه ، ئه‌مرۆ نه‌وه‌یه‌ک هه‌یه پێیان ده‌ڵێن ( جوله‌که‌کانى شیندله‌ر )
ئه‌م فلیمه (7) پاداشتى ئۆسکاریى برده‌وه له ساڵى 1993 ، هه‌روه‌ها ریزبه‌ندى نۆیه‌مه له باشترین سه‌د فلیمى مێژووى سینه‌مایی ئه‌مریکى ، ده‌رهێنه‌رى به توانا ( ستیڤن سبیلبرغ ) فلیمه‌که‌ى به‌رهه‌م هێناوه .
له‌م فلیمه‌دا چه‌ندین دیمه‌نى ترسناکی تێدایه ، که وا له مرۆڤ ده‌کات بێز له مرۆڤ بوونى خۆیی بکاته‌وه . ئه‌و پرسیاره لاى هه‌مووان ئهورژێنێـت تۆ بڵێت مرۆڤ ئه‌وه‌نده چێژ له کوشتنى مرۆڤ ببینێت ، وه‌کو ئه‌و ئه‌فسه‌ره نازییه که به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستا هه‌ر بۆ ئاره‌زووى خۆیی له بالهکۆنهکەى ژووره‌که‌ى به قه‌ناسى ده‌ستى چه‌ند که‌سێک ئه‌کوشت ؟
جوله‌که‌کان له مێژوودا زۆر جوان کار له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته ئه‌که‌ن ، له هه‌موو بواره‌کانى ژیان ، سینما ، رۆمان ، شانۆ ، هه‌ڵگرتن و پاراستنى یاده‌وه‌رییه‌کان و …هتد . ئه‌مه چه‌ندین فلیمى نایابه من له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته به‌ختم هه‌بووه بیان بینم .
ئه‌م فلیمه‌ش شایه‌نى ته‌ماشا کردنه ، هه‌رچه‌نده نزیکى 3 کاتژمێر ئه‌بێت و جۆرى ره‌ش و سپیه ، به‌ڵام دیسان کارێکى زۆر نایابه .
کلیک بکەرە سەر ــ فلیمی عەرەبی بۆ بینینی فلیمەکان
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنیرە بۆ هاوڕێکانت