کونجرینی : نەوت و سەرئێشە .
ڕێک یەک ساڵ و یەک مانگە نێوانی حکومەتی هەرێم و عێراق ، کێشەکانی کەوتۆتە لێوار و ، هەرێم بێ بوجەو بێ بەشە لە داهاتی عێراق . هۆکارەکەشی حکومەتی هەرێمە بەپێی پڕۆتۆکۆڵەکان ، ئەویش کەمی ئەو ڕێژەیەیە لە هەناردە کردن ، کە لە ڕێکەوتنەکەدا بوونی هەیە .
بەپێی بەشە بوجە حکومەتی هەرێم ساڵی 2013 ، 12 ملیار دۆلاریی بوو ـ وەریی گرت . ئەو سەردەمانە خەڵکی هەرێمی کوردستان لەزەمەنی تێروتەسەلیدا دەژیان ، ڕێژەی بازاڕ و هاوردە گەیشتتە ئاستێکی بەرز . دوا بەدوای ساڵی 2013 ، کێشەکان سەریانهەڵدا ، ئیتر پارتی و وەزارەتی گازینۆکەی ئاشتی هەورامی بڕیاری ئابوریی سەربەخۆی دا ، بەبێ ئەوەی هەنگاوە بنەماکانی سەربەخۆیی ئابوریان نابێت و پێش بینی ئەوەیان کردبێت ، حکومەتی مەرکەزیی عێراق لەهەر ئان و ساتێک هەر لارییەک لە هەناردەکردنی نەوت بەپێی ڕێکەوتنە پڕۆتۆکۆڵییەکانی نێوانیان ببینێت ، ئەوا بێ یەک و دوو بودجەی هەرێم دەبرێت و هەرێم ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی دەبێتەوە .
کێشەکانی هەرێم و بەغداد لەسەر بنەما سیاسییەکان نییە . بەڵکوو لەسەر بنەما یاسایی و داراییەکانە . ئەوەی ڕوو دەدات لەمڕۆدا جوادایە لەوەی لەوەپێش ڕوویدا . لەسەردەمی پێش داعش مشتومڕێکی وشکی سیاسی بوونی هەبوو لەسەر مادەی 140 ، بەڵام بەهاتنی داعش کێشە سیاسییەکان ئۆتۆماتیک کۆتایی هات و ، قەیرانێکی تر لەنێوان هەرێم و بەغداد سەری هەڵدا ، ئەویش قەیرانی دارایی بوو . گومان لەوەدایە ـ ئایا ئەگەر حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ بە هاوبەشی و چاودێری هەرێم هەناردەی نەوتی هەرێمی بکردایەو %17 ی بەشی هەرێم لەبودجەی هەرێم جێگیر بووایە ، ئەم قەیرانە سەریی هەڵدەدا ؟ . ئەی بۆ حکومەتی هەرێم و بەتایبەتی پارتی خۆی توشی ئەم سەرئێشەیە کرد و ، خەڵکی کوردستانیشی توشی قەیرانی بێ موچەیی و ، کۆی هەرێمش قەرزارباریی 20 ملیار دۆلار کرد .
وەڵامەکە ـ تەنها مۆنۆپۆل و تاڵانکردن و خۆسەپاندنە .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت
- Latest Posts by لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts