عوسمان عومەر : کە بزن ئەجەلی هات نانی شوانەکەی دەخوات .
یەکێ لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رابوردودا دروستکردنی رژێمەکانی سەربەخۆێی و پەیرەوکەری سیاسەتەکانی بوو ، بەلام کە کاری بەو کەسایەتیانە یا رژێمەکە نەدەما کێشەو ئالۆزی بۆ دروست دەکردن و هاوکاری لابردنیانی دەکرد ، نمونەی ئەمانەش مارکۆس ، محمەد رەزا پەهلەوی و جەعفەرنمێری و … هتد ، بوو .
ئەردۆگانیش وا دیارە خراوەتە ئەو بەرنامەیە کە ئەندامی ناتۆیە دوای خستنە خوارەوەی سۆخۆی 24 Su لە ئاسمانی سوریا بەبیانوی ئەوەی گوایە ئاسمانی تورکیای بەزاندووەو گرژی و ئاڵۆزی کەوتۆتە نێوان ئەردۆگانی عوسمانی و فلادییمێر پۆتینی قەیسەر تاکار گەیشتۆتە ئەوەی زۆرێک لەمانگە دەستکردەکان زوومی کامیراکانیان ئاراستەی ناوچەکە کردووە بۆ چاودێری جموجولی بازرگانی داعش و تورکیا و هەندێ لایەن و بەوەوەشەوە نەوەستاون گەیشتۆتە ئەوەی ئابلوقەی ئابوری بخەنە سەر یەکتر و گفتوگۆی توندی راگەیاندن بەرامبەر یەکتر .
روسیا لەرووی هێزی سەربازیەوە بەگوێرەی شیکەروەوە سەربازیەکان لە رووی ژمارەو جۆری چەکەوە تواناکانی لە تورکیا زۆر بەهێزترە لەماوەی ئەو گرژیەدا روسیا چەکی رۆکیتی S400 وS300 ی خستۆتە بەردەست و هەرەشەو دڵە لەرزەیەکی خستۆتە ریزەکانی سوپای تورکیا و تەنانەت ناتۆش و کۆنترۆلی ئاسمانی چەند ناوچەیەکی فراوانی لەخاکی سوریا و تورکیا و تەنانەت عیراقیشی پێ کردووە لەئێستادا ئاسمان بەزاندنەکانی عیراق بۆ بۆردومان کردنی قەندیلیش کەم بۆتەوە ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە بریاری داخستنی بەندەرەکانی نێوان دەریای رەش و دەریای سپی ناوەراست بەرووی گەشتی گەلی روسیادا دابخات لەبەرامبەردا هێزە دەریاییە رووسەکان چەندین جۆری مینی پێشکەوتویان بلاوکردۆتەوە بەمکارەش رووسیا هەتاهەتایە وادەکات تورکیا نەتوانێ سوود لە دەربەندی بۆسفۆر وەربگرێت ، ئەوە وەک کارەکەی سوپای ئەمریکا وابوو کە لە ئۆکتۆبەری سالی 1950 ئەنجامیدا لە بەندەرەکانی کۆریای باکور بۆ دەورەدانی سوپای کۆریای باکور کە خاوەنی هیچ گەشتی گەلێک نەبوو نە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و نەچین لێی بەدەنگ نەهاتن بەلام دوای تەنها 10 رۆژ کۆریەکان توانیان گەورەترین زیان بە گەشتی گەلی ئەمریکا بگەیەنن و ئەوەش دەرکەوتووە کە جەنگی مین لە سالی 1939 وە هیچ شەرێکی نەدۆراندوە .
لەهەمان کاتیش هێزەکانی رۆژهەلاتی روسیا چەکی هاوتەرز لەجۆری ( بیۆن ) کە 203 ملم جۆرێکە لە زرێ پۆشی تۆپهاوێژ کە درێژی لولەکەی 13.2 م و خێرایی زرێپۆشەکە 60 کم لەسەعاتێکدا هەر گوللەیەکی 104 تۆنە ئەم زرێپۆشە توانای هەیە لە دووری 46.5 کم بۆردومان بکات .
تورکێا لەم رۆژانەش دا ئیدیعای ئەو ناوچانە دەکات کە لەکاتی کۆتایی هاتنی جەنگ لەدەستی داون و 15000 جەندرمەو هێزی لەناوچەیەک کۆکردۆتەوەو جێگیری کردوە بەبیانوی بەشداری لەشەری موسڵ بەڵام نیەتەکان دیارە بۆ لێدان و شەرکردنە لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە دیارە ئەوەش بەهاوکاری لایەنێکە چونکە بەرژەوەندی ئابوری و دەسەلاتی پێکیانەوە دەبەستێ . بەگوێرەی زانیاریە روسیەکان دەرکەوتوە کە تورکیا باوکی شەرعی داعشە و سەرۆکی یەکێ لەوولاتەکانی سەر بەفەلەکی روسی ئەوەی دەرخستوە کە دێڤید پترایۆس ئەبوبەکر بەغدادی تەجنیدکردبێ و چۆن کاتی خۆی دەستی لە دروستکردنی قاعیدەو تالیبان هەبووە دیارە ئاواش دەستی لە پێکهێنانی داعش هەبووە لەگەڵ چەند ووڵاتیکی سونە مەزەب بۆهاوکاری سونەکانی عیراق و وەک مەسەلەکەی لێ دێ بەکەروێشک دەلێ راکەو بە تانجیش دەلێ دوای کەوە .
لەکۆتایی دا جارێکیان سەردانی ئۆفیسی رەحمەتی دکتۆر کەمال فوئادم کرد کە هەندێ بروسکەی شەرو شۆری تێدابوو بەهێمنیەکەی خۆی ووتی خوا دەرفەتێکی پێ داوین خەریکە نازانین بیخۆین گەر بزن ئەجەلی بێ نانی شوانەکەی دەخوات بەلام لێرەدا مەبەست ئەردۆگانە ئایە نانی وورچە روسەکەی فلادیمێر پۆتینی خواردوە بەخستنە خوارەوەی ئەو فرۆکە روسیە و واپێدەچێت ئەمریکا پێویستی بە ڕۆلی ئەردۆگان نەمابێ لە ناوچەکە بۆیە دەیانەوێ لە شەری روسیاوەی بگلێنن و کێشەکانی زیاتر بکەن و وەک دەلێن شەرێک بێ و بەخێر بۆ کورد بگەرێتەوە و بگاتە سەر دەریا گەلەکەمان بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی بگات کە سەربەخۆییە .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێر بۆ هاوڕێکانت